ئەسەپە: تورکیا تاوان لەدژی مرۆڤایەتی دەکات

ئەسەپە لەبارەی دیمەنی ٢ گەریلای هەپەگە کە بە چەکی کیمیایی بریندار بوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، " تورکیا تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەکات."

پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان (ئەسەپە) لەبارەی دیمەنی ٢ گەریلای هەپەگە کە بە چەکی کیمیایی بریندارکراون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەسەپە گوتی، " دەوڵەتی تورکی بورژووا کە لە شەڕی داگیرکەریدا لەدژی گەریلاکانی ئازادی ناتوانێت بەرگری بکات، چەکی کیمیایی بەکاردەهینێت، تاوان لەدژی مرۆڤایەتی دەکات. نامەردە کە لە خانە خەڵوزی ئاماسرا کرێکار کۆمەڵکوژ دەکات و کورد ژەهراوی دەکات. لەبەرئەوەی ئەو لایەن و کەسانەی لەدژی ئەم کردەوانە تێدەکۆشن یەکبگرن."

ف.ق