جەنگیز دوندار: لە پەیاس قەیومەکان دەنێرینەوە

جەنگیز دوندار، یەکێک لە کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی پەیاسی دەم پارتی وتی: "لە ڕێگەی قەیومەوە هەوڵدرا دانیشتوانی شارەکە بێ ناسنامە بکرێن. لەبەر ئەوە گەلەکەمان لە ڕووی هونەر و کولتوور و زمانەوە پێویستی بە ناسنامەی خۆی هەیە."

شارۆچکەی پەیاس دووەم شارۆچکەی گەورەی شاری ئامەدە و ژمارەی دانیشتووانی ٣٨١ هەزار کەسە. گرنگترین کێشەکانی شارۆچکەکە بریتین لە کۆچ و زیانگەیاندن بە بیناکان. لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کە بۆ شارەوانی پەیاس بەڕێوەچوو، کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی بێریڤان گوڵشەن سینجەر و جەنگیز دوندەر هەڵبژێردران.

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی پەیاسی دەم پارتی دوندار ئاماژەی بەوەکرد، حکوومەت سیاسەتی شەڕی تایبەت لەسەر کوردستان جێبەجێ دەکات بە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەروا بێ ناسنامەبوون بەردەوام بێت و وتی: "شارەکان ناسنامەی خۆیان هەیە. بە تایبەتی سیاسەتی جددی بۆ بە ناڕوونی هێشتنەوەی ناسنامەی شارەکانی کوردستان هەیە، ئێمە ئەم سیاسەتانە قبووڵ  ناکەین." 

دەبێت لە دژی قەیومەکان بەرپرسیارێتی  ئەنجام بدرێت 

 دوندار ئاماژەی بەوەشکرد، قەیومەکان شارەوانییان بە قەرزداری بەجێهێشت و وتی: "ئێمە نەوەی ئەم خاکەین و بە ڕەنج و ئازارێکی زۆرەوە تێدا گەورە بووین. بۆیە مەحاڵە کەس بەرپرسیارێتی نەگرێتە ئەستۆ، واقیع وعەقڵیەتی ئێستا نەبینێت. بۆیە هەستم بە پێویستی کرد کە لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی بگرمە ئەستۆ.  لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا سیاسەتی کۆنەپەرستانە بەسەر ئەم گەلە سەپێندرا.  ئێمە دەسەڵاتێکی فاشیستیمان هەیە. بۆیە دەبێت لە بەرامبەریدا هەڵوێست و بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی هەڵبگرین. وەک ئەندامێکی ئەم کۆمەڵگەیە، ویستم وەک کاندیدێک بۆهاوسەرکایەتی شارە وانی بەشداری لەم پرۆسەیەدا بکەم." 

دوندار لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونی کردەوە کە هەموو بڕیارەکانی قەیومەکان لە دژی گەل دراون و وتی: "ئێمەش پارادایمێکمان هەیە".  ئەم پارادایمە لە مرۆیی بوونەوە سەرچاوە وەردەگرێت. لەسەر ئەم بنەمایە بوارەکانی ژیان دەخوڵقێنین."