دیمه‌نی نوێی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه
دیمه‌نی نوێ ئاشكرا كران، كه تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌وڵه‌تی تورك له گۆڕه‌پانه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی گه‌ریلا گازی كیمیایی و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنێت.
دیمه‌نی نوێ ئاشكرا كران، كه تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌وڵه‌تی تورك له گۆڕه‌پانه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی گه‌ریلا گازی كیمیایی و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنێت.
ده‌وڵه‌تی تورك له مانگی نیساندا به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ده‌ستی به هێرشی داگیركاری كردبوو و له‌و هێرشه داگیركارییانهدا تاوانی شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌دات.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه پێشتریش راگهیاندنیدابوو له ئاماری ٥ مانگه‌شدا ئاماژه‌ی به هێرشه‌كان به چه‌كی كیمیایی و قه‌ده‌غه‌كردبوو. هه‌په‌گه له باره‌ی هێرشه‌كان به چه‌كی كیمیایی و چه‌كی قه‌ده‌غه له ١٤ی نیسانه‌وه تا ١٤ی ئه‌یلول ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی دابوو:
"تونێله‌كانی شه‌ڕ و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانمان ٢٠٠٤ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه ( بۆمبی فۆسفۆڕ، بۆمبی تهرموباریك، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی) و به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كراون".
تائێستا زۆر زانیار، به‌ڵگه وشایه‌تحاڵ خراونه‌ته‌ڕوو كه زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی تاوانی شه‌ڕه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی تر له گۆڕه‌پانی شه‌هید پیردۆغانی سه‌ر به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئامێدیی مه‌تینا خرایه‌ڕوو.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دیمه‌نی ئه‌و هێرشه‌ی بڵاوكرده‌وه. له دیمه‌نه‌كاندا ده‌بینرێت كه سوپای تورك له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا به تایبه‌تی بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی گه‌ریلاوه بهدهستخراوه، ئه‌و بۆمبه قه‌ده‌غه‌كراوانه، له جۆری ناسراوی بۆمبه‌كانی ئێستا نین. ئه‌و بۆمبانه له چه‌ند مادده‌یه‌ك پێكدێن، ئاڵۆزن و بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌یان وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی بێت، له بوتڵ و به‌رمیلدا ئاماده‌كراون.
له دیمه‌نه‌كاندا ده‌بینرێت كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه كیمیاییانه له ناو بوتڵ و به‌رمیلدا به گوریس و ته‌ناف ده‌خرێنه به‌رده‌م تونێله‌كان شه‌ڕ.
سه‌ربازانی تورك كه به‌شه‌ڕ ناتوانن پێشڕه‌وی بكه‌ن، له ١١ و ١٢ و ئابدا كاتێك بۆمبیان له‌به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ و تونَلهكان داده‌نا، دیمه‌نه‌كانیان تۆمار كرا.
له ١٦ و ١٧ی ئابیشدا بۆرییه‌كی درێژ به ده‌ست سه‌ربازانی توركه‌وه هه‌بوو و به رێگادا ده‌ڕۆیشتن. زانرا كه ئه‌و بۆرییه درێژانه تا به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ براون، دواتر گازی كیمیایی له رێگه‌یانه‌وه ره‌وانه كراوه. له دیمه‌نه‌كاندا ئه‌و بۆری و سۆندانه به روونی ده‌بینرێن.
له ٢٤ی ئابدا و دوای ئه‌وه‌ی سوپای تورك سه‌ره‌تا بۆمبی به‌هێزی ته‌قاندبووه‌وه دواتر له‌و سۆنده و بۆریانه‌وه گازیان ناردبوو و ویستبوویان به‌م جۆره كۆتایی به ژیانی گه‌ریلاكان بهێنن.
سوپای تورك سه‌رباری تاوانی شه‌ڕیش نه‌یتوانیبوو له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا سه‌ربكه‌وێت، له هه‌مان كاتدا له ٢٧ی ئابه‌وه هێزه‌كانی په‌ده‌كه و سوپای تورك ده‌ستیان به دروستكردنی رێگه و سه‌نگه‌ر كردبوو.
هـ . ب