بابەتی گرنگ

کاڵکان: لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان بەهاوبەشی تاوان ئەنجام دەدرێت

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان ئەوەی خستەڕوو کە سزاکانی دیسپلین کە بە شێوەی سیستماتیک بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا دەسەپێندرێن، فێڵێکی یاساییە بۆ رێگریکردن لە بڕیاری سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ئەنجام دەدرێت.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی وەک ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فێڵە یاساییەکانی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە سەر ئیمراڵی، چالاکییەکان لە زیندانەکان و لە ناو کۆمەڵگا، شەهیدانی مانگی ئایار، هێرشە داگیرکەرییەکان، شەڕی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، نەخشەڕێگەی کەژەکە و پاژک و چەند پرسێکی گەرمی دیکە کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەن:

بەر لە هەموو شتێک بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمرالی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە دژی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەردەوامن. چالاکی جەماوەری لە هەموو گۆڕەپانەکان لە ئارادان. هەنگاوێکی شایەنی هەڵسەنگاندن ئەوەیە کە نامەیەک لە سەر ئاستی دەرەوە بۆ وشیارکردنەوەی سی پی تی رەوانە کرا. ژمارەیەکی زۆر رۆشنبیر، چالاکوانی سەندیکایی، هونەرمەند و سیاسەتمەدار کۆبوونەوە. گرنگە، وشیارکردنەوەیەک بوو.

لە سیستمی گۆشەگیریدا هیچ گۆڕانکارییەک دروست نەبووە. لەم چوارچێوەدا هەندێک لێدوان دران. راپۆرتی سی پی تی لە هەندێک رووەوە دانپێدانان بوو. لە هەندێک لایەنیشەوە مایەی تێگەیشتن نەبوو. بە گوێرەی لێدوانەکان سی پی تی دەڵێت، 'ئێمە ئۆرگان و دەزگایەکی جێبەجێکارین. واتە دەزگایەکی جێبەجێکردنی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا، کە سەر بە وڵاتنە. ئێمە راپۆرتەکە دەدەینە ئەوان. ئەگەر ئەوان بیانەوێت، ئەوا ئاشکرا دەکرێت، نەیانەوێت ئاشکرا ناکرێت. ئەرک و هێزی ئەوەمان نییە کە راپۆرتەکە ئاشکرا بکەین'. لەو چوارچێوەدا دابەزی بۆ ئاستی رێکخراوێکی سەر بە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە. تەنانەت ناتوانن راپۆرتێکیش ئاشکرا بکەن.

مرۆڤ ناوی بنێت 'کۆمیتەی شاردنەوەی ئەشکەنجە' زۆر گونجاترە

لە وەها دۆخێکدا ناسناوی کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەی لێنایاتەوە. کێ ئەشکەنجە دەکات؟ دەوڵەت دەیکات. بەهەرحاڵ بۆ ئەوە نییە کە ئەوانەی لەناو کۆمەڵگادا ئەشکەنجە ئەنجام دەدەن ئاشکرایان بکەن. هێز بە دەست دەوڵەتەوەیە. رێکخراوێک کە وەک فەرمانبەر لە بەردەستی حکومەت و ئەو دەوڵەتانەیە، ناتوانێت رێگری لە ئەشکەنجە بکات، تەنیا دەتوانێت بیشارێتەوە. هەربۆیە ناسناو و دەربرینی 'کۆمیتەی شاردنەوەی ئەشکەنجە' باشتر لێی دێتەوە. بەڵام ئێمە لە لێدوانی هەندێک یاساناس، بەتایبەتی لێدوان و راگەیەندراوی نوسینگەی یاسایی سەدە باشتر تێدەگەین. بەو جۆرە نییە. ئەوانیش دەڵێن ئەرک و بەرپرسیارێتی سی پی تی زۆر زیاترە. بەڵام کاتێک بابەتەکە دەبێتە ئیمراڵی، دەبێتە رێبەر ئاپۆ، دەبێتە کورد ئەوا بەکاری ناهێنن. بە گوێرەی حکومەت و دەسەڵات دەجوڵێنەوە. هەربۆیە بە ئاراستەی ئەشکەنجە دەجوڵێتەوە. بێگومان ئەوەش مایەی تێگەیشتنە. کاتێک مرۆڤ لەناوەکەی دەڕوانێت، لێدوانی پارێزەران و یاساناسان زیاتر لۆژیکین. لەبەر ئەوەی ئەرکی خۆی لە زۆر بابەتدا بەکارهێناوە. تەنیا ئەو کاتەی بابەتەکە دەبێتە ئیمراڵی، دەبێتە پرسی رێبەر ئاپۆ بەکاریناهێنن. وتنی 'دەبوایە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێی بکردایە، بەڵام ئەنجامی نەدا'. رەنگە راست بێت. لە بەر ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەر لە چەند ساڵ بۆ سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی رێبەر ئاپۆ بڕیاری دەرکرد، بەڵام بڕیارەکەی خۆی جێبەجێ نەکرد، بەدواداچوونی بۆ نەکرد. بووە ٢٥ ساڵ بەڵام هێشتا هیجی نەکردووە. ئەویش فەرمان وەردەگرێت. لە ژێر فەرمانی سیاسەتدایە. یاسایی نییە.

رۆڵی سی پی تی لەناو کاروبارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپادا چییە؟ ئەگەر سی پی تی بکەوتایە ناو هەوڵەوە ئایا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەیتوانی بە شێوەی جیاواز مامەڵەی بکردایە؟ لەوێ بە گوێرەی یەک دەجوڵێنەوە. لە راستیدا ئەنجومەنی ئەوروپا، حکومەتی تورکیا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، سی پی تی، واتە ناتۆ و دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان، هەموو دەوڵەتەکان بە گوێرەی ئەوە دەجوڵێنەوە. رێکخراوە و دامەزراوە جیاکان لەگەڵ رێکخراوە پەیوەندیدارەکان هەموویان پێکەوە شتێکی هاوبەش بەڕێوەدەبەن. دەزگاکانی جێبەجێکاریان لەسەر بنەمای ئەو سزا دیسپلینە پووچەڵانە سیاسەت دیاری دەکەن. ئاستەنگیان دروست کرد کە رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٥ەمیندا سەرلەنوێ دادگایی نەکرێتەوە و ئازادی جەستەیی مسۆگەر نەبێت. رێگرییان کرد لە بریاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ سەرلەنوێ دادگاییکردنەوە و بڕیارەکەیان پوچەڵکردەوە. لێرەدا هاوبەشی لە تاوان هەیە. روانینێکی هاوبەش هەیە. بەم جۆرە نەبوایە وەزارەتی دادی تەیب ئەردۆغان بەم جۆرە بێباکانە لێدوانی نەدەدا. بەو رادەیە سوکایەتی نەدەکرد، گاڵتەی نەدەکرد، هەڵوێستێکی بەم جۆرەی نیشان نەدەدا. وتەی ئەوەی لە ئیمراڵی گۆشەگیری بوونی نییە، هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت' دەریدەخات کە پشتییان چەندە قایمە، دەزانێت کە کەس بەرامبەری ناوەستێتەوە. دەبێت بەم جۆرە هەڵبسەنگێندرێت.

نەک تەنها بۆ ئاسەنگکردنی چاوپێکەوتن، هەروەها بۆ ئاسەنگکردنی بڕیاری سەرلەنوێ دادگایکردنەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ( DMME) ئەمە دەکەن

لە کۆتایدا سزایی دیسپلینی پوچیان بۆ سێ مانگ ئاشکراکرد. پارێزەران وتییان، بۆ ئاستەنگردنی چاوپێکەوتن ئەمە دەکەن، دەبێت لە ڕوویەکەوە بۆ ئەوەبێت. بەڵام پێویستە بەتەواوی سەرنج بخەینە سەر شتێک. ئەو سەلماندنە تێرکەر نیە. نەک تەنها بۆ ئاساتەنگکردی چاوپێکەوتن، لە هەمان کاتدا بۆ ئاستەنگکردنی بڕیاری سەرلەنوێ دادگایکردنەکانی  DMMEیش ئەمە دەکەن. پێویستە یاساناسان ئەمە بزان؛ بۆ ئاستەنگکردنی مافی سەرلەنوێ دادگایکردن لە ساڵی ٢٥ی زیندانیکردن ئەمە دەکەن. سی پی تی،  DMME، ئەنجوومەنی ئەوروپا و دەزگاکانی دەوڵەتی تورک لە یەکتر گردبوونەوە، لەسەر ئەوە بنەمانەی کە ئەمە چۆن بەتاڵبکەنەوە، بۆ دەرچەیەکی هاوبەش گەڕان و دایانهێنا: سزای دیسپلین. تورکیا ئەمە دەکات و دەیدات بەوان؛ دەڵێت دەزگاکانی یاساییمان پەیوەست بەو شتە خاوەنی بڕیارەکانی دادگان. وەک زیندانییەکی بێ دیسلپین پیشانی دەدەن و دەڵێن؛ سەرلەنوێ دادگایکردنەوە پێویست نیە. سەرلەنوێ دادگایکردنەوە هەندێکی بە گوێرەی هەڵوێستی کەسەکە لە زیندان هەڵدەسەنگێنرێت. بە نەرێنیترین شێوە پیشانی دەدەن. یاسای ئەوروپا یاسایەکی شکڵییە. مامەڵە لەگەڵ جەوهەری بابەتەکەدا ناکات، بە کراسێک دایدەپۆشن. بەم شێوەیە ئاستەنگ کردن ئەنجام دەدەن.

