قەرەسوو: کاتی ئەوە هاتوو دەرگاکانی ئیمراڵی بشکێندرێن

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو ئەوەی خستەڕوو، کە سیستمی ئیمراڵی بە زۆر لە سەر پێ راگیراوە و وتی، "ئیتر کاتی هاتووە دەرگاکانی ئیمراڵی بشکێندرێن".

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو لە میانی بەرنامەیەکی تایبەتی میدیا خەبەردا لە سەر چەندین بابەتی گرنگ بەتایبەتی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد.

قەرەسوو هێمای بۆ گۆشەگیری لە ئیمراڵی کرد و وتی، "٢٥ ساڵە گۆشەگیری بەسەر رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت. پێیناوەتە ساڵی ٢٦ەمینەوە. رێبەر ئاپۆ ئیتر هەر لە یەکەم رۆژەوە سیستمی ئیمراڵی هەڵسەنگاند، رایگەیاند کە بەرپرسیاری ئەوە سی پی تییە، سیستمەکە لەگەڵ ئەوروپا ئامادە کراوە. خۆی لەخۆیدا بەردەوام لەگەڵ تورکیا لەپەیوەندیدان. سی پی تی دامەزراوەیەکی یاسایی نییە. خۆی بەو جۆرە نیشان دەدات، بەڵام بە دڵنیاییەوە بە ئیرادەی سیاسیەوە بەستراوەتەوە. خۆی کاتێک سەردانی زیندانەکان دەکات، بە بێ رێگەپێدانی تورکیا راپۆرتەکانی بڵاوناکاتەوە. مامەڵە و نزیکایەتی سی پی تی مامەڵەی ئەوروپایە. دەبێت بەو جۆرە هەڵبسەنگێندرێت. ئەوروپا مامەڵەیەکی سیاسی بەرامبەر تورکیا دەکات. سی پی تیش هەمان ئەو شتە دەکات. لە راستیدا سی پی تی بەم هەڵوێستەی خۆی رەوایەتی بە سیستمی ئیمراڵی دەدات".

قەرەسوو ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت ئەو راستیە ئیدانە و سەرکۆنە بکرێت و وتی، "لەبەر ئەوەی جیهان دەخەڵەتێنن، گەلان دەخەڵەتێنن. دەڵێن سی پی تی دامەزراوەیەکی رێگرییکردنە لە ئەشکەنجە. دەچێتە زیندانەکان، چاودێری دەکات، رێگریی لە ئەشکەنجە دەکات. بەڵام ماوەی سێ ساڵە گۆشەگیری هەیە، ٣ ساڵە دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵە ئەنجام نادرێت. بەڵام ئەو دۆخە بە ئاسایی دەبینن. نەک ناڕەزایەتیەکی بچوک، بەڵکوو هەڵوێستێکیش دەرنابرن. لەبەر ئەمە دەبێت بەرامبەر بەو دۆخە تێکۆشان ئەنجام بدرێت. تا تێنەکۆشین، ئەو دۆخە شەرمەزار نەکەین و بەتوندی بە گژیدا نەچین، ئێمە ناتوانین ئەم دۆخەی سیستمی ئیمراڵی تێکبشکێنین. واتە دەبێت سی پی تی بەم جۆرە رەخنەی لێبگیرێت و ریسوا و ئیدانە بکرێت. دەبێت مرۆڤ زۆر هیوای لەسەر هەڵنەچنێت. سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپایە و بەم جۆرە کار دەکات. هەوڵ دەدات وەک دامەزراوەیەکی یاسایی خۆی نیشان بدرێت، بەڵام راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سیاسەت. لە چوارچێوە فەرمان و رێنماییە سیاسیەکاندا دەجوڵێتەوە. لەبەر ئەوەش دەبێت بە راستی سی پی تی شەرمەزار و ریسوا بکرێت.

هەربۆیە رەوایەتی جێبەجێکردنی سیستمی ئیمراڵی لاواز بووە. کەوتووەتە دۆخێکی بەو جۆرە لە هیچ روویەکەوە ناتوانرێت داکۆکی لێبکرێت. ئەگەر بە گژیدا بچینەوە، تێکۆشان بکرێت ئەو سیستمە دەتوانرێت بڕوخێندرێت و دەکرێت دەرفەتی دیداری رێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی بڕەخسێندرێت. هەربۆیە دەبێت تێکۆشان بکرێت. ئەو هەڵوێستەی سی پی تی بۆ ئێمە پاڵنەرێکی گوڕدانە بە تێکۆشان. بۆ گەلان پاڵنەری تێکۆشانە. بۆ تەواوی مرۆڤایەتی پاڵنەری تێکۆشانە".

