فێستیڤاڵی کولتور و هونەری شەنگال لە دووەم رۆژدا بەردەوامە

فێستیڤاڵی کولتور و هونەری شەنگال لە دووەم رۆژدا بە پێشانگە و چالاکی جیاجیا بەردەوامە.

یەکەم فێستیڤاڵی کولتور و هونەری شەنگال بە دروسمی 'لە بەرامبەر فەرمان کولتوری خۆت بپارێزە' لە دووەم رۆژیدا بەردەوامە.

لە فێستیڤاڵەکەدا کاری دەست، خواردنەکانی شەنگال و جل و بەرگی نەتەوەیی شەنگال نمایش کران.

بۆ شەهیدانی شەنگال پێشانگەی وێنەش کرایەوە و فێستیڤاڵەکە بەرنامەیەکی چڕ و دەوڵەمەندی هەیە.

لە شەنگالەوە تا دۆڵی هەلەگەز چەندین هونەرمەند بە دەنگی تایبەتی خۆیان بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد.

لە دوانیوەڕۆشدا خەباتی هونەری نمایش دەکرێن.

گەل لە هەموو شوێنێکی شەنگالەوە بە کۆمەڵ روودەکەنە فێستیڤاڵەکە.

هـ . ب