من شەش ساڵ لە زینداندا مامەوە. یاساناس نیم، بەڵام ئەو شەش ساڵە بە ئاگا بووین. لێکۆڵینەوەمان لە هەندێک سیستەمی سزای ئەوروپا کرد. لە ئەوروپا سزاسی هەمیشەیی بۆ ماوەی ١٥ ساڵە. سزای هەرە قورس ٢٥ ساڵە. دوای ئەو ٢٥ ساڵە بەدڵنیاییەوە پێویستە سەرلەنوێ دادگایبکرێتەوە. بەڵام ئیمراڵی لە یاسای ئەوروپا دەرپەڕێننراوە. یاسای دەوڵەتی تورکیا هەیە بەڵام سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکە لە لایەن ئەنجوومەنی ئەوروپا، لە لایەن سی پی تی یەوە ڕێکخراوە. ڕێبەر ئاپۆ وتی ' کاتێک هاتمە ئێرە، سی پی تیم لە پێش خۆم بینی'. بۆیە بە گوێرەی یاسایی ئەوروپا دەبوایە لە ٢٥ ساڵەی زیندانیکردن بە دڵنیاییەوە سەرلەنوێ دادگایکردنەوە ئەنجام درابا. بۆ ئاستەنگکردن ئەمە دەکەن و ئاستەنگیشیان کرد. پێویستە ئەمە ببینرێت.

ئاستەنگییان بۆ تێکۆشانی یاسایی ڕێبەر ئاپۆ کرد

بۆ دەوڵەتی تورک تەنها ئەوە بەس نەبوو بڵێت یاساکانی من ئەمە دەسەپێنێت. بە کراسێکی یاسایی لەم شێوە ئاستەنگییان کرد. ئەمەوێت بێمە سەر ئەمە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک بە بڕیاری خۆی لە ٢٥ی ئازاردا بە کورتی بە تەلەفوون قسەیکرد چی گووت؟ پارێزەرانم مەیەن. وتی، ئێوە هەموو لەم ڕەوشەدا تاوان دەکەن. ئێستا هەموومان تێیداین. ئێمە چی تاوانێکمان کرد؟ تاوانی ئەوەمان کرد کە لە ڕەوشەکە تێنەگەیشین. بۆچی کاتێک براکەی قسەیکرد وتی. 'تۆ قسەدەکەی، بەڵام پارێزەران قسەناکەن'. چوونکە کاری بە پارێزەران هەبوو. چی بکردایە؟ ئەم دۆخەی بینی. فێڵ دەکرێت. لە بەرامبەر ئەم فێڵکردنە بۆ تێکۆشانی یاسایی بەڕێوەبەرێت، لە بەرامبەر پارێزەران بکەوتایەتە ناو هەوڵدانەوە. بەڵام بە ئاستەنگکردنی چاوپێکەوتنی پارێزەران، بە سزا پوچەکانی دیسپلین کراسێکی یاسایین بە بەردا کرد. بەم شێوەیە تێکۆشانی یاسایی ڕێبەر ئاپۆییان ئاستەنگکرد. پێویستە ئەمە ببینرێت.

بۆیە ئەوانەی ئەمەیان کرد، ئەوانەی کە ناتوانن بەرامبەر ئەم ئاستەنگییە بوەستنەوە، تاوانیان کرد. مادام تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆییان ئاستەنگکرد، ئەو کاتە دەبوایە تێکۆشانمان بکردایە. تێکۆشانەکانمان بۆ تێکدانی فێڵ و یارییەکان لە جێگەی پێویست نەبوو. یانی نەمان توانی لەو تاوانباکارییە ڕزگاربکەین. پێش هەموو شتێک پێویستە بەم شێوەیە هەڵیسەنگێنین. بە ڕایی من پێویستە بەم شێوەیە شتەکە ببینین. هەموومان لەناو ئەمەداین. چونکە لە کاتی خۆیدا نەمانبینی و کارێکمان بۆ تێکدانی ئەو فێل و یارییانە نەکرد. یان وەک پێویست نەمانکرد. ڕاستە تێکۆشان ئەنجامدرا، چالاکی کرا، بەڵام گەر سەرنج بدەین هەموو ئەمانە تێرکەر و وەک پێویست نەبوو. ئەو کاتە پێویستە ئەم ڕەوشە هەڵسەنگێنین، کەم و کوڕییەکانمان ببینین. لە چی شوێنێکدا پێناسەی تاوانی ڕێبەر ئاپۆین، پێویستە ئەمە بزانین. بۆ تێگەشتن لەم ڕەوشە و ڕزگاربوون لەم کەموکوڕییانە پێویستە بە ڕەخنەدانەوە نزیک ببینەوە.

دەیانەوێت بە فێڵ کردن ئێمە فێری ئەم دۆخە بکەن

بەڵێ ئێستا چالاکی دەکرێت، تێکۆشان بەردەوامە. لە هەموو مەیدانەکان سڵاو لە چالاکوانان دەکەین. لەدەرەوەی وڵات، لە چوار پارچەی کوردستان، گەل لەسەر پێیە، ژنان، دایکان لەسەر پێن. داواکاری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بەرز دەکرێتەو. هەمووی ئەمانە پێشکەوتنە. بەڵام ئاگاداربن ‌هێشتا بۆ تێکشکاندنی پیلانەکان بەس نین. فێڵ و حەیلە دەکەن. لە بەر چاوی گەلدا ساختەکاریان کرد. دواتر دەیانەوێت ئەم دۆخەمان فێر بکەن. با ئەمجارە بڵێین فێر نابین.

هەمیشە باسی بەرخۆدان لە زیندانەکاندا دەکرێت. زیندان بەرخۆدان دەکات، دەڵێن ئێمەش پشتگیریان دەکەین. ئێستا بەرخۆدانی زیندانەکان کەمێک لە هێڵی ڕاست نزیکتر بووەتەوە. چۆن نزیک بوەتەوە؟ وتیان، ئێمە فێری ئەوە نابین. ئێمە نابینە بەشێک لەم تاوانە. وتیان، ئەوەی ئەم دەوڵەتە لە ئێمەی دەوێت بەکاری ناهێنین. چونکە نادادپەروەری دەکرێت. ئەوان بە شێوازێکی تر لە ڕێبەر ئاپۆ نزیک دەبنەوە، ئەویش بە شێوازێکی تر لێیان نزیک دەبێتەوە. وتیان هەوڵ دەدەن ئێمە لە ڕێبەر ئاپۆ داببڕن. وتیان ئەگەر ئەمە بۆ ڕێبەر ئاپۆ نییە، چۆن بۆ ئێمە هەیە؟ ئێمەش بەشداری ڕێبەر ئاپۆ بووین. پاشان دەیانەوێت ئێمە بەلاڕێدا ببەن. ئەوان ناتوانن ئێمە ڕاکێشی ڕێگایەکی دیکە بکەن. ئێمە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆین. وتیان، ئێمە هەموو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەت دەپچڕێنین. نازانم چەندە ڕاستە، چەندە ئاگاداری ئەمەن، بەڵام هێڵی نوێی چالاکییەکان نیشاندەری ئەمە دەبێت. ئەمە نزیکترە لە ڕاستییەوە. ڕێبەر ئاپۆ چی ئەڵێت؟ وتی، سەیری ئیمرالی بکەن لەسەر گەلی کورد ڕاستیەکان ببینن. سەیری ڕێبەر ئاپۆ بکەین. بێگومان هەر کەسێک بڵێ کوردێکی ئازادم دەبینێت کە ئازادی دەبێت چۆن بێت. هەڤاڵانی زیندان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەت پچڕاند. وتیان، ئێمە بە پێوەرەکانی ڕێبەرایەتیمان دەژین. هەموو ئەوانەی دەڵێن ئێمە پشتگیری لە زیندانەکان دەکەین با بەو شێوە نزیک ببنەوە. با هەمووان هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە دەوڵەت بەو شێوە نیشان بدەن.

