لە سارابروکن لە دژی رژێمی ئێران چالاکییەک ئەنجامدرا

لەشاری سارابروکنی ئەڵمانیا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی و بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانلە دژی رژێمی ئێران چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە شاری سارابروکنی ئەڵمانیا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی و پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان لە دژی رژێمی ئێران، چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کە لە لایەن کورد، ئێرانی و ئەڵمانییەکانەوە سازکرا ناگیهان ئاکارسەلیس بە بیرهێنرایەوە.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ژینا ئەمینی کە لەلایەن "پۆلیسی ئاکاری"ی ئێرانەوە کوژرا و ناگیهان ئاکارسەل کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا، بەرزکرانەوە و بە بێ پسانەوە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

هەروەها لە چالاکییەکەدا بەمەبەستی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" واژۆ کۆکرایەوە.

هـ . ب