کوردستانیان لە ئەوروپا لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی رژانە نێو گۆڕەپانەکان

کوردستانیان لە ئەوروپا لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لە زۆر ناوەندی ئەوروپا دەستیان بە چالاکی کرد.

هامبورگ

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی چەکی کیماییی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هامبورگ میتینگ ئەنجامدرا. میتینگەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی هاومبورگ و ئەنجومەنی ژنانی رۆژنین هامبورگ ئەنجامدرا و رێکخستنە شۆڕشگێریەکانی ئەڵمانیا و تورکیاش پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد. میتینگەکە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی هامبورگ دەستیپێکرد  و یادی گەریلا شەهیدەکان کرایەوە. لە راگەیەندراوەکاندا کە بە ئەڵمانی خوێندران راگەیەندرا کە بۆمبی کیمیایی لەلایەن ئەوروپاوە دروست دەکرێن و ئەوان هاوکاری تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتین.

کوردستانیان کە بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد، وێنەری ئەو گەریلایانەی کە لە هێرشی کیمیاییدا شەهید بوون بەرزکردەوە و بێوەستان دروشمی 'شەهید نامرن' ، ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' و ' کوردستان بۆ فاشیزم دەبێتە گۆڕستان'یان وتەوە.

بۆردۆخ

لە شاری بۆردۆخی فەڕەنساش کوردستانیان لەدژی هێرشی کیمایی دەولەتی داگیرکەری تورک رژانە نێو گۆڕەپانەکان. کوردستانیان کە لەسەر بانگەوازی بەپەلە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد دەوڵەتی دگایرکەری تورکیان شەرمەزار کرد. چالاکیەکە تاوەکو درەنگە شەو بەردەوام دەبێت.

کیل

هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر کوردستان بە چەکی کیمیایی لە شاری کیلی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

کوردستان سۆلیداریتات و کوردیش گیمیند، چالاکیان ئەنجامدا. ژمارەیەک رێکخستنی دیکەش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

چالاکی لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی کیل ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی فاشیستی تورک زیاتر لە دوو مانگە لە کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و لە ئەنجامدا ١٧ گەریلا شەهید بوون. لە چالاکیەکەدا راگەیەندرا کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و پێویستە لەدژی هێرشەکان رای گشتی نێودەوڵەتی دروست بکرێت.

دارمستەید

ژمارەیەکی زۆر کوردستانی لە دارمستەید، لە لوئیسنپلاتز لە ناوەندی شارەکە کۆبونەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمایی شەرمەزار کرد. لە میتینگەکەدا راگەیەندراو بە زمانی ئەڵمانی خوێندرانەوە و بێوەستان دروشمی 'بژی گەریلا' و ' ژن، ژیان، ئازادی' وترانەوە.

مانهایم

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، کوردستانیان لەدژی هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک بە چەکی کیمیایی دەستیان بە چالاکی کرد. چالاکیەکەدا لە ناوەندی مانهایم ئەنجامدرا و راگەیەندراو بە زمانی ئەڵمانی و کوردی خوێندرانەوە. سیاسەتمەداری کورد فەیسەل سارییڵدز لە میتینگەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لەدژی بەرخۆدانی گەریلا بێچارە بووە و لە کردەوە دڕندانەکانیدا سنور ناناسێت و کردەوەی نامرۆڤانە لە رۆحی کۆماری تورکدا هەیە.

چالاکوانان رایانگەیاند کە خاوەنداری لە گەریلا و گەشکردنی تێکۆشان دەکەن و ئەوەش ئەرکی هەموو وڵاتپارێزان، گەلی کورد و دۆستەکانیانە.

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق