ژنه رۆژنامه‌وانه زیندانیكراوه‌كان: ناهێڵین پێنوسی ناگیهان له‌سه‌ر زه‌وی بكه‌وێت
رۆژنامه‌وانی ژن كه له ئامه‌د زیندانی كراون، تیرۆركردنی ناگیهان ئاكارسهلیان شه‌رمه‌زار كرد و رایانگه‌یاند، "ناهێڵین پێنوسی ناگیهان له‌سه‌ر زه‌وی بكه‌وێت".
رۆژنامه‌وانی ژن كه له ئامه‌د زیندانی كراون، تیرۆركردنی ناگیهان ئاكارسهلیان شه‌رمه‌زار كرد و رایانگه‌یاند، "ناهێڵین پێنوسی ناگیهان له‌سه‌ر زه‌وی بكه‌وێت".
٤ ژنه رۆژنامه‌وان كه له ٤ی حوزه‌یرانه‌وه له ئامه‌د به ئۆپراسیۆنێك ده‌ستگیر و زیندانی كرابوون، له‌باره‌ی ناگیهان ئاكارسهلهوه راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌ندامی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژنۆلۆژی و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژنۆلۆژی، ئهكادیمییسان، رۆژنامه‌وان ناگیهان ئاكارسه‌ل له شاری سلێمانی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری تیرۆركرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ژن نیوز سافیه ئالاگاش، ره‌مزیه ته‌مه‌ل، نه‌شه تۆپراك و ئه‌لیف ئونگور تیرۆركردنی ئاكارسهلیان شه‌رمه‌زار كرد و له رێگه‌ی پارێزه‌رانیانه‌وه ئه‌م په‌یامه‌یان بوكردهوه: "ئێمه وه‌ك ژنانی رۆژنامه‌وان تیرۆركردنی ناگیهان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. تیرۆركردنی ناگیهان هێرشه له دژی تێكۆشانی ژن و خه‌باتی ژنۆلۆژی. ئێمه وه‌ك ژن ئه‌وه ده‌بینین. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه پێنوسی ناگیهان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌كه‌وێت و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و هه‌ڤانی ده‌كه‌ین".
هـ . ب