دەبێت ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ چالاکییەکانی ئێستا بکەین. لە ڕاستیدا پێویستە کەموکوڕیەکانمان ببینین. دەبێت بە پێی ڕەوشەکە خۆمان ئامادە بکەین. پرۆسەکە جدییە. بەم شێوەیە پێویستە هەموو ساڵێک دۆخی ڕێبەرایەتی سەر لە نوێ دادگایی بکرێتەوە. بۆ ڕێگریکردن لەمەش بەردەوام سزای دیسپلین دەدەن، بەردەوام ئەم سزا بێ کەڵکانە دەدەن. ئەمەیان وەک هێڵێک بۆ خۆیان دیار کردووە و بەم شێوەیە بەردەوامن. ئەگەر ئەم دۆخە تێنەپەڕێنرێت، هەمووان فێری ئەم دۆخە دەبن و ئەم شێوەیە بەردەوام دەبێت. دەبێت پێش لەم کارە بگیردرێت. ئێمە لەم قۆناغەداین. نابێت بە دۆخی ئێستا ڕازی بین. پێویستە هەنگاوی کرداری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر بکەین و بە هەموو لایەکدا بڵاوی بکەینەوە. پێویستە چالاکییەکانمان بەهێزتر و فراوانتر بکەین. دەبێت قیامەت بەرپا بکەین، لە ئێستادا لە پرۆسەیەکی لەو شێوەیەداین. بە کار و چالاکی نەرم ناکرێت.

بۆیە ئێمە ئەم دۆخە بەم شێوەیە هەڵدەسەنگێنین. بەو شێوەیە ناڕواتە پێش. بەم جۆرە چالاکییانە ناتوانین ئەنجام بەدەست بهێنین، بۆیە دەبێت لەناو خۆماندا چارەسەرێک بدۆزینەوە. نابێ بڵێین فڵان کەس نایکات، بیلان کەس نایکات. دەبێت خۆمان دەست بەکار بین. دەبێت هێزی چالاکییەکانمان پەرە پێبدەین. پێویستە هەمووان بەمشێوە نزیک ببینەوە. پێویستە هەموومان هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە بکەین. بێگومان وەک گەل، بزووتنەوە، دۆست، پێویستە هەمووان ئەم دۆخە هەڵبسەنگێنین. هەندێک لێدوان لە دەرەوەی وڵاتەوە، لەلایەن پارێزەران، ئەکادیمییەکانەوە دەدرێن. دەڵێن تاوانە. باسی لەسەر ناکرێت. دەبێت هەموو شتێک لە دژی ئەمە بکرێت. لە ڕاستیدا پێویستە لە هەموو بوارێکەوە چالاکییەکان بەرز بکرێتەوە. پێویستە هەر کەسێک هەوڵی ئەوە بدات لە شوێنی خۆیدا هەموو شتێک بکات. پێویستە لە دۆخێکی ئاوادا بین. بەکورتی سەردەمی قسەکردن تەواو بووە، ئیتر شتێک نەماوە بۆ وتن. ئیتر کاتی چالاکییەکانە، دەبێت چالاکییەکان کاریگەر و ئەنجام گیر بن. داوا لە هەموو لایەک دەکەم بەم شێوەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئەم دۆخە بکەن. ئێمە خۆمان هەڵسەنگاندنێکی لەو شێوە دەکەین. واتە هەوڵ دەدەین هەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.

هەموو گەشەسەندنەکانی ناو پەکەکە لە سایەی تێکۆشانی شەهیدان هاتەدی

من سەرەتا ٤٧ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شۆڕشگێڕی گەورە حەقی قەرار و لە کەسایەتی ئەویشدا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنمەوە. لە ٤٨ەمین ساڵەی شەهیداندا دوبارە بەڵێنی هێنانەدی ئامانج و بەزیندوویی راگرتنی یادی شەهیدان دوپاتدەکەمەوە. هەروەها لە ٥١ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە پێشەنگانی شۆڕشی تورکیا ئیبراهیم کایپاکایا و لە کەسایەتی ئەودا شەهیدانی شوڕشی تورکیا بەڕێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنمەوە.

ئیبراهیم کایپاکایا لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٣ بە ئەشکەنجە کوژرا و شەهید کرا. هەروەها هاوڕێ حەقی قەرار لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ لەلایەن هەمان هێزەوە بە ئەشکەنجە تیرۆرکرا و شەهیدبوو. ٤ ساڵ دواتر مانگی ئایار بۆ شۆڕشگێڕانی تورکیاش بووە مانگی شەهیدان.

لە ٦ی ئایاردا دەنیز، یوسف و حسێن لەسێدارەدران. لە ٩ی ئایاردا هاوڕێ ئولباش بایاراکدائۆغڵو شەهیدبوو. کۆتایی مانگی ئایاریش ساڵیادی شەهیدبوونی سینان جەمگیل و هەڤاڵانیەتی. شۆڕشگێڕانی عەرەبیش ١٦ی ئایاریان وەک رۆژی شەهیدان قەبوڵ کردووە. لە ١٦ی ئایاری ١٩١٦ رۆشنبیرانی عەرەب لەلایەن ئیتحاد و تەرەقییەوە تیرۆرکرابوون. من بە رێز و پێزانینەوە هەموو ئەو شەهیدانەی کە لە دژی داگیرکەری خۆڕاگرییان کردووە و شەهیدبوون بەبیر دەهێنمەوە. ئێمە لەو تێکۆشانەدا کە شۆڕشی کوردستان و تورکیامان پێکەوە بەرەوپێش بردووە یادی ئەو شەهیدانە بە زیندوویی رادەگرین و رێبازی ئەوان دەگیرنەبەر. هاوکات لەگەڵ تێکۆشانی دیموکراتیکانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەسەر بنەمای هاوپەیمانی کورد و عەرەب پەرەمان پێداوە، یادی ئەو شەهیدانە بە زیندووی دەهێڵینەوە. وەک بزوتنەوەکەمان درێژە بەوەدەدەین.

بۆ ئەوەی کەسایەتی بزوتنەوەکەمان بناسرێت من ئەمانە دەڵێم. رێبەر ئاپۆ بەردەوام ئەوەی دەخستەڕوو کە ئەو لە ناو تێکۆشان لە دژی کودەتای ١٢ی ئاداری ١٩٧١دا دەرکەوتووە و پابەندی خاوەنداری لە یادی شەهدیان، رووی لە رێکخستن کردن و چالاکی شۆڕشگێڕی کردووە. واتە بۆ ئەوەی بە دروستی خاوەنداری لە یادی شەهیدان بکات دەستی بەم تێکۆشانە کردووە. بۆ خاوەنداری لە یادی دەنیزەکان، ئیبراهیمەکان و ماهیرەکان... دواتریش وتی کە پەکەکە ئامانجی بەڕێکخستنکردن و چالاککردنی یادی حەقی قەرارە. بە شێوەیەکی روون ئاشکرای کرد کە شەهیدان پەکەکەیین و لە شێوازی پەکەکەدا ژیاون. رێبەر ئاپۆ حەقی قەراری وەک رۆحی شاراوەی خۆی پێناسەکرد. پەکەکە چەند ساڵ دواتر ١٨ی ئایاری وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان پێناسەکرد و رایگەیاند. بەراستیش کاتێک لە پەکەکە و تێکۆشانەکەی دەڕوانین دەبینین کە هەموو گەشەسەندنەکان لەسایەی تێکۆشانی شەهیدانەوە هاتوونەتەدی. پەیوەست بە خاوەنداری لە یادی شەهیدان پێکهات و بەرەوپێشچوو. تێکۆشانی حیلوان ئەو تێکۆشانەبوو کە بۆ یادی خەلیل چاڤگون پێشخرا. خەلیل چاڤگون لە چالاکی یادکردنەوەی ساڵایدی شەهیدبوونی حەقی قەراردا لەلایەن دوژمنی فاشیست و داگیرکەر تیرۆرکرا و شەهیدبوو. لە تێکۆشانی مێژوویی حیلواندا پەیوەستبوونی راست و دروست بە خاوەنداری یادی شەهیدان بەرەوپێش چوو.

