قەرەیلان: بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژە بناغەی سەرکەوتنێکی گەورەی داناوە و بە دڵنیاییەوە بەئەنجام دەگات

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە ڕایگەیاند، بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژی ڕابردوو بووەتە بناغەی سەرکەوتنێکی گەورە و ڕایگەیاند، ئەم ئەزموون و تێکۆشانە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە ئەنجام دەگات.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە ڕایگەیاند، بەرخۆدانی ١٦٠ ڕۆژی ڕابردوو بووەتە بناغەی سەرکەوتنێکی گەورە و ڕایگەیاند، ئەم ئەزموون و تێکۆشانە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە ئەنجام دەگات.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) وتەیەکی پێشکەشی گەریلاکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کرد. هەڵسەنگاندن و شیکارییە وردەکەی موراد قەرەیلان لەسر شەڕی دژ بە داگیرکاری، کە لە گەریلا تیڤی-یەوە بڵاوکرایەوە، بەمشێوەیەیەی خوارەوەیە:

"ئێمە بەناوی تەواوی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەکەمان و بڕیارگەکەمانەوە، بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵان دەکەین، لەخەبات و تێکۆشانی پیرۆزدا سەرکەوتن بۆ هەڤاڵان دەخوازن.

بەخوێن و بەرخۆدانی شەهیدانی قارەمان مێژوویەکی نوێ بنیات نرا

بەرخۆدانی پیرۆز لە دژی هێرشی دوژمن ئەمڕۆ ١٦٠ ڕۆژی تەواو کرد. لەم ماوەیەدا لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا، لە مێژووی بەرخۆدانی ئاپۆگەریدا لاپەڕەیەکی نوێ کرایەوە، مێژوویەکی نوێ دامەزرا. ئەمە بەخوێن و بەرخۆدانی شەهیدانی قارەمان ئەنجامدرا. ئێمە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی ئەیالەتی زاپ لە کەسایەتیی هەڤاڵ مزگین، ڕۆهات، ماهیر، باگەڕ، ئاڤزەم، چیا، بەنەفش، ڕۆژدا، کارکەر و دۆغانەکان بەرز ڕادەگرین. ئێمە یادی هەموومان شەهیدی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی لە کەسایەتیی هەڤاڵ نالین، ئۆزگور، زەمانی، ئارمانج، دیدار، دڵسوز و گوڤەن و ڕۆناهی دەڤرمەکاندا دەکەینەوە. ئێمە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی ئەیالەتی ئاڤاشین، لەکەسایەتیی هەڤاڵ هەڵبەست، فەدایی کوبانی، ئاگر بۆتان دا دەکەینەوە. ئێمە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی ئەیالەتی مەتینا لەکەسایەتیی هەڤاڵ میرزا، بەرفین، سیابەند، ڕەقیب و شاهینەکاندا دەکەینەوە. بەتایبەتی لە بەرخۆدانی شاخی هەکاریدا، لە کەسایەتی هەڤاڵ ماردین، ڕۆزا، چەکدار، ڕۆژهات و سەرحەدەکاندا یادیان بەرز ڕادەگرین. ئەو بەڵێنانەی بە شەهیدە قارەمانەکانمان داوە دووبارەی دەکەینەوە و پابەند دەبین بە بەڵێنەکانمان، ئامانجەکانیان دەکەین بە حەقیقەت. لە ڕێپێوانی ئامانجەکەیاندا، لە بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا، ئێمە یادەوەرییەکانیان بە زیندویی ڕادەگرین و دەیانکەین بە کەسانی نەمر.

٢ قۆناغی پلانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک

وەک دەزانرێت ئامانجی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و بکوژ و فاشیست ئەوەیە، تەواوی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە تەواوی پاکتاو بکات و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ناو ببات. دوژمن ئەم ئامانجەی بە دوو قۆناغ داڕشتووە:

قۆناغی یەکەم ئاشکرایە، بەڵام دووەمیان شاراوەیە، واتە نیوە شاراوە – نیوە ئاشکرایە. ئامانجی دوژمن لە قۆناغی یەکەمدا ئەوەیە، لە عەفرینەوە بۆ خواکورک ناوچەیەکی تامپۆن و پشتێنەییەک بە پانیی ٣٢ کیلۆمەتر دروست بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت بیخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. بێگومان بەم شێوەیە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەتەواوی دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵ، واتە لەناودەبرێت و ستراتیژیترین ناوچەکانی باشووری کوردستانیشی دەخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. ئێستا ئەمە یەکەم ئامانجی دەوڵەتی تورکە، کە خۆیان بە ڕوونی دەڵێن و باسی دەکەن. بێگومان هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەموویان ئامانجن و قەندیلیش لە ناو ئەو ئامانجەدایانەدایە. ئاشکرایە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ قۆناغی یەکەم پەیوەندی بە پلانی دەوڵەتی تورکەوە کردووە. پارتیش (پەدەکە) لەم پلانەدا بەشدارە و لایەنگری ئەوەن و دەیانەوێت ئەو کارە بکەن. هەندێک لەهێزە نێونەتەوەیەکانیش لەپشت ئەم پلانەوەن، واتە ئەو پلانەیان پەسەندکردووە. ئەمە قۆناغی یەکەمە.

