٣یەمین فستیڤاڵی کولتور و وەرزشی شەهید باوەڕ ئاگر بەڕێوەدەچێت

بەپێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ ٣ یەمین فستیڤاڵی کولتور و وەرزشی شەهید باوەڕ ئاگر لە نێوان ١٢-١٣ ی تشرینی یەکەم لە کۆبانێ بەڕێوەدەچێت.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ ئەمساڵ ٣یەمین فستیڤاڵی کولتور و وەرزسی شەهید باوەڕ ئاگر بۆ گەنجان بە دروشمی " بە گیانی فیدایی گەریلا کولتوری شۆڕشگێڕی گەورە بکەن، ئازادی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەن" لە نێوان ١٢-١٣ ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی شەهید ئارین میرکانی کۆبانێ ساز دەکات.

فستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەشداری هونەرمەند موئەیەد شوێس، گروپی شەهید زیلانی دربێسی، گروپی رەقا، گروپی بۆتان و هەروەها هونەرمەند شێخ نەبی باقی خدۆ ساز دەکرێت.

هەروەها لە گۆڕەپانی جیاجیاشدا وەرزشوانان دەکەونە پێشبڕکێوە.

کۆمیتەی ئامادەکار داوای لە هەموو گەنجان و ژنانی گەنج کرد کە بە شێوەی بەرچاو بەشداری لە فستیڤاڵەکەدا بکەن.

فستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ی دوانیوەڕۆدا ساز دەکرێت.

هـ . ب