تێکۆشانی زیندانەکان؛ وەک نمونە ئاماژە بە چوارەکان بکەین، یاخود فەرهاد کورتای و هەڤاڵانی.. تێکۆشانی مەزڵوم دۆغانی بە ١٤ی تەمموزەوە بەستەوە. بووە مایەی ئەوەی تێکۆشانی مێژوویی لە زیندانەکان بەو رادەیە گەورە بێت.  لە ١٧ی ئایاردا روویدا. بۆچی؟ چی پاڵنەری فەرهاد کورتای و هەڤاڵانی بوو؟ ساڵیادی شەهیدبوونی حەقی قەرار و ئەو هێزەی لە شەهیدیان وەرگرت. خاوەنداری راست و هەوڵی زیندووهێشتنەوەی یادی ئەو بووە پاڵنەری ئەوە و تێکۆشانی گەورەی زیندانەکان هاتە ئاراوە. پەیوەست بە تێکۆشانی حیلوان، تێکۆشانی زیندانەکان و دواتریش هەڵمەت و قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ (ئاب) مانگی ئایار بووە مانگی چالاکی. لە هەموو رۆژەکانی ئەم مانگەدا بە دەیان چالاکی ئەنجامدرا و خۆی گەیاندە رۆژی ئەمڕۆمان. سوپایەکی گەورەی شەهیدان دروستبوو و هاتەئاراوە.

شەهیدان فەرماندەیی ئەم تێکۆشانە دەکەن

شەهیدان سەرپەرشتی ئەم تێکۆشانە دەکەن. شەهیدان ئەم گەلە پەروەردە دەکەن و بە دەوری یەکترەوە کۆیان دەکەنەوە. شەهیدانمان ئەو کەسانەن کە بە شێوەیەکی هەرە راست بەشدارییان لە خەباتی رێبەرایەتیدا کرد و بە راستترین شێوە جوڵانەوە. بۆ تێگەیشتنی دروست و هێنانەدی سەرکەوتووانەی راستی رێبەرایەتی بەر لە هەموو شتێک پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و گرتنەبەری رێبازی شەهیدان هەیە. زۆر گرێدراوی یەکترن. لەبەر ئەوە ١٨ ی ئایار وەک رۆژی شەهیدان پەسەند کراوە.

لەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر شەهید پێشکەشکراون. تاڕادەیەک هەموو رۆژێکی ئەم مانگە ساڵیادی شەهیدبوونی دەیان شەهیدە. لەبەر ئەوە مانگی ئایار بووەتە مانگی شەهیدان. تەنیا بڕیار و پێناسەیەک نییە، هەروەها راستیەکی ژیانە. بەڵێ پێناسەکردنیس هەیە بەڵام راستیەکی ژیانە. ئێمە دەبینین کە تێکۆشانی حەقی قەرار هەنگاو بە هەنگاو تێکۆشانێکی رێکخراوی بونیادنا. سوپایەکی شەهیدان بووە پێشەنگی ئەم تێکۆشانە. ئەوان تێکۆشانیان بەڕێوەبرد. لەبەر ئەوە هەر وەک چۆن بزوتنەوەکەمان ١٨ی ئایاری وەک رۆژی شەهیدان قەبوڵ کرد، پێویستە گەلەکەشمان مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان قەبوڵ بکەن. لەسەر ئەو بنەمایە لە مانگی ئایاردا یادیان دەکەینەوە، بەرزی رادەگرین و خاوەنداری لە شەهیدان دەکەین.

بێگومان دوو رێگەی راست بۆ خاوەنداری لە یادی شەهیدان هەیە. یەکیان تێگەیشتنی دروست و بەشداری دروستە لە راستی شەهیدان واتە راستی رێبەرایەتی. درک کردن بە هەڵە و چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکان. پەیوەست بە هێڵی شەهیدان رەخنەلەخۆگرتن و خۆنوێکردنەوەیە.

رێبەر ئاپۆ وتویەتی: "پێویستە هەموو وڵاتاپاڕێزان و شۆڕشگێڕان ئەوە بکەن. لە مانگی ئایاردا ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە، شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان هەموو بەو جۆرە دەجوڵێینەوە. پێویستە بەم جۆرە بکەین. گەر بمانەوێت بە دروستی لە شەهیدانمان تێبگەین، پێویستە خۆمان بە راستی شەهیدانەوە نوێ بکەینەوە، خۆمان بگۆڕین و بە راستترین شێوە بجوڵێینەوە و ئەو کاتە ئێمە لەو راستیە نزیک دەبینەوە. گەر هەست، رامان، هۆشمەندی و جوڵەکانمان دوور لە راستی شەهیدان بن پێویستە ئێمە خۆمان لەوانە قوتار بکەین. پێویستە ئێمە خۆمان بپێوین، رۆح، هەست و رامانی شەهیدان برەوپێبدەین. بەوانەوە لە ژیانی شەهیدان نزیک ببینەوە. ئێمە خۆمان دوور رانەگرین". هەموو کات لە نزیک شەهیدانمانەوە بژین. لەسەر هێڵی شەهیدان بژین و خەبات بکەین. تێکۆشانمان درێژە پێبدەین.

هەڵبەتە خاڵی دووەمیش تێکۆشانە. تێکۆشان لە پێناو خاوەنداری راست لە یادی شەهیدان و هێنانەدی ئامانجەکانیانە.

شەهید، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیین. بە هەموو گیانیانەوە باوەڕییان بە ئازادی کودستان، ژن و کۆمەڵایەتی هەبوو، تێکۆشانیان کرد و هەموو بوونیان لەو پێناوەدا کردە قوربانی. هێندە گرێدراوی ئازادیبوون. هێڵی ئازادییان بەم شێوەیە پەسەندکرد کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێناسەکرابوو. بەشێوەیەک لە دڵەوە بەشداربوون بە بێ دوودڵی تێکۆشانیان بەڕێوەبرد. ڕاستی شەهیدان سەلمێنەری ئەمەیە. حەقیقەتی تێکۆشانە. ئەو کاتە بەرخۆدان بکەین. تێکۆشان گەورەتربکەین. لە هەموو جێگایەک تێکۆشانی ئازادی، دەرفەتەکان لە ئاستی باڵادا بەرەوپێشەوەبەرین. ناکرێت بە هیچ شێوازێکی تر ڕێز لە یادی شەهیدان بگیرێت. مانگ و ڕۆژی شەهیدان بە شێوەیەکی تر ئەزموون و تێگەیشتن لێ ناکرێت. گەر ئامانجمان ژیانێکی دروستە، بێگومان ئەمە ژیانی دروستە. ژیانی ڕاستەقینە خوودی شەهیدە، ئەوکاتە ئێمەیش بە دروستی لە شەهیدان تێدەگەین و بە دروستی دەژیین و خۆمان بگەیەنین بەو شوێنە. ئامانجمان ئەمەیە. پەیوەست بەوە بژین و تێبکۆشین. جگە لەمە شێوەیەکی تر نیە و پێکنایەت.

پەیوەست بەمەوە بەتایبەت سڵاو لە کەسوکاری شەهیدان، بنەماڵەی شەهیدان و دایکان دەکەم. ئەوان باشتر لەم حەقیقەتە تێدەگەن و نوێنەرایەتی دەکەن. بۆ پێکهێنانی ئامانجی شەهیدان زۆر زیاتر خۆمان بەرێکخستن بکەین و تێبکۆشین. بۆ پەروەردەکردن و بەڕێکنخستنی کۆمەڵگەی لە سەر هێڵی شەهیدان و گرێدراوی حەقیقەتی ڕێبەرێتی زیاتر هەوڵبدەین و کاربکەین. پێویستە وەک پارت و کادر ئەوە بکەین. بەڵام ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتە دەکەوێتە ئەستۆی خزمانی شەهیدانیش. پێویستە جارێکی تر ئەمە بڵێین. شەهیدانمان ڕێکمان دەخەن و کۆمان دەکەنەوە. لە هەموو کات و شوێنێکدا سەرچاوەی سەرەکی هێزمان خودی شەهیدانە و هێزمان لە شەهیدانەوە وەردەگرین. چارەسەری لە هێڵی شەهیداندا دەدۆزینەوە. ئەمە ڕاستیەکی ئاشکرایە و ئێمە هیچ سەرچاوەیەکی تری هێزمان نیە جگە لەمە.