قۆناغی دووەم داگیرکردنی سنوورەکانی میساقی میللییە. دەوڵەتی تورک بە ڕوونی ئەوە ناڵێت، بەڵام لە گفتوگۆکانیدا باس لە پلانەکانیان دەکەن. بۆیە وتمان: "نیوە شاراوەیە"، بێگومان دەیەوێت کاریگەرییەکی وەهای لەسەر عێراق و سوریا هەبێت، کە وەک میراتگری عوسمانی بە جۆرێک لە جۆرەکان پەرە بە کۆنترۆڵی خۆی لەو شوێنانەدا بدات. ئێستا لەم چوارچێوەیەدا، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە هێرشیان کردە سەر عەفرین. دەستبەجێ دوای ئەوە لە مانگی نیساندا هێرشیان کردە سەر هەرێمی خواکورک، واتە ئەوان هەر دوو سەرەکەیان گرت و خواستیان بە یەکیان بگەیەنەوە. وەک دەزانرێت، پاشان هێرشیان کردە سەر سەرێکانی، تل ئەبیەز، پاشانیش هێرشیان کردە سەر حەفتانین، بەوشێوەیە بە پارچە پارچە دەستیان بە داگیرکردن کرد، بەڵام لە بنچینەدا دەیەوێت پارچەکان بە یەک بگەیەنێتەوە و بیانکات بە یەکپارچە.

بۆ ئەو مەبەستەش ستراتیژیترین ئامانجی ئەوەیە، کە ناوەندی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر بکات، ئەویش زاپ، گارەیە و دەوروبەری زاپیان داگیرکردووە. هەروەها لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ەوە بە شێوەیەکی سوپراێز و سەرسوڕهێنەر هێرشی کردە سەر گارە. بەم شێوەیە ویستی قۆناغی یەکەم تەواو بکات، بەڵام هەموو کەس دەزانێت، کە دوژمن لەمەدا شکستی هێنا، چونکە تاکتیک و شێوازی نوێ ڕووبەڕووی دوژمن کرایەوە، دوژمن پێشتر حسابی بۆ ئەوە نەکردبوو.

دوژمن حیسابی بۆ تاکتیک و ڕێبازە نوێکان نەکرد

ئەو شێوازە نوێیەی تاکتیک چی بوو؟ یەک؛ تاکتیکی شەڕکردنی تیمە شارەزا و پسپۆڕەکان بە شیوەی هەماهەنگ لەسەر زەوی بە شێوازێکی نوێ. دووەمیان تاکتیکی شەڕی ژێرزەوی بوو، شەڕی تونێل بوو. دوژمن کاتێک ڕووبەڕووی ئەم شێوازە بوویەوە حەپەسا و بە بنبەست گەیشت. بەم شێوەیە پلانی ساڵی ٢٠٢١یان سەرنەکەوت و شکستی هێنا. لەم نێوانەدا دوژمن لە دژی تونێلەکان گازی کیمیایی و چەکی کیمیایی بەکارهێنا، بەڵام هێشتا ئەنجامی بە دەستنەهێنا، بەڵام لە کۆتایی مانگی ئابدا دوژمن بۆمبێکی نوێ، یان چەکێکی نوێی دەستخست. لە کوێ دەستیخست ئەوەش بابەتێکی هەڵوەستە لەسەرکردن و گفوگۆیە، بەڵام بینیمان، کە سەرەتا لە دژی شاخە سوور و پاشان لە دژی بەرخۆدانی وەرخەل بەکاری هێنا، ئەمە بوو بەهۆکاری شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان.

