لە لوزێرن رێپێوانی 'شۆڕشی رۆژئاوا بپارێزین' سازکرا

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەماوەی رابردوو بۆ سەر رۆژئاوا زیادیان کردووە، بە دروشمی "شۆڕشی رۆژئاوا بپارێزین" لە شاری لوزێرنی سویسڕا بەڕێوەچوو.

بەپێشەنگایەتی کۆمیتەی رۆژئاوا و ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک (جەدەکە) لە گۆڕەپانی موهلەپلاتز لە شاری لوزێرنی سویسرا کوردستانیان و سویسرییەکان کۆبوونەوە و رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لە وتاری بەر لە دەستپێکردنی رێپێوانەکەدا لەسەر ناوی کۆمیتەی رۆژئاوا پەیامی پاراستنی شۆڕش لە دژی هێزە داگیرکەرەکان و هاوکارانیان کە دەیانەوێت شۆڕشی رۆژئاوا لەناوببەن، کە بەر لە ١٠ ساڵ بناغەی مۆدێلی ژیانی ئازادی ژن، ئیکۆلۆژیک تیایدا دانران.

هاوسەرۆکی جەدەکە- لوزێرن ئەرجان گونەش دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتانی ئەوروپی ئەمڕۆ هەم لە رووی ئابوری و هەم لە رووی فرۆشتنی چەک هاوکاری ئەو هەڕەشە و هێرشانەن بۆ سەر رۆژئاواو وتی: "ئێمە لە دژی ئەو هێرشانە بە پارادایمی ئازادی بەردەوام دەبین لە پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا".

دوای قسەکان بە بەرزکردنەوەی دروشم لە دژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا داوای پاراستنی کرا و جەماوەر دەستی بە رێپێوان کرد. لە گردبوونەوەدا لە گۆڕەپانی هەلڤێتی پلاتزگوێ لەو پەیامە دەنگیانە کرا کە شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیست لە رۆژئاواوە ناردبوویانن.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم بەردەوام بوو.

هـ . ب