سوپای تورکی داگیرکەر زۆرێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد

منبج، عەفرین، حەسەکێ و زۆرێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئاژانسی هەواڵەکانی ئانهاوە وەرگیراوە، سوپای تورکی داگیرکەر بە یارمەتی چەتەکانی گوندەکانی عەرەب حەسەن و یلانلی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای مەنبەجیان بە هاوەنی جۆری (ئۆبوس) بۆردومان کردووە.

سوپای تورکی داگیرکەر بە تانک گوندی شێوارخای ناوچەی شێرای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات و لە هەمانکاتدا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی وهێلا عەرەبان، وهێلا کوردان و بوبەی ناوچەی زڕگانی کانتۆنی حەسەکە بە چری بۆردومان دەکات.

سەبارەت بە زیانەکان هیچ زانیارییەک دەست نەکەوتووە.