دیمەنی نوێی بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە
لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دیمەنێکی دیکە گەیشتە یاژاسەکەمان کە تەئکید لەسەر بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو دەکات.
لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دیمەنێکی دیکە گەیشتە یاژاسەکەمان کە تەئکید لەسەر بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو دەکات.
لە بەڵگەکاندا ئاشکرا دەبێت کە سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. ئەم تاوانەی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار ئاشکرا بووە. بەڵام سوپا و حکومەتی تایبەتی شەڕی تایبەتی ئاکەپە و مەهەپە ئەم بەڵگانە رەت دەکەنەوە کە هەموو رای گشتی جیهان دەیبینێت.
دیمەنی نوێ گەیشتنە ئاژانسەکەمان کە بە شێوەیە ئاشکرا بۆردومان بە چەکی کیمیایی رادەخاتە بەرچاو.
دێمەنەکە لە گردی شەهید پیردۆغانی سەر بە گۆڕەپانی بەرخۆدانی مەتینای ئامێدی تۆمارکراوە. سوپای داگیرکەری تورک لە ٤ی تەمووزەوە هەوڵ دەدات لەم ناوچەیە جێگیر ببێت. گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی ئەو شوێنەیە کە هێزەکانی پەدەکە لە ٢٧ی ئابدا رێگەیان دروست کرد و لەگەڵ سوپای تورک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی گەریلا. بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە.
دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بەرخۆدانی گەریلا بشکێنن، پێکەوە لەدژی گەریلا بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن.
ف.ق