لە گرێ‌سپی شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکان ڕوویدا: ٢ چەتە کوژران

لە کانتۆنی گرێ‌سپی داگیرکراو شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ڕوویدا، ٢ چەتە کوژران و ٥ چەتە بریندار بوون.

لە کانتۆنی گرێ‌سپی داگیرکراو لەنێوان دوو گرووپی چەتەکانی "جەبهەتول شامیە"ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا. بەگوێرەی زانیارییەکان لە شەڕەکەدا ٢ چەتە کوژراون و ٥ چەتە برینداربوون.

بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان، شەڕەکە لەسەر دزی و قاچاخچێتی بووە، چەکی سوک بەکارهاتووە و چەند کاتژمێرێکی خایاندووە.