بەپێی راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە گەریلاکان بە ناوەکانی نەوزاد، پڵنگ و سیپان لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٢ لە هێرشی داگیرکەری سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی شاخی گێسن، شاخی سور، ئۆمیانس و مەرگوماری هەرێمی بەستای بۆتان شەهید بوون.
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، "هاوڕێیانمان نەوزاد، پڵنگ و سیپان جودی لە دژی ئەو هێرشە داگیرکەرییانەی دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە پێشەنگایەتی فەرماندە نەوزاد شەڕڤان بەرخودانێکی ئەفسانەییان کرد. سەرباری هەموو هێرشە دژوارەکان و تەکنەلۆژیا دوژمن نەیتوانی بەرخودانی مێژوویی هاوڕێیانمان تێکبشکێنێت و دوژمن گورزی گەورەی بەرکەوت. لەو بەرخودانە ئەفسانەییەی هاوڕێیانماندا ژمارەیەکی زۆر لە داگیرکەران سزادران و رێگەیان بە تێپەڕبوونی دوژمن نەدا.فەرماندەی پێشەنگمان نەوزاد، هاوڕێ پڵنگ و سیپان لەو تێکهەڵچونانەی هاتنەئاراوە تا کتا هەناسە شەڕیان کرد و شەهید بوون".
لەراگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە کە زانیاری لەسەر ناسنامەی گەریلا سیپان جودی کە شەهید بووە، لە کاتی روونبووەنەوەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
ناسناو: نەوزاد شەڕڤان
ناو و پاشناو: تورگوت ئوسلو
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک- باوک: خوناو - سادق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢/بەستا
ناسناو: پڵنگ قۆسەر
ناو و پاشناو: ئەمڕوڵا تونجەر
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
دایک- باوک: عادڵێ - حەمید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢/بەستا
سەرەخۆشی لەهەموو گەلەکەمان و وڵاتپارێزانی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان نەوزاد و پڵنگ دەکەین کە بە هەڵوێستی گیانبازانە و قارەمانانە لە بەرامبەر دوژمندا چوونە ریزی فەرماندە هەمیشە لەیادەکانی بۆتان. بەڵێن دەدەین کە بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ئەوان بەرەو سەرەکەوتن درێژە پێدەدەین".
هـ . ب