حەقیقەتی ڕێبەرێتیش، دەبێتە حەقیقەتی گشتی شەهیدان. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، "من وتەبێژی شەهیدانم" دەڵێت "بۆ ئەوەی هێڵی شەهیدان بە ڕاستی بەڕێوەبرێیت، لە ناو هەوڵداندام و دیسانەوە هەوڵدەدم بە شێوەیەکی دروست خاوەنداری لە هێڵی شەهیدان بکەم و  دروست لێ تێبگەیەنرێت." هەموو شەهیدان لە کۆتا هەناسەدا بۆ ئەوەی هێڵی ڕێبەرێتی بخەنە میراتی شەهیدبوون. وتییان 'بژی سەرۆک ئاپۆ'. بۆ ئەوەی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بپەڕێتەوە ناو ژیانەوە، بۆ سەرکەوتن هاوارییان کرد. بە ژیان و تێکۆشانی خۆیان، بە شەهیدبوونی خۆیان شاهیدی سەرکەوتن و حەقیقەتی هێڵی تێکۆشانن. شەهید بەمانی شاهیدە. شاهیدی چی؟ شاهیدی ڕاستی و سەرکەوتنی ئەو دۆزەی کە گیانیان لە پێناو بەختکرد. لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ هەزار شەهیدمان هەیە. لەو کاتەدا بیرۆکە و پارادایم و هێڵی پەکەکە-پاژک بە ئەوەندە شایەتحاڵ پشتڕاستکرایەوە، سەرکەوتنەکەیشی بە ئەوەندە شایەتحاڵ سەلمێندرا. پاشان گومانی تێدا نییە. هیچ ڕێبازێکی لاواز نییە. ئەم ڕاستیانە بوونیان هەیە، بۆیە ناتوانین بە شێوازێکی جیاواز بژین. ناتوانن پێوەر و ئامانجی جیاواز دابنێن. ئەمە تێگەیشتنی دروستە.

لە کۆتایدا دەڵێم. ١٦ گوڵان ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی هەولێرە. لە کەسێتی هاوڕێ ساڵەح. هێلین و ئۆزاندا شەهیدانمان لە کۆمەڵکوژییەکە یاددەکەمەوە.

خیانەت و هاوکاری چیە، با ڕاست لەمە تێبگەین. کۆمەڵکوژی هەولێر چۆن ڕوویدا؟ چیبوو و ئەمرۆ هاوکاری و خیانەت چی دەکات؛ وەڵامدانەوەی ئەمە گرنگە. حەقیقەتی شەهیدان ئەمەی پیشان داین. تێکۆشان لە دژی داگیرکاری، قڕکردن و فاشیزم، دابڕاو نیە لە تێکۆشان دژ بە خیانەت و هاوکاری. پێویستە ئەم ڕاستینە بزانین و بە دروستی لێی تێبگەین.

لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسێتی هاوڕێ حەقی قەرار، لە محمەد قەرەسونگوور هەتا قاسم ئەنگین، هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان بەڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانمان یاد دەکەمەوە. لە خەباتی ئازادیدا یادکردنەوەیان بە زیندووی دەهێڵینەوە.

لە هەمان ئاست و بە هەمان ئامانجەوە هێرش لە دژی ڕێبەرێتی و گەریلاش دەکەن

کاتەکانی پێشووی شەڕ دەزانرێت. پێویست بە دووبارەکردنەوە ناکات. زۆر هەڵسەنگێندراوە و گفتوگۆی کراوە. لە ڕاستیدا زۆر زیاتر پێویستی گفتوگۆکردن و تێگەشتن هەیە. بەڵام گەر باسی بارودۆخی نوێ بکرێت، بڕیارگەی ناوەندی ئاشکرایان کردووە. لە ١٦ی نیسانەوە هێرشێکی داگیرکاری لە دژی مەتینا دەستیپێکردووە. لە ڕاستیدا هێرشی داگیرکاری لە دەوروبەری و لە شوێنە جیاوازەکاندا ڕوویداوە. هێرشێکی داگیرکاری هەیە بەش بەش بەردەوامە. ئەم هێرشە داگیرکارییانە بۆ بەرەوپێشبردنی هێرشەکانی پێشوو و داگیرکردنی تەواوی مەتینایە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەش زۆر جار ئەمەی ئاشکراکردووە. ڕۆژنامەوانان، خەباتکارانی چاپەمەنی ئەوەی کرابێت باسیان کردووە. بڕیارگەی ناوەندیمان تایبەتمەندی هێرشەکەی دیاریکردووە. ئاماژەیان بەوەدا هێرشێکی دابەشبووە. یانی هەنگاو بە هەنگاو جێگای جۆرا و جۆر دەگرن، بەیەکی دەخەن و دەیانەوێت بگەنە گشتاندنێک.

لە ڕاسیتدا دەیانەوێت بە داگیرکردنی مەتینا، زۆر زیاتر گەمارۆی قەڵای بەرخۆدانی زاپ بدەن. دەوترێت، حکومەتی عێراق لە ژێر ناوی هەرێمی پارێزاوردا لە سەر سنور ٢٠ کیلۆمەتری داوە بە تورکیا. دەیانەوێت بە تەواوی ئەو ٢٠ کیلۆمەترە داگیربکەن. گەریلا بە ساڵانە ئەوەندە شەهید دەبەخشێت و بۆ ڕێگریکردن لەم داگیرکارییە بەرخۆدان دەکات.

لە ئێستاشدا لە دژی ئەم داگیرکارییە، بەرخۆدانی گرنگ هەیە. لەدژی ئەمە لە مەتینا چالاکی ئەنجام دراوە. لە شیلادزێ هەتا گۆڕەپانەکانی تر گورزی باش وەشێنراوە. هەرکاتێک فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەنگاو بۆ داگیرکاری دەنێن، گەریلا فرسەتیان لێ دەسێنێ و گورزیان لێ دەدات. ڕەوشێکی لەم جۆرەی شەڕ و دژواری دەگوزەرێت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە زیانەکانی سوپای داگیرکەری تورک ئاماری ڕاگەیاند. شەهیدانی ئێمەشی بە ڕوونی بڵاو کردەوە. لەم ڕووەوە هەپەگە هیچ شتێک لە گەل ناشارێتەوە. بەڵام یەکەم؛ گەریلا وریایە، دووەم؛ چالاکیی دەکات ئیتر تەنها لە دۆخێکدا نییە کە کاتێک هێرش دەکرێتە سەری بەرەنگاری بێتەوە. پلانی چالاکییەکان بۆ خۆی دادەڕێژێت و جێبەجێی دەکات. واتە وەک تاکتیکێک لە پێگەی هێرشکردندایە. بۆیە بێگومان زیانەکانی کەمترن. کەمتر شەهید دەدەین. جارێکی تر هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستار کە ئەم بەرخۆدانە ئەنجام دەدەن سڵاو دەکەم. بە ڕێز و حورمەت و منەتبارییەوە شەهیدانی بەرخۆدان بە بیر دێنمەوە.

ڕەنگە وەک هەندێک لە ساڵانی پێشوو قورس نەبێت، بەڵام لە هەمان چوارچێوە و بە هەمان ئامانج هێرشەکان بەردەوامە. هەندێک شت هەیە. هەپەگە ڕایگەیاند، کاتێک سوپای تورک لەو شوێنانەی کە ناتوانێ ئامانج بەدەستی بێنێ و شکست دەهێنێت، چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنێت. زیاتر ئەمانە بەکار دێنیت. لەم دواییانەدا هێرشە ئاسمانیەکانیش زیادی کردووە. تێدەگەین کە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای بەشداربوونی سوید لە ناتۆدا سەرکەوتوو بووە. فڕۆکەیان وەرگرتووە. هێرشە ئاسمانیەکان زیادیان کردووە.

لە ئیمرالی گۆشەگیری هەیە، هەموو شتە یاساییەکان ڕادەگرن، لە هەمان کاتدا هێرش دەکەنە سەر گەریلا و ئەوەش مانای ئەوەیە پشتیوانییان بەدەست هێناوە. ئەگەرنا بە تەنیا ئەو کارە ناکەن. لێرەدا هەموو شتەکان ئاشکرا دەکەین. وەک چۆن لە ئیمرالی گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی پێکەوە دەکرێت، لەسەر بنەمای نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ و هێزی جێبەجێکاری دەوڵەتی تورک، بێگومان هەمان بارودۆخ لە هێرشی دژی گەریلادا بەڕێوە دەچێت. لە یەک ئاست و بە هەمان مەبەست هێرش دەکەنە سەر ڕێبەرایەتی و گەریلا. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ هەوڵیاندا لەناوی ببەن، بەڵام نەیانتوانی. پلانیان دانا لە ١٥ی شوبات لە سێدارەی بدەن، بەڵام شکستیان هێنا. گوتیان ئێمە بە سیاسەتی کوشتنی سیستەمی ئیمرالی کەڵک وەردەگرین بۆ ئەوەی لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و ڕێکخستنیەوە لەناوی ببەین، بەڵام نەیانتوانی. وەک تۆڵەسەندنەوە، لە لایەک بۆ لەناوبردنی گەریلا هێرش دەکەن، لە لایەکی ترەوە هەموو جۆرە یاسایەک پێشێل دەکەن، وەک ئەوەی هەر نەبووبێت مامەڵە دەکەن، لە ڕاستیدا نایاساییەکان پەردە پۆش دەکەن و بەم شێوەیە هێرش دەکەنە سەر ڕێبەر ئاپۆ. دەیانەوێت بەم شێوەیە تۆڵە بکەنەوە. هەتا شکستەکەیان پێچەوانە بکەنەوە.

