هەپەگە: ١٢ داگیرکەر سزادران و دوو گەریلا شەهید بوون

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ١٢ داگیرکەر سزادرا، ١١ داگیرکەر بریندار بوون. لە چالاکیەکاندا ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس لەناوبران، گورز لە شۆفڵێک، ٢ چادری سەربازی و سەنگەرێک وەشێنرا. لە پێکدادانەکاندا ٢ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مێردین تاوەکو بەستا، لە بەستا تاوەکو زاپ و مەتینا بۆ پاراستنی کوردستان بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوە دەبەن. هێزەکانمان لە دۆخێکی سەختدا، بە دەرفەتی کەم و بە ئیرادەیەکی گەورە ئەم بەرخۆدانە مێژووییە ئەنجام دەدەن. شەڕی ئێمە لەسەر رۆحت میلیتانی فیدایی ئاپۆیی و گەریلایەتی سەردەم بەرەو پێشەوە چووە و گورز لە دوژمن دەدات و تۆڵە لە داگیرکەران دەکاتەوە. رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەلایەکەوە تاوانی شەڕ لە رێگەی سوپای تورکەوە دەکەن و دەیانەوێت لە بەرانبەر گەریلا ئەنجام بەدەست بهێنن و لەلایەکی دیکەوە لە رێگەی میدیای شەڕێ تایبەتەوە دەیەوێت سەرکەوتنێکی ساختە رابگەیەنێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە باجێکی زۆروە راستیەکان دەخوڵقێنێت و لە بەرانبەر ئەم راستیە هەموو حساب و درۆی شەڕی تایبەت پووچەڵ دەکاتەوە.

لە چالاکی هێزەکانماندا ١٢ داگیرکەر سزادران، ١١ داگیرکەر بریندار بوون. لە چالاکیەکاندا ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس لەناوبران، گورز لە شۆفڵێک، ٢ چادری سەربازی و سەنگەرێک وەشێنرا. سوپای داگیرکەری تورک ٣١ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی، ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، هاوەن و تانک و چەکی قورس هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودان.

چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەن:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری عەگیدانی بۆتانی شەهید دڵژین و شەهید شەڕڤان ئەرکەندیدا؛

لە ٤ی ئەیلولدا لە گۆڕەپانی ئومەریای مێردین دوو هەڤاڵمان کاتێک لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، رووبەرووی هێزەکانی دووژمن بوونەوە. هەڤاڵانمان بە بۆمبی دەستی و چەک لە نزیکەوە بە بەهیزی لە دوژمنیاندا و بە سەلامەتی لە گۆڕەپانەکە دوور کەوتنەوە. دوژمن لە ٥ی ئەیلولدا لە گۆڕەپانی ئۆپەرایان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد و کاتژمیر ١٢:٥٠ لەنێوان هێزەکانمان و دوژمندا شەڕ روویدا. شەڕەکە تاوەکو ٧ی ئەیلول بەردەوام بوو. هەڤاڵانمان دوو شەو و دوو رۆژ بە قاڕەمانی شەڕیان کرد. دوژمن لەبەرئەوەی بە ئەو دوو هەڤاڵمان نەوێرا، ٦ جار فڕۆکەی شەڕ و ٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی هێرشی کرد. لەگەڵ ئەو بۆردومانەش دوژمن نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت، شۆفڵێکی زرێپۆشیان هێنا و ویستیان بچنە سەر سەنگەرەکانی هەڤاڵانمان. هەڤاڵانمان لە شۆفڵەکەیاندا. هەڤاڵانمان خەبات و زانا دوو رۆژ و دوو شەو بێوەستان تاوەکو گولەی کۆتایی خۆیان شەڕیان کرد، لەدژی هێزی دوژمن و تەکنیکی دوژمن شەڕیان کرد و بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن بە فیداکاری شەهید بوون. لە شەڕدا ٢ داگیرکەر سزادران، ٧ داگیرکەر برینداربوون کە دۆخی دووانیان سەختە.

هەڤاڵانمان زانا و خەبات کە بە راستی قاڕەمانێتیەکی گەورەیان پیشاندا، لە باکوری کوردستان لە دۆخێکی سەختدا گەریلایەتیان کرد، ترسیان خستە دڵی دوژمن. هەڤاڵانمان بوون بە میلیتانی خۆبەدەستەوەنەدانی پەکەکە و نوێنەرایەتی رۆحی فیداییبونیان کرد. کەمترین دەرفەت کە لە دەستیاندابوو لەدژی دوژمن بەکارهێنا و بە هەڵوێستێکی بوێر شەهید بوون. تاوەکو فەرماندەی بەم شێوەیەی بوێرمان هەبێت، خاوەن ئیرادە، بە بڕیار و قەهرەمان هەبن، تێکۆشانی ئازادیمان هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەچێت و بە تەئکیدی سەردەکەوێت.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هەڤاڵانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لەسەر رێچکەی شەهیدان دەبین و ئامانجیان سەردەکەوێت.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: خەبات کۆپ

ناو و پاشناو: یونس کارداغی

شوێنێ لەدایکبوون: موش

ناوی دایک و باوک: سوبحیە و مەسنا
مێژوو و شوێنێ شەهیدبوون: ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ \ مێردین

*

ناسناو: زانا رۆژدا

ناو و پاشناو: رەمەزان گوچلو

شوێنێ لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: سانیە و موراد
مێژوو و شوێنێ شەهیدبوون: ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ \ مێردین

*

خەبات کۆپ

زانا رۆژدا

**

هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی هەردوو شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد، هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد.

بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری بەم شێوەیەیە:

چالاکی بۆ تۆڵەکردنەوە

سوپای داگیرکەری تورک ١ی ئەیلول تاوەکو ٢٨ی ئەیلول لە هەرێمی باگۆکی مێردین، لە گۆڕەپانی نێوان گوندی حەبابێ و گردی شەهید ئاکیف داری دەبڕی و رێگەی بۆ داگیرکەری دروست دەکرد. هێزەکانمان داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێری و لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠دا دەستیان بە چالاکی کرد. تیمەکانمان لە نزیکەوە لەداگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامدا کۆنترایەک سزادرا و دوو کۆنتراش بریندار بوون. دواتر سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکە ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد و بە هەلیکۆپتەر هێرشی کرد و دوو رۆژ بێ ئەوەی ئەنجامێک وەربگرێت کشایەوە.

چالاکیەکە لە تۆڵەی هەڤاڵانمان خەبات و زانا ئەنجامدرا کە لە ٧ی ئەیلولدا لە ئۆمەریا شەهید بوون.

چالاکی سابۆتاژ لە بەستا

لە گۆڕەپانەکانی گردی سێڤۆ و بەستا بلوزەری هەرێمی بەستای بۆتان داگیرکەران دار دەبڕنەوە. تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمان داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵ و لە ٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە سابۆتاژ دوو چالاکیان ئەنجامدا. ئەو چالاکیە بەهێزانە لەدژی کامەلای داگیرکەرانو سەنگەرەکانیان ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ٩ی تشرینی یەکەمدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا.

لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ٥ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەری شەهید ئاگری گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا. لە چالاکیەکاندا بە ئەندازەی دیاریکرا ٣ داگیرکەر سزادران.

داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگری گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا ٢ سیستمی کامێرای مۆبێسیان کردە ئامانج. تیمە گەڕۆکەکانمان سیستمەکەیان بینی و کۆنتڕۆڵیان کرد و لە دەوروبەریدا سیستمەکە کەمینیاندانا و کاتێک کە داگیرکەران ویستیان سیستمەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ لەداگیرکەراندرا. لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران، ٢ سیستمی کامێرای مۆبێس لەناوبران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەش؛

لە ١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٥:٣٠دا تیمەکانی گەڕۆکمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی. گورز لە دوو چادری سەربازی داگیرکەران وەشێنرا.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمیر ١١:٠٠ کاتێک کە داگیرکەران بەرەو سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گردی جوودی پێشڕەویان دەکرد، تیمەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران نە ناچاری کشانەوە.

١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ تیمەکانمان گەڕۆژی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی و گورزیان لە سەنگەرێک وەشاند.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٢٠ کاتێک کە داگیرکەران داریان لە گردی ئامێدی دەبڕیەوە، تیمەکانمان چالاکیان ئەنجامدا.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لە ١٥:٣٠ داگیرکەران کاتێک کە ویستیان سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی بە چەکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان بکەن، تیمەکانمان لە داگیرکەرانیاندا. دوای لێدانە بەهێزەکە، داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی ١٠ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی بۆردومانکران.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا ١١ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمایی بۆردومان کران.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، سەنگەرەکانی شەهید خورسی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان و شەهید سەرخوەبوونی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچح و سەنگەری شەڕی شەهید ئاگری گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، ٩ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمایی بۆردومان کران.

١٠ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی بۆردومانکران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا بەرزاییەکان گوندی شیێ، گوندی شکەفتان، گوندی درێی گارە و گردی زەرگەلێی قەندیک ٨ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی ئێف ئێم و گردی ئامیدی دەیان جار بە تانک و ئۆبۆس، هاوەن و چەکی قورس بۆردومانکران.

لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا و چەمچۆ سووڕانەوە. سوپای داگیرکەری تورک ماوەیەک لە هەرێمی گردی سۆری مەتینا تاوەکو گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە ٣ هەلیکۆپتەر دەستی بە دروستکردنی رێگە کرد. کاری دروستکردنی رێگا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم گەیشتووەتە گردێک.

١٠ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک بە شۆفڵ هەوڵیدا تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر هەڵوەشێنێت.

میدیای شەڕی تایبەت دیسان درۆی بڵاوکردەوە

جارێکی دیکە لەلایەن میتەوە سیناریۆیەک کە بە تەواوی درۆیە دروستکرسوە و لەلایەن میدیای شەڕی تایبەتی رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەوە بڵاوکراوەتەوە. کەسێک بە ناوی چەکدار کایا کە لە هەواڵی شەڕی تایبەتدا باسی کراوە، هیچ پەیوەندیەکی بە هێزەکانی ئێمەوە نییە. بەپێی زانیاریەکان کە پێمان گەیشتوون، ئەو کەسە پیشتری لەنێو ئێمەدا هەڵهاتووە. ئەو هەواڵانەی لە میدیای شەڕی تایبەتەوە بڵاودەکرێتەوە درۆن."

ف.ق