لە شەهبا بە تۆپ ماڵێکی مەدەنی کرایە ئامانج

هێرشەکانی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەهبا زیاتر بووە، شەوی رابردوو لە گوندی ئەحرەزی شەهبا بە تۆپ ماڵی زەهیرەدین عەبدالۆ کرایە ئامانج.

هەرێمی شەهبا لە سەرلەبەیانییەوە لە لایەن دەوڵەتی تورک داگیرکەرەوە تۆپباران دەکرێت.

دەوڵەتی تورک بە تۆپ لە گوندی ئەحرەزی شەهبایدا و ماڵی زەهیرەدین عەبدالۆی کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بەر خانووەکە کەوت.

زەهیرەدین عەبدالۆ لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە لە سەرلەبەیانییەوە بینیویانە کە بەتەواوەتی پەنجەرە و دەرگای ماڵەکەیان شکاون. عەبدالۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیکاتە سەر مەدەنییەکان مایەی قەبوڵکردن نییە.

هـ . ب