هەموو کەسێک پەدەکە نییە سەربازی بۆ تورک بکات

بێگومان ئێمە سەرنجمان لەسەر شەڕەکەیە، دەبێت ئەم شەڕە بە باشی هەڵسەنگێندرێت. ئەنجامەکانی لە تورکیا وەک پێویست باس ناکرێت. بە دەگمەن باسی لێوە دەکرێت. بەڵام مرۆڤ پێویستە شیکارییەکی باش لەسەر تورکیا بکات. تەیب ئەردۆغان خۆی کۆتایی هاتووە، لە ڕاستیدا کۆتایی بە تورکیا هێنا، کۆمەڵگاشی وا لێکرد. ئێستا بەدواداچوونی نوێی دەکات. ئەوان هیوادار بوون و داوایان دەکرد لە ناتۆ و ئەمریکا هێز وەربگرێت. بەڵام ڕووی نەدا. ئەمجارە بۆ پاڵپشتی ڕووی لە ئێران و عێراق و پەدەکە و یەنەک کرد.

گوایە دەچووە ئەمریکا و لەگەڵ بایدن کۆدەبووەوە. میدیاکانی ئاکەپە ماوەی چەند هەفتەیەکە پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد. لەناکاو بەرپرسێکی ئەمریکی وتی، ئێمە بەرنامەیەکی وامان نییە. وەک باڵۆنێکی بۆش تەقیەوە. بۆ شاردنەوەی مەسەلەکە لە هەموو لایەک ئاڵای تورکیای هەڵواسی و هەوڵی شاردنەوەی دا. ناڵێن تۆ چوویتە بەر پێی بارزانی؟ ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کە پەکەکە نەبوو تەنانەت بەرپرسێکی سەربازیش سەردانی دەکرد. کارەکانی بەڕێگای ئەوانەوە ئەنجام دەدا. ئێستا چی؟ بارزانی زۆر ویستی باشووری کوردستان بکاتە پارێزگایەکی تورکیا و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە.

هەندێک ڕێککەوتن کرا. دەوترێت لەسەر ئەو بنەمایە هێرش دەکرێت. هەمووان چاوەڕێی ئەوەن ئەم هێرشە چۆن ڕوودەدات. ڕەنگە وا بێت. پێویستە هەمووان ئامادەکاری بکەن. ئێمە بەم شێوەیە نزیک دەبینەوە. لە ڕەوشێکی وەهادا نین هیچ شتێک بە ئاسایی بکەن. کەواتە چی دەکەن؟ هەوڵدەدەن هەندێک ڕێککەوتن ئەنجام بدەن. بەڵام ئەوە دەزانرێت نەیانتوانی ئەو هێزە هاوبەشە دروست بکەن کە پلانیان بۆ دانابوو. ئەمەش بە خۆی نەدەکرا. نە عێراق و نە ئێرانیش نایانەوێت. کەس دەسەڵات و پێویستی بۆ ئەمە نییە. بۆچی سەربازی بۆ سوپای تورک دەکەن؟ ئایا هەمووان بوونەتە پەدەکە؟ ئایا هەمووان بارزانین؟ ئەوان ئەوە نین. لە دژی ئەمە تێدەکۆشن. هەر کەسێک بەرژەوەندی خۆی هەیە و لەو بوارەدا هەوڵدان دەکات.

ئەو ڕێگایەی کە پێی دەوترێت 'ڕێگای وزە'، پڕۆژەی ڕێگای شەڕە

لە ڕاستیدا ڕێگەیەکی لەو جۆرە بوونی نییە. بازرگانی بوونی نییە. ئەوان بۆ خۆیان باسی دەکەن. ئەگەر لە واقیعدا پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە هەبێت، هەمووان هەر لە ئەمریکاوە تا ئیسرائیل دژایەتی دەکەن. لە ڕاستیدا عێراق فریو دەدەن. هەروەها هەندێک لە هەڤاڵانمان ڕایانگەیاند. واتە دەیانەوێت لەژێر ناوی ئەو ڕێگایەدا زیاتر بڕۆن. دەیانەوێت بچنە ناو عێراقەوە. واتە بۆ دروستکردنی ڕێگا دەچن، سەرباز و پۆلیس و هەواڵگری دەنێرن. وتی، بە هێزێکی هاوبەش لە زاخۆ و سلێمانی دەورەیان دەدەم. لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا شکستی هێنا. بەم شێوەیە بەو ڕێگایە هەموو باشووری کوردستانی گەمارۆ داوە. ئەم پڕۆژەیە ڕێگای شەڕە و ئامانجێکی سەربازیی لەپشتەوەیە. ئەو ‌‌هێزە بێتە باشوور ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ ناوچەی شەڕ. ئێران و عێراق و هەمووان ئەمە دەبینن. بێگومان ئەمەش دەبێتە کارەساتێک بۆ عێراق. کەس قبوڵی ناکات. ئەوکات لە دژی هەمووان شەڕ دەکات. بێگومان ئێمە لە دژی شتی وا شەڕ دەکەین. ئەو هێزەی تورکیا کە دێنە ناو عێراق داگیرکارییە. هەرێمی چەتەکان چۆن دروست دەکەن؟ لەو شوێنانە لەژێر ناوی تورکمانەکان ناوچەی چەتەکان دروست دەکەن. لە قوبرسەوە دەستی پێکردووە، لە زۆر شوێن ئەم کارە دەکەن. نابێت ڕێگەی پێبدرێت.

لە لایەکی تریشەوە هەندێک جموجۆڵی پەدەکە هەیە. بەڕێوەبەریمان لەوبارەیەوە هۆشداری داوە. ئێمە هیچمان نییە بیڵێین. ئەگەر پەدەکە هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێشەوە بنێت و بچێتە ناو شەڕێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی تورک، ئەمە کارەساتی لێدەکەوێتەوە و دەىێتە کۆتایی پەدەکە. دەتوانم ئەمە بڵێم. لە هەموو شوێنێک گەمارۆی دەدەین. پەکەکە و گەریلا لە هەموو شوێنێک بەرەو پێش دەچن. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. هەمووان دەبینن گەریلا چی دەکەن و چۆن شەڕ دەکەن.

ئێمە بەردەوامین لە تێکۆشان. ئێمە درێژە بە هەڵمەتی ئازادی جیهانی دەدەین، تەنانەت لە بواری سەربازیشدا لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە. گەریلاش بڵاو دەبێتەوە، چالاکییەکانیش لە شارەکاندا ئەنجام دەدرێن. ئێمە پێمان وایە لە پرۆسەی داهاتووماندا، ئەمە زیاتر گەشە دەکات. به وتەیەکی گشتی ئەوانەی ئەم شەڕەیان دەستپێکرد و پێداگرییان له سەری کرد، له نێو خوێنی ڕژاوی خۆیاندا دەخنکێن.

ئەگەر خۆپاراستن نەبێت، ئازادیی‌ش نابێت

نەخشەڕێگای خۆپاراستنی کۆردیناسیۆنی کەژەکە و پاژک گرنگ و واتادار بوو،  لەڕووی کاتەوە ڕێگەی لەبەردەم گفتوگۆیەکی دیاریکراو کردەوە. ئێمە وەک پەکەکە بە تەواوەتی بەشداری ئەم نەخشەڕێگایە دەبین. بۆ پێشخستنی هۆشیاری خۆپاراستن، ڕێکخستن و چالاکی، پێویستە هەموو شتێک بکەین. پێویستە کەموکوڕییەکانمان لەم ڕووەوە تێپەڕ بکەین.

بێگومان نەخشەڕێگاکە بۆ ژنان بوو. بێ گومان ژنان لە ژێر توندترین فشار و ستەم و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژیدان. لەسایەی دژوارترین کۆیلایەتی دەژین. بۆیە خۆپاراستن بۆ ژنان لە نان و ئاو زیاتر پێویستە. بەڵام ڕەوشی جڤاک جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ڕەوشی ژناندا نییە. ئاستی ئازادی جڤاکێک بە ئاستی ئازادی ژن دیاری دەکرێت.

ئەمە بۆ ژنان زۆر گرنگە. ژنان پێشەنگن. بەڵام پێویستە ئەم هۆشیاری و ڕێکخستن و چالاکییە بۆ هەموو جڤاک بڵاو بکەینەوە. خۆپاراستن واتە ئاسایش و سەلامەتی. ئەگەر هەموو کەسێک بە ئازادی بژی، ئەوا پەیوەستە بەوەی بە چ ڕێژەیەک ئاسایش و سەلامەتی ڕەخساندووە. پێویستە ئەو جۆرە هۆشیاری و ڕێکخستن و چالاکییە لە جڤاکدا پێش بخەین و لەسەر ئەم بناغەیە جڤاک بگەیەنینە ڕەوشێکی باش خۆ پەروەردەکردن و خۆ ڕێکخستن.

