قەسەدە: لە زرگان ٦ چەتە کوژران

قەسەدە رایگەیاند، کاتێک چەتەکانی دەوڵەتی تورک ویستوویانە بچنە ناو گوندێکەوە هێزەکانیان لەو چەتانەیان داوە و شەش چەتەیان کوشتووە.

لە راگەیەندراوێکی قەسەدەدا هاتووە، "رۆژی ٢٤ی تشرینی دووەم لە شەودا لە گوندی بۆبی شارۆچکەی زرگان چەتەکانی داگیرکەر هەوڵیان دا هێرش بکەن. هێزەکانمان بەرپەرچیان دانەوە و شەڕ لە نێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا روویدا.

لە شەڕەکەدا ٢ چەتە کوژران. لەو شەڕەدا هێزەکانمان بێ زیان بوون. دوای شەڕەکە چەتەکان کشانەوە بۆ گوندی ئوم حشبە. هێزەکانمان لەبەرامبەر ئەو گروپە چەتەیەدا چالاکییەکیان بە چەکی قورس ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٤ چەتەی داگیرکەر کوژران. لەو شەڕ و چالاکییانەدا بە گشتی شەش چەتەی داگیرکەر کوژران".

هـ . ب