ژمارەی نوێی گۆڤاری ژنۆلۆژی کە نوسینێکی ناگیهان ئاکارسەلی تێدایە بڵاوکرایەوە

نوێترین ژمارەی گۆڤاری ژنۆلۆژی بڵاوکرایەوە و نوسینێکی ناگیهان ئاکارسەلی تێدایە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا.

ژمارەی ٢٦ هەمینی گۆڤاری ژنۆلۆژی کە سێ مانگ جارێک بڵاودەبێتەوە، بە ناونیشانی "لەسەدەی ٢١میندا تێپەڕاندنی زانست" بڵاوکرایەوە. لەم ژمارەدا نوسینێک بە ناونیشانی "دەنگی ئاراکیکی سەدەی ٢١" بە پێنوسی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و دەستەی بڵاوکردنەوەی گۆڤارری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەلی تێدایە کە ٤ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا.

لەم ژمارەی گۆڤارەکەدا هۆکارەکانی قەیرانی زانستی و دروستبوونی، تاوتوێ کراون. ژنان لەم ژمارەیەی گۆڤارەکەدا بە نوسینی خۆیان، لێکۆڵینەوە زانستییەکانی خۆیان باس کردووە و هەروەها رێگە و رێبازی زانستی شۆڕشی ژنان و هەقیقەتی زانست روون دەکەنەوە.

هـ . ب