کاتی ئەوە هاتووە دەرگاکانی ئیمراڵی بشکێندرێن

قەرەسوو لە درێژەی قسەکانی دا ئەوەی خستەڕوو کە تێکۆشان لە دژی پیلانگێری گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گرنگ و وتی، "لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا هەڵمەتێک دەستپێکردبوو. رۆژەکانی خوێندنەوەی پارێزنامەکانی رێبەرایەتی هەبوون. لە رێگەی هەموو ئەوانەوە ئازادی رێبەرایەتی بووە پرسێکی جیهانی. بووە بە رۆژێکی بەو جۆرە کە هێزە دیموکراسیخوازەکان، گەلانی جیهان خاوەندارییان لێکرد و تێکۆشان. هەربۆیە تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ زۆر بەهێز بووە. تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی یەکجار بەهێز بووە. بێگومان ئێمە جارێکی دیکە ئەوە دەخەینەڕوو، هەموو کات دەستنیشانی دەکەین. ئەوانەی بە هەڵمەتی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن'، بە تێکۆشانیان بەدەوری رێبەرمانەوە، قەڵغانیان دروست کرد، شەهیدانمانن. دواتریش ئەو هاوڕێیانەمان کە لەپێناو ئازادیی رێبەرمان گیانیان بەخت کرد. تێکۆشانی ٢٥ ساڵەی گەلەکەمانە. ئەو تێکۆشانە لە دژی پیلانگێری گەیشتە ئەم ئاستە. دیارە تێکۆشان بە بێ هۆکار نییە. هیچ تێکۆشانێک بە بێ هۆ نییە. ئەگەر ٢٥ ساڵ ئەو تێکۆشانە نەکرایە، ٢٥ ساڵ بۆ ئازادی رێبەرایەتی ئەو گیانبازی، ئەو تێکۆشانە نەکرایە، تێکۆشان لە دژی پیلانگێری نێونەتەوەیی نەدەگەیشتە ئەم ئاستە. ئەمە ئاستی ئەنجامی تێکۆشانی ٢٥ ساڵەیە. دەبێت بەم جۆرە ببیندرێت. ئەنجامی رەنج و هەوڵێکی گەورەیە. دەرەنجامی گیانبازییەکی گەورەیە. بەم جۆرە گەیشتووەتە ئەم ئاستە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە دەرگاکانی ئیمراڵی بشکێندرێن. ئەو دەرگایانە دەتوانرێن بشکێندرێن، دەتوانرێت لەبەر یەک هەڵبوەشێندرێنەوە. هەر شتێک رەوایەتی نەمابێت ناتوانێت لەسەر پێ خۆی رابگرێت. راستی بەم جۆرەیە. لە ئاستی سیاسیشدا بەم جۆرەیە، لە ئاستی کۆمەڵایەتی و کولتوریشدا بەم جۆرەیە. هەر شتێک رەوایەتی نەبێت بەناچاری لەبەریەک هەڵدەوەشێتەوە. پیلانگێری لە ئێستادا راستیەکی بەو جۆرەیە کە رەوایەتی نەماوە. سیستمی ئیمراڵی بە زۆر لە سەر پێی راگیراوە. لە بەردەوام ویژدانی مرۆڤایەتیدا شەرمەزار و سەرکۆنە کراوە، گەلی کورد قەبوڵی ناکات. ئێستا ئەو هێزانەی لە ناو پیلانگێریدابوون، زۆرینەیان لەگەڵ هێزە پیلانگێڕەکان نین. ناتوانن داکۆکی لە پیلانگێری بکەن و بیپارێزن. تەنیا تورکیا ماوە کە پیلانگێڕییەکە دەپارێزێت. بە ئاشکرا دەڵێم، پەدکە ماوە، هەربۆیە هاوکاری پەدەکە و تورکیا پەیوەندی و سیاسەتێکە بۆ درێژەدان بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی.

لە دووەم قۆناغدا دەبێت هەڵمەتەکە بە کۆمەڵایەتی و بە جەماوەری بکرێت

لە قۆناغی دووەمدا دەبێت هەڵمەتەکە بە کۆمەڵایەتی بکرێت، بە جەماوەری بکرێت. گەلی کورد بە بەرفراوانترین شێوە بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی خاوەنداری لە هەڵمەتەکە بکات و تێکۆشان بەڕێوەببات. لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، یاساییدا دەبێت تێبکۆشێت. هەروەها لە بواری دیپلۆماسیدا دەبێت تێبکۆشێت. تێکۆشان دەبێت بگاتە ئەو ئاستەی رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. ئەوە نزیک بووەتەوە. دەبێت مرۆڤ بڕوای بەوە هەبێت".