چەکەکانی دوژمن لە دژی ڕێبازی نوێ بێ ئەنجام بوون

بەڵام مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت، چەکەکانی دەستی دوژمن بەرامبەر بەو شێوازە نوێیە بێ ئەنجام بوون. چونکا لە سەردەمی نوێدا دوژمن زیاتر پشتی بەهێزی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی دەبەستێت، واتە دەیەوێت بەم ئامرازانە ئەنجام بەدەست بهێنێت، بەڵام شەڕی تونێلەکان هێزی ئاسمانیی بێ مانا کرد. ناتوانن بەو شێوەیە گورز لە گەریلاکان بدەن. لەلایەکی ترەوە تیمە بچووک و شارەزاکان لە جۆگرافییەکەدا و زەوییەکانی ناوچەکەدا لە جموجوڵ و چالاکیدان و بەزۆری جموجوڵی فڕۆکەی چاودێرییان بێ ئەنجام و بێ کاریگەر کرد، لەوەشدا نەیتوانی وەک ئەوەی کە ئەو دەیویست ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەو هۆیەوە دوژمن بە بنبەست گەیشت وسەرنەکەوت، بەڵام دوایین بۆمبیان بەکار هێنا و دوای ئەوەش وەک وتمان، هەڤاڵان لە بەرخودانی تونێلەکانی ئاڤاشین دا، کاتێک هێرشی دوژمن بۆ سەر ئاڤاشین ڕوویدا، بەرخۆدانی تونێلیان بە باشی بەڕێوەنەبرد.

دیارە دوژمن لە شاخە سوور و وەرخەل بەو بۆمبە ئەنجامی بە دەستهێنابوو و دوای ئەوەش وەستانی شەڕی تونێلەکان، هیوای بۆ دوژمن دروستکردبوو، بۆیە ئاشکرایە دوژمن پلانی ساڵی ٢٠٢٢ی خۆی لەسەر ئەم بنەمایە داناوە، واتە دەیویست بە دوو تەکنیک ئەنجام بەدەست بهێنێت و بۆشاییەکانی خۆی پڕبکاتەوە. ئەو بۆشاییانە چین؟ یەک؛ ئەم بۆمبەی دەستیخستووە لە بەرامبەر تونێلەکان بەکاری بهێنێت و هەڵیانبوەشێنێت. دووەم؛ شانبەشانی فڕۆکەکانی چاودێری، لەسەر زەوی، کامێرا و سیستمی کامێرای چاودێری و فۆتۆکاپیش دابنین تاوەکو زەویش بەرامبەر بە تیمەکان کۆنتڕۆڵ بکەن. دەیەوێت بەو شێوەیە بەرخودان تێکبشکێنێت. دوژمن حساباتی خۆی لەسەر ئەو بنەمایە کردبوو.

دەوڵەتی تورک بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ناتۆ بەکاردەهێنێت

بێگومان ئەم بۆمبە نوێیانە، دەوڵەتی تورک لە کوێ هێنونی، کێ پێیداون، ئەوە بابەتێکی گفتوگۆیە. بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوەیەکی زۆرمان لەسەر تایبەتمەندیی ئەو بۆمبانە کردوە. دوای لێکۆڵینەوەکان و لە پراکتیکدا و بەکارهێنانی ئەو چەکە، ئەوە ڕوونبوویەوە، کە ئەم چەکە ناوی "بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی"یە، وتە ماددەی ئەتۆمی ناوکی نەرم دەکرێنەوە و کاریگەرییەکەی سنووردار دەکرێت. بۆمبێکە، کە تیشکی ڕادیۆئەکتیڤە بە هەموو شوێنێک دا بڵاوبکاتەوە، نەخێر؛ لە ئامانجێکی وەک ماڵێکێکدا، یان ژوورێک، یان شوێنێکی تەسک دا کاریگەریی هەیە و گرینگیش ئەوەیە، کە هێزی گوشار و پەستانی بەرزە و دەتوانرێت بیڕوخێنێت. واتە، ئەوە بۆمبێکی ئاوایە نەک ئەوەی، کە تیشکی ڕادیۆ ئەکتیەڤە لە هەوادا بڵاو بکاتەوە، بەپێی ئەو توێژینەوانەى ئەنجامدراون و بەپێی ئەوەى لە کردەوە و پراکتیکدا ئەنجام دراوە، ئەم بۆمبانه پلە و دەرەجەیان هەیە.

ئەوانەی ئێستا لە دەستی تورکیادان و بە تورکیا دراوە، هێزی تەقەمەنییان بە بەراورد بە تی ئێن تی، سەد هێندەی تی ئێن تی زیاترە. بۆ نموونە؛ کاتێک ٢٠ کیلۆگرام دەتەقێننەوە، کاریگەرییەک بە ئەندازەی ٢ تۆن تی ئێن تی دروست دەکات. هەروەها نزیکەی ٩-١٠ مەتر لەدەوروبەریدا کاریگەریی ژەهراویبوون دروست دەکات. واتە، کاریگەریەکی وەهای هەیە. بە تەقینەوە بەهێزەکان، ئەو تونێلانە، کە بەردەکانیان لاواز بن دەڕوخێن. یەکێکی تر ئەوەیە، ئەگەر هەندێک کەس لەو نزیکانەدا بن، بە هۆی گوشار و پەستانە زۆرەکەیەوە زیانیان پیدەگات، تەنانەت ئەگەر بە هۆی پەستان و گوشارەکەشەوە نەبێت بەهۆی ژەهرەکەیەوە، حاڵی مرۆڤ تێکدەدات و زیانی پێ دەگات. ژەهرەکەی مرۆڤ بێحاڵ و سارد دەکاتەوە. لە سەرەتادا لە هۆش دەچێت، ئەگەر کاریگەرییەکە زۆر بێت و ئەو کەسە زۆر نزیکی شوێنی لێدانەکە بێت، لەوانەیە گیانی لەدەست بدات. جگە لەو حاڵەتە ئەوانەتی تر دواتر دێنەوە سەر هۆشی خۆیان و تا ئێستا، ئەمە بەو شێوەیە ڕوویداوە، واتە، ئەمە بۆمبێکی ئاوایە.

ئەم بۆمبە لە ئێستادا لە جبەخانەی ناتۆدایە، دەشزانرێت هەندێک لەو بۆمبانە لە ڕابردوودا بەسەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆدا دابەشکراون و بە تورکیاشیان داوە. بێگومان لەوانەیە لەژێر کۆنترۆڵی ناتۆدا بێت. ئێستا تورکیا ئەمانە دژی ئێمە بەکاردەهێنێت. ئەمە بە ڕەزامەندی ناتۆ، یان بە دزییەوە بەکاری دەهێنێت، ئەوە ڕوون نییە، بەڵام ئێمە دەزانین، قورسە ئەو بۆمبانە بە بێ ڕەزامەندی بەکار بهێنرێن. دەبێت مرۆڤ زیاتر هەڵوەستەى لەسەر بکات. ئێستا ئەمە ئەو بۆمبەیە، بەڵام ئەوەش نییە، کە بتوانێت هەموو شتێک بێت. هەر وەک چۆن ئێمە لە دژی گازی کیمیایی ڕێوشوێنمان پەرەپێداوە و زۆربەی گازە کیمیاییەکان ئێستا لەلایەن هەڤاڵانمان بێکاریگەر و بێ واتاکراوان، ناتوانێت زیانی زۆری بە هەڤاڵانمان بگەیەنێت؛ لە بنەڕەتدا ئەگەر مرۆڤ ڕێوشوێنی زانستی بەرامبەر ئەو بۆمبە بگرێتە بەر ئەوا ناتوانێت زیان بە هەڤاڵان بگەیەنێت.

ئەگەر مرۆڤ بە تەکنیک و میتۆدی ڕاستەوە ڕێوشوێن بەرامبەر ئەم بۆمبە بگرێتە بەر، مرۆڤ دەتوانێت پووچ و بەتاڵی بکاتەوە. بۆ نمونە هەڤاڵانی وەرخەل، هەموویان چووبوونن بۆ یارمەتیدانی یەکتر، ئەوەی چووبێتە ئەو ژوورە لەوێدا کەوتبوو. واتە ڕێڕەوێک و گۆشەیەک بوو، بەڵام هەڤاڵانی دوورتر لەو ڕێڕەوە پێی کاریگەر نەبوون و زیانیان پێنەگەیشتبوو. لە کردەوە و پراتیکەکانی ئەم دواییەدا بەمشێوە جموجوڵ دەکرێت. پێویستە مرۆڤ ڕێوشوێنی تەکنیکی لە دژی گازەکەشی بگرێتە بەر و نابێت لە شوێنە دیار و ئاشکراکانیشدا نابێت زۆر بوەستن و بمێننەوە. ئەگەر بەمجۆرە و بەم پێوانانە و شێوەیەکی زانستیانە ڕێوشوێن بگیرێتە بەر، مرۆڤ دەتوانێت ئەم جۆرە بۆمبانە پوچۆڵ و بێکاریگەر بکات. بە دڵنیاییەوە، تونێلە دروستکراوەکان، ئەوانەى بەردەکانیان بەهێزن، ناتوانێت هیچ کاریگەریەکی لەسەر هەڤاڵان هەبێت. ئێستا لە کوێ کاریگەری دروست کردووە، ئەو شوێنانە، کە بەردەکانیان بەهێز و قایم نین، یان سەری تونێلەکان زۆر بەرز نین، لەو شوێنانەدا دەرگای تونێلەکان دەڕوخێن. کاتێک لە شەهید شاهین تونێلیان ڕووخاند، لەو کاتەدا هەڤاڵ باگەڕ، هەڤاڵ ئاڤزەم، هەڤاڵ ئارین و هەڤاڵ شەڕزان چەند هەڤاڵێکی خۆیان نارد و ئەوانیش بۆ خۆیان ویستیان بە بەرخۆدان و فیداکاری لە دژی دوژمن بجەنگن و لە بەرخودانی قارەمانانەدا شەهید بوون.

درێژەی هەیە