دەوڵەتان ئەمە پێچەوانە دەکەنەوە. بەتایبەت دیکتاتۆرە فاشیست و ستەمکار و قڕکەرەکان لەسایەی قڕکردندا جڤاک و مرۆڤەکان دەگەیەننە ئەم ڕەوشە. بەم جۆرە جڤاک لە هێز دادەماڵن، دەستبەسەر هەموو هێزێک دەگرن. واتە دەبێت ئێمە بەپێچەوانەوە هێز ببەخشینە تاک و جڤاک، واتە بیبەخشین بە ژنان. بە دڵنیاییەوە دەبێ ئامانجی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە و ئازادی و یەکسانی، ئەمە بێت. خۆپاراستن ڕەواترین مافە. باسی چ ڕەوایەتی، چ مافێک دەکەین؟ ئاخۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ماوە، کێ چەندێک باوەڕ بە یاسا و ڕەوایەتی دەوڵەتان دەکات؟ ئایا ڕەوایەتییەکی بەم جۆرە ماوە؟ نەخێر. بۆیە نابێت کەس بڵێت ئێمە ماف و هەقی خۆمان هەیە. تا زیاتر خۆت هۆشیار و ڕێکخراو بکەیت، زیاتر مافی ژیانت دەبێت. لەمە زیاتر نییە، کەس هیچت پێ نادات. پێویستە هەڵوێست و هۆشیاری و پێداگریت بەم جۆرە بێت.

پێویستە خۆپاراستن لە چوارچێوەی هۆشیاری و ڕێکخستن و چالاکییدا بنرخێنین

لەلایەکی دیکەوە، نابێت خۆپاراستن تەنها وەک فیکر و هۆشیاری و مشتومڕ ببینرێت. وە نابێت تەنها وەک ڕێکخستن و چالاکییەک ببینرێت. پێویستە وەک پاکێکجێک ببینرێت. وەک پاکێجی هۆشیاری و پەروەردە و پاکێجی ڕێکخستن و چالاکی، ببینرێت. ئەگەر ئەمە نەبێت، نوقسانی و هەڵە دێتەکایەوە. بۆ نمونە ڕێکخستن و چالاکیی بێ هۆشیاری نازانێت ڕوو بکاتە کوێ و چی بکات و چ ئەنجامێک دەربهێنێت و لە کێ بدات. ڕەوشی نادیار دەردەکەون. ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی چەتەگەری. بەڵام ئەگەر تەنها هۆشیاری هەبێت، بەبێ ڕێکخستن و چالاکی، ئەمەش هەڵەیە. تەنها خەونێکی جوان دەبێت. ناتوانێت لەوە زیاتر پێش بکەوێت. پراکتیک و کاریگەری نابێت. بۆیە پێویستە بەم شێوەیە دابەش نەکرێن. پێویستە بە پاکێجێک ببینرێت. هەرچەندە نزیکایەتی دابەشکەر هەن. هەروەها هەندێک کەس هەن کە خۆپاراستن وەک بابەت و دیاردەیەکی هۆشیاری پێناسە دەکەن. بەڵام بەم جۆرە، ڕێکخستن و چالاکی چۆن دەبێت. نزیکایەتی هەن کە ئەمانە بە بنەما ناگرن و لەناو پاکێجێکدا نایانبینن، بەڵام هەڵەن. دەتوانم بە ڕوونی ئەمە دەرببڕم، بۆیە ئەنجامی باشی لێوە چنگ ناخرێت. ئەمە تێکۆشان دژی هێرشی فاشیزم و داگیرکاری لاواز دەکات. واتای چالاکی کەم دەکرێتەوە.

ئاخۆ فاشیزم لە تورکیا، لەڕێگەی تێکۆشانی ڕیفۆرمیستییەوە لەناودەچێت؟

ئێستە لە باکور و تورکیا یاساپارێزییەکی زیادە هەیە. بۆیە دەوڵەمەندەکان زۆر نایەنە نێو چالاکییەکانەوە. فاشیزم فشاردەکات و هێرش دەکات، بەڵام ڕێکخستن و هێڵ و هێزێک نییە دژی فاشیزم چالاکی ئەنجام بدات و ئەم هێرشە فاشیستییانە لەناوببات. چالاکییەکان زۆر کەمن. ڕادیکاڵ نا، بەڵکو زۆربەیان ڕیفۆرمیستن. چالاکی دژی ئەم هێرشانە هەن، بەڵام ڕیفۆرمیستن نەوەک ڕادیکاڵ. بەڵام ئێمە گوتمان دیموکراسیی ڕادیکاڵ. ئەوکات دەبێت زمانی دیموکراسی و هێڵی چالاکی ڕادیکاڵ بێت.

کەچی ڕادیکاڵ نابن، بۆچی؟ چونکە زیاد لە پێویست یاساپارێزن. ئەم یاساپارێزییە پشت بە چ دەبەستێت؟ بێگومان بە فاشیزم. ئاخۆ فاشیزم تەنها بە تێکۆشانی ڕیفۆرمیستی و هێڵی یاسایی تێکدەشکێت؟ نەخێر. خۆی ئەم ڕێکارانە دەگرێتەبەر. بۆیە دەبێت خۆ ڕزگار بکرێت لە کۆتوبەندی یاساپارێزی. بە تێپەڕبوونی ئەمە، ئەوکات چالاکییەکان واتادار دەبن. ئەگەر نا، ناتوانی چالاکییەکی ئەوتۆ ئەنجام بدەیت، ئەگەر هەشبێت، کاریگەری ئەوتۆی نیە. ئەمە لە پراکتیکدا ڕوودەدات. لەم ڕووەوە بە تایبەتی دەمەوێت سەرنجی گەنجانی تورکیا و گەنجانی کوردستان و گەنجانی ئاپۆیی و گەنجان بۆ ئەم خاڵە ڕابکێشم. چونکە گەنجان دینامیکیترین هێزن، ئەو هێزەیە بەباشترین شێوە تێدەگات و هەموو جۆرە ڕێبازێکی تێکۆشان پێش دەخات. بۆیە پێویستە گەنجان بە باشی و بە دروستی لەمە تێبگەن.

گەر گەنجێتی ئەوەندە خۆی یاساپارێز بکات و پشت بە یاساپارێزی ببەستێت و خۆی لەم چوارچێوەیەدا قەتیس بکات، ئەوکات مانای گەنجێتی شۆڕشگێڕ لەدەست دەدات. ناتوانێت پێشەنگایەتی تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ بکات. هەروەها تێکۆشانی پاسیڤی ڕیفۆرمیست کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە. ئەگەر تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە و ڕادیکاڵ ڕووبدات، ئەوکات لە ڕێگەی ئەو تێکۆشانەوە واتایەکی گرنگ بەدەست دەهێنن. بەڵام لەم ڕەوشەی ئێستادا بەدەستی ناهێنن.

بۆیە دەبیت هاوڕێیانی گەنج و گەنجانی ئاپۆیی بە دروستی لە ڕەوشە تێبگەن. واتە پێویستە بزانن چۆن دژی فاشیزم تێکۆشان و ڕێکخستن بکەن. گەنجان پێویستە لە مێژووی نزیک بڕوانن و لێکۆڵینەوە لە یەجەکە بکەن و ئاشنای یەدەگەهە ببن. هەندێک جار هەرگیز ناویان ناهێنرێت. بەڵام مێژوویەکی ئەم گەنجێتییە هەیە. مێژوویەکیان هەیە. نابێت هەر بڵێین گەنجی ئاپۆیی و ئیتر تێپەڕین. بەڕاستی هێڵ و مێژووی ئەم گەنجێتییە هەیە. پێویستە بەپێی پێویستی خۆی جموجوڵ بکات. هەر بۆیە دەبێت باشتر پەرە بە هۆشیاری و ڕێکخستن و چالاکییەکان بدەین بۆ تێکشکاندنی فاشیزم. واتە نابێت لە چوارچێوەی یاساکاندا خۆمان قەتیس بکەین. بەگوێرەی رەوایەتی خۆمان، هەموو جۆرە خەبات و ڕێکخستن و چالاکییەک ئەنجام بدەین. پێویستە تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ بکەین. پێویستە بەرامبەر فاشیزم شەڕی ڕێکخراوی خۆمان بکەین. خۆپاراستنی کاری شەڕە، پێویستە شەڕی خۆپاراستن پێش بخەین. ناتوانین تەنها باسی تێکۆشان بکەین و خۆمان لە شەڕ دووربخەینەوە. هەرکات یەکپارچەیی شەڕ و تێکۆشان هاتەدی، ئەودەم گرنگی ڕاستەقینەی خۆی بەدەست دەهێنێت. تێکۆشان بەبێ شەڕ، ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت، لەم بارەیەوە نزیکایەتی و هزری ڕاست زۆر گرنگن. پێشنیارم بۆ هاوڕێیانی گەنج ئەوەیە، بانگەوازەکەم بەم جۆرەیە؛ باش بیربکەنەوە، با لە مێژووی خۆیان بکۆڵنەوە و پێی ئاشنابن.

