کۆنگرەی گەل جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد.
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل لە رێگەی راگەیەندراوەێکەوە ١٥ی ئایار جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد.
لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "جەژنی زمانی کوردی لە سەرەتاوە لە رێبەر ئاپۆ، تێکۆشانەرانی ئازادی و گەلی کورد پیرۆز بێت".
راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوام بووە:
"دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی هەبوونی گەلی کورد لەناو ببات، تەواوی تواناکانی خستووتەگەڕ، بەڵام ئەنجامی بەدەست نەهێناوە. سیاسەتی رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ تێکشکاندنی گەلی کورد، بە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ، بە بەرخودانی تێکۆشەرانی ئازادی و بە بەرخودانی گەلی کورد ئەوەی تێکشکاند.
زمانی کورد بە بەرخودانی کوردی ئازاد، بە تێکۆشانی دایکانی کورد، منداڵانی کورد، خوێندکارانی کورد بە گشتی بە خاوەنداری گەلی کورد بە شێوەیەکی ئازاد بە زیندوویی ماوەتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی پەروەردە بە زمانی کوردی کراوە و ئەوە خراوەتەڕوو، "ئێمە لە دڵ و گیانەوە سڵاو لە خەباتەکانی پەروەردە بە زمانی دایکی لە رۆژئاوای کوردستان دەکەین. لە سەرەکیترین ئەزمونەکانی سۆڕشی رۆژئاوا یەکیان پەروەردە بە زمانی دایکییە. ئەنجامەکانی ئەوە کاریگەری لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان دادەنێت.
گەلی کورد و هەموو رێکخراو و دامەزراوەکانی کوردستان، پێویستە بە شێوەیەکی گەرم خاوەنداری لە جەژنی زمانی کوردی بکەن. لەبەر ئەوەی زمان ناسنامەیە و هەبوونی گەلەکەمانە".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی کۆنگرەیکەدا هاتووە: "تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە قۆناغی چارەسەریدایە. لەم قۆناغەدا گرنگترین ئاڵقە پەروەردە بە زمانی کوردیە. لەبەر ئەوەی بەرەوپێشچوونی زمان، لەگەڵ خۆیدا چارەسەریش دەسەپێنێت. لەو چوارچێوەدا پێویستە هەر کوردێک بەرپرسیارێتی خۆی بزانێت و خاوەنداری لە زمانی دایکی خۆی بکات.
لە کوردستان و دەرەوەی وڵات رۆڵێکی زۆر گەورە دەکەوێتە سەر شانی رێکخراوە و دەزگاکانی کوردستانی و بە تایبەتیش راگەیاندنی کوردی. پێویستە کە لە راگەیاندندا لەسەر پەروەردەی زمانی کوردی بەرنامەی زۆر دەوڵەمەند ئامادە بکرێت.
لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠دا بە هۆی ناسنامەی خۆیانەوە چوار کوردی پێشەنگی ئازادی، ٤ مامۆستای کورد، مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، مامسۆتا فەرهاد وەکیلی، مامۆستا عەلی حەیدەریان و شیرین عەلەمهولی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدران. داوا و وەسیەتی کۆتایی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر ئەوە بوو کە رێگە بدرێت دڵی ئەو لە جەستەی منداڵێکی کورددا لێبدات".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بۆ هەموومان ئەرکێکی پیرۆزە کە بە خەباتی پەروەردەی زمانی کوردی دڵی هەڤاڵ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هەڤاڵانی ئەو و سەرجەم تێکۆشەرانی ئازادی، لە دڵی منداڵانی کوردستاندا بۆ هەتا هەتایە بە زیندوویی رابگرین. لەبەر ئەوە ئێمەش دەڵێین پەروەردەی زمانی کوردی سەرەکیترین خەباتی پیرۆزی ئێمەئە. بەم جۆرە دەتوانین کە وەڵامی شەهیدانمان بدەینەوە.
لە سەر ئەو بنەمایە ئێمە جارێکی دیکە 'جەژنی زمانی کوردی' لە ناخی دڵمانەوە لە گەلی کورد پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ خەبات و چالاکییەکانی بواری زمانی دایکی دەخوازین".
هـ . ب