مستەفا قەرەسوو بە بیری هێنایەوە کە قۆناغی دووەم لە ئەوروپا دەستیپێکراوە و وتی، "ئەوایە ئاستی یەکەمیان دەستپێکرد دۆستانی گەلی کورد بوون، رۆشنبیران، دیموکراسیخوازان و چالاکوانانی سەندیکایی بوون. ئێستا ئەوان دەستیان بە قۆناغی دووەم کردووە. ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمەی کورد ئەوەیە کە دەبێت قۆناغی دووەم زیاتر بە کۆمەڵایەتی بکەین، بیگۆرین بۆ بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و رێبەرمان لەو زیندانە رزگار بکەین.

چالاکیەکانی گەریلا هەڵوێست لە دژی سیاسەتی قڕکردن بوو

چالاکییەکانی گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٣دا و چالاکییەکانی مانگەکانی کانونی دووەم و شوبات سوپای تورکیان هەژاند. سوپای تورکی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گەیاندە بنبەست و چەقین. دەتوانین بەم جۆرە هەڵیبسەنگێنین. هەربۆیە ئەو چالاکیانە لە هەمان کاتدا ئاستی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕییش نیشان دەدەن. چالاکییەکانی گەریلا هەروەها توڕەیی بەرامبەر پیلانگێڕیش نیشان دەدەن. خۆی لە خۆیدا بەردەوامیدان بە پیلانگێڕی و درێژەدان بە کۆلۆنیالیزمی قڕکاری لەسەر گەلی کورد یەک پرۆسەن. تێکشکاندنی داگیرکەریی قڕکاری لە رێگەی تێکشکاندنی پیلانگێرییەوە مسۆگەر دەبێت. کاتێک پیلانگێریی تێکشکێندرا، ئەو کاتە سیاسەتی قڕکردنی داگیرکەریش تێکدەشکێندرێت. لەبەر ئەوە چالاکیەکانی مانگی شوبات زۆر گرنگ بوون، هەڵوێستێک لە دژی پیلانگێڕی بوون. لەراستیدا هەڵوێستێک لە بەرامبەر قڕکردنی کوردان بوون".

دیموکراسی و ئازادی بە ژنەوە واتای دەبێت

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو لە درێژەدا رۆژی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی لە سەرجەم ژنان پیرۆز کرد و وتی، "ئەوانەی لەپێناو تێکۆشانی ئازادی ژناندا رەنجیان کێشاوە، سڵاو لە سەرجەمیان دەکەم. شەهیدانی ئەم تێکۆشانە بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنمەوە. ٨ی ئادار تەنیا رۆژی جیهانی ژنان نییە، تەنیا رۆژی پشتیوانی لە ژنان نییە. تەنیا رۆژی تێکۆشان نییە. ٨ی ئادار بووەتە ئەو رۆژەی کە ژنان جیهان دەگۆڕن، رۆژی ئازادکردنی جیهانە".

قەرەسوو ئەوەی خستەڕوو کە ٨ی ئادار یاخود تێکۆشانی ژنان تەنیا تێکۆشانێک بۆ ئازادی ژنان نییە، تێکۆشانێکە بەو جۆرەیە کە مرۆڤایەتی رزگار دەکات، پیاوان رزگار دەکات، گۆڕدراوە بۆ رۆژ و قۆناغێکی بەو جۆرەی تێکۆشان و وتی، "گرنگیەکی لەم جۆرەی هەیە. هەربۆیە لەم هەشتی ئادارەدا دەبێت ئەو تێگەیشتنە زیاتر بەرەوپێش بچێت. ئەو تێکۆشانە زیاتر بەهێز بکرێت. لەم هەشتی ئادارەدا ئێمە زیاتر هێزی ژنان ببینین. خۆی لە خۆیدا رێبەر ئاپۆ وتبووی، سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان و لەئێستاوە ئەوە دەرکەوتووە. ئەو تێبینی و پێشبینییە رێبەر ئاپۆ هاتووەتەدی. سەدەی ٢١ بە دڵنیاییەوە دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان و لەم ٨ی ئادارەدا ژنان لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو شوێنێکی جیهان لە گۆڕەپانەکان نیشانی دەدەن کە هێزی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادین، هێزی پێشەنگی تێکۆشانی دیموکراسین، بە ئازادی ژن، بە تێکۆشانی ئازادیی ژن، ئازادی واتادار دەبێت، دیموکراسی واتادار دەبێت، لەم ٨ی ئادارەدا ژنان ئەوە نیشان دەدەن. بڕوامان بەوە هەیە. ٨ی ئادار و ١ی ئایار، ئەو دوو رۆژە ئیتر داهاتووی مرۆڤایەتی دەگۆڕن. واتە دەوترێت، 'جیهانێکی جیاواز دەکرێت بهێنرێتەدی'، ژنان بە بەرجستەیی ئەوە دەردەخەن. بەم بۆنەوە ٨ی ئادار لە سەرجەم ژنان پیرۆز دەکەم".

