ناسنامەی شەهیدێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاشکرا کرا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئەندامێکیان بە ناوی شاهیر ئەلسوڵتان لە دەیرەزۆر شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیاندراوێکی دووپاتی کردەوە کە ئەندامێکیان بە ناوی شاهیر ئەل سوڵتان ٨ ی شوبات لە دەیرەزۆر شەهید بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە: "ئەندامەکەمان شاهیر ئەلسوڵتان ڕۆژی شەممە ٨ ی شوبات لەکاتی ئەرکەکەی بەرامبەر گەل و خاکەکەی لە کانتۆنی دەیرەزۆر کرایە ئامانج و شەهید بوو.

شەهید شاهیر بۆ خزمەتی وڵاتەکەی بەشداری هێزەکانمان بوو. بە هەموو هێزەوە ئەرکی خۆی بەجێ گەیاند و لەپێناو وڵاتەکەی هەموو ژیانی تێکۆشا. بە ئەخلاق و ڕۆحی هەڤاڵێتی بڵند و بە هەستی بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی چاندی دێرینی وڵاتەکەی دەناسرایەوە".

زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەهید وەهایە:

ناو و پاشناو: شاهیر ئەل سوڵتان

ناوی باوک: محەمەد

ناوی دایک: فاتم

شوێن و کاتی بەشداربوون: دەیرەزۆر- ١/٣/٢٠١٨

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر- ٨/٢/٢٠٢٤.