لە ڕێکخستن و تێکۆشاندا چۆن گەنجێتی شۆڕشگێڕ بەدەست دەخەن؟ بە ڕێکخستن و چالاکی چۆن تێکۆشانی ڕادیکاڵ ئەنجام دەدەن؟ ڕێکخستنی سەربەخۆی گەنجێتی و تایبەت و ئیرادەی گەنجێتی چۆن دەردەخەن؟ پێویستە لەمە بڕوانن. بۆ نموونە، تەڤگەرێتی گەنجی نییە. لە تورکیا نییە. تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ یاد دەکرێتەوە. ئاخۆ گەنجێتییەک لە ئاستی ئەواندا [تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ] هەیە؟ نەخێر نییە. ڕێبەرێتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی لە کوردستان پێشنیار کرد. یەجەکە هەبوو، ڕێکخراوی گەنجانی تر هەبوون. خاوەنی ئیرادە بوون. پێشەنگایەتی جڤاکیان دەکرد و هێڵی چالاکیان پێش دەخست. نوێنەرایەتی ئیرادە و هەست و چالاکیی گەنجانیان دەکرد. لەم سەردەمە لەم ڕووەوە کێماسی هەیە. هەڵە هەیە و پێویستە ڕاست بکرێنەوە. بەم بۆنەیەوە بانگەواز لە گەنجان دەکەم سیستەمی فاشیست و داگیرکەر باش تێبگەن و بزانن دژی فاشیزم تێکۆشانێکی ڕاست بکەن و بزانن پرسی ڕێکخستن و چالاکی چالاکی چۆن پێش بخەن و بە سەرکەوتوویی ئەنجامی بدەن. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو گەنجانی تێکۆشەر دەخوازم.

ئەگەر جەهەپە هەمووان بەرەو ڕێککەوتن ئاراستە بکات، فاشیزم سەردەکەوێت

هەم لە ڕووی بەهێزکردن و پێشخستن و ڕادیکاڵکردنی تەڤگەرەکانی دیموکراسی و ئازادی نرخاندنمان هەبوو. هەم کۆمەڵێک پێشنیار و نرخاندنمان هەبوو پەیوەست بە جەهەپە. ئێمە چاودێری جەهەپە و کارەکانیان دەکەین لەژێر بەڕێوەبەرایەتی ئۆزگور ئۆزەلی. هێشتا زووە بۆ گوتنی هەندێک شت، بەڵام پێویستە لەم قۆناغەدا ئەمە بڵێم. ئەو شایستەییەی جڤاک و گەل دەیبەخشێت بە شێوەیەکی دروست و باش بەکارناهێنێت. ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، ڕەوشی وی لە ڕەوشی بەڕێوەبردنی کلیچدارئۆغڵو جیاواز نابێت. ئەگەر هەمووان بەرەو رێککەوتن ئاراستە بکات، بەمە فاشیزم سەردەکەوێت. خۆی هێڵی بەڕێوەبردنی وی وەها بوو. بینرا بەڕێوەبردنی تورکیا و جەهەپەیان گەیاندە ئەم ڕەوشە و چۆن تورکیایان ڕادەستی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کرد. چی هەنگاوێک دەنێن بۆ دیموکراتیککردنی کۆمار؟ شتێکی جدی ئەوتۆمان نەبینی. ئەم شایستەییە [گەل پێی بەخشیوون] لەدەست دەدەن. دەبێت ئەمە بزانن.

خاڵێکی تر ئەوەیە، هەندێک کەس گیانیان لەدەستدا. بەم بۆنەیەوە، بە ڕێزەوە ئیلهامی ئاراس و جەلال باشلانگچی یاد دەکەمەوە. ڕۆڵی ئیلهامی ئاراس لە تێکۆشنای شۆڕشگی تورکیا زۆر گرنگە. هەڤاڵ و دۆستێکی باشی ڕێبەر ئاپۆ بوو. سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکەم.

بەڕاستی جەلال باشلانگیچ دیموکراتیک و ڕۆژنامەوانێکی باش بوو. لە سەختترین سەردەمدا تێکۆشا و نزیکایەتی خۆی بۆ گەلی کورد نیشان دا. ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە ئاشکراکردنی ئەم بڕیارانەی شەڕی تایبەت و هێرش و پیلانگێڕی و تیرۆرکردن. هەر بۆیە لە تێکۆشانی ئازادیی کورد و تێکۆشانی دیموکراتیککردنی ڕەنجێکی مەزنی دا. هەمیشە لەبەر ئەم ڕەنجانەی بیر دەهێنینەوە. هەمووان ئەمە دەزانن و پێی ئاشنان. جارێکی تر بە ڕێز و سوپاسەوە هەردووکیان بیر دەهێنمەوە.

پرسێکی تر، لە قۆناغی پێشوودا شوێنی گرنگمان پێ نەدا ئەوە بوو، لە گوندەکانی جولەمێرگ دژی هێرشی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێرشی شەڕ تایبەت کە لەژێر ناوی کانی خەڵوز سرووشت تاڵان کرا، گوندنشینان هەڵوێستیان نیشاندا. تەواو پڕ واتا بوو. هەڵوێستی گوندنشینان زۆر باش بوو. ڕاگەیاندراوەکانیش باش بوون. بەڕاستی سڵاو لە بەرخۆدان و هەڵوێستیان دەکەین. هەڵوێست و بەرخۆدانێکی باش بوو. مانادار و نموونەیی بوو. پێویستە هەموومان لە هەموو شوێنێک بەم شێوەیە بین، دژی ئەو زیهنیەت و هەڵوێستانەی کە سروشتمان لەناو دەبەن و تاڵانی دەکەن. دەبێت هەموو گوند و شارەکان بەم شێوەیە بن. ژن و پیاو و گەنج و پیر و جڤاک بەم شێوەیە بێت. چۆن دەتوانین بەبێ سروشت بژین؟

لەسەر ئەو بناغەیە لە ئامەد لەژێر ناوی یەکێتی ئیکۆلۆژیدا کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن، لە چاپەمەنی بڵاوکرایەوە. دامەزراوە جۆراوجۆرەکان بەشداری دەکەن. ئێمە هەموو خەباتە ئیکۆلۆژییەکان بە مانادار و گرنگ دەبینین. هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم خەباتانە دەخوازین.

لەم ڕووەوە، تاکە ڕەخنەی ئێمە ئەمەیە. واتە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی گرێ مەدەن بە دەوڵەتەوە، مەیکەنە قوربانی سیاسەت. بە واتایەکی تر، مەڕەکان ڕادەستی گورگەکان مەکەن. ئەو تێکۆشانە سەوز و تێکۆشانە ئیکۆلۆژییە مەدەنە دەستی ئەوانەی کێشەی ئیکۆلۆژی دروست دەکەن. ئەمە هێڵێکی گرنگە. بۆچی وا دەڵێم؟ هەندێک تەڤگەری سەوز بوون بە دەوڵەت و بوون بە دەسەڵات و لە ڕاستیدا زیانیان بە تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک گەیاند. پێویستە مرۆڤ نرخاندنیان بۆ بکات و ڕەخنەیان لێ بگرێت. واتە تەڤگەرەکەیان پاشخست. سڵاو لە هەموو جۆرە تێکۆشانێک بۆ پاراستنی سروشت و ئیکۆلۆژیا دەکەم. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. لەم دواییانەدا یانەی ئامەد سپۆر سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا. پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لێدەکەم، هیوادارم سەرکەوتنی مەزنتر بەدەستبهێنێت. هەروەها سڵاو لە هاندەرانی ئامەد سپۆر دەکەم. بەڕاستی بە باشی خاوەنداریان لە تیمەکەیان کرد. بەڵام دەمەوێت ئەمە بڵێم. ئەگەر بەهەمانشێوە خاوەنداری لە ناسنامەی کوردی خۆیان و تێکۆشانی ئازادی بکەن، کارێکی ڕاست دەکەن.