رێبەرایەتی بناغەیەکی مێژوویی بۆ تێکۆشانی ژنان دانا

قەرەسوو سەرنجی راکێشا بۆ سەر رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەم تێکۆشانە و وتی، "رێبەر ئاپۆ ئایدۆلۆژیای رزگاری خستە بەر دەستی تێکۆشەرانی ئازادی ژن، پاڕادایمی بەوان بەخشی، بەرنامەی بۆ دانان، تیۆری بۆ ئامادەکردن. ئەوانەی لە سەر کۆڵەکەی مێژوویی چەسپاند. گۆری بۆ هێزێکی پێشەنگ کە دەتوانرێت جیهان بگۆڕێت، دەتوانێت کۆمەڵگا بگۆڕێت. هەربۆیە رۆڵی رێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا یەکجار زۆرە. ئێمە دەتوانین باس لەوە بکەین. لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ئەو کەسەی گەورەترین رۆڵی لە تێکۆشانی ئازادی ژندا هەبووە رێبەر ئاپۆیە. دەبێت مرۆڤ باس لەوە بکات. رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی ژنی زۆر بە گرنگ دادەنا. جی دەوت؟ وتی، لە تێکۆشانی ئازادی نەتەوەیی و چینایەتی گرنگترە. بۆ ئەوەی گرنگییەکەی بخاتەڕوو ئەوەی وت. بێگومان تێکۆشانی جینایەتی یاخود تێکۆشانی نەتەوەیی بندەستانی بە کەم دانەنا، بەڵام بۆ تێگەیشتن لە گرنگی تێکۆشانی ئازادی ژن و تێگەیشتن لە کاراکتەری ئەوە کە کاریگەری دەکاتە سەر هەموو تێکۆشانەکان ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد".

هەربۆیە رێبەر ئاپۆ بە دەستنیشانکردنی هێڵی ئازادی ژنان و دامەزراندنی پارتی ژنان پاژک بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، بە پێشەنگایەتیەکی تیۆریک ئایدۆلۆژیک تێکۆشا و بزوتنەوەی ژنانی لە جیهاندا بەرەوپێش برد.

تێکۆشانی ئازادی ژنان، پیاوانیش لە کۆیلایەتی رزگار دەکات

قەرەسوو لە درێژەدا وتی، "بەم بۆنەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم، بەڵێ سیستمێکی باڵادەست لە دژی ژنان بوونی هەیە، کۆیلایەتی هەیە. بەڵام کۆیلایەتی سەر پیاوان خراپترە. کۆیلایەتی پیاو لە سەر پیاویش هەیە. کۆیلایەتی فەرمانڕەوایی و باڵادەستی هەیە. کۆیلایەتی مێشکی باڵادەست بوونی هەیە. پیاوانیش لە گەڵ فەرمانڕەوایان دەستیان تێکەڵ کردووە، چەپەڵ بوون. بەڵێ ژنان لە ژێر باڵادەستی پیاوی کۆیلەکراوە، بەڵام چەپەڵ نەبوون. باڵادەستی پیاو پیاوانیش چەپەڵ دەکات. لەبەر ئەوەی تێکۆشانی ئازادی ژنان زیاتر لە هەمووان پیاوان لە کۆیلایەتی رزگار دەکات. رزگاری پیاو لە کۆیلایەتی، رزگاریەتی لەو پیسی و چەپەڵیە، رزگاربوونیەتی لە بێ ئەخلاقی و بێ ویژدانی، ئازادی ژن مسۆگەر دەکات".

قەرەسوو دەستنیشانی کرد کە هێڵی ئازادی ژن، ئایدۆلۆژیای پیاو تێکدەشکێنێت و وتی، "لە هەر شوێنێک کە هێڵی ئازادی ژن جێگیر بکرێت، لەوێ جێگە بە ئایدۆلۆژیای دواکەوتووانە لەق دەکرێت و جێگەی بۆ ناهێڵدرێتەوە، ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتدارپەرست جێگەی نابێتەوە. هێڵی ئازادی ژن ئەو هێڵەیە کە دەسەڵاتداری لەناو دەبات، باڵادەستی لەناودەبات و نایهێڵێت".

نوێدەکرێتەوە...