ڤیدیۆی دوو گەریلای بەرکەوتوی چەکی کیمیایی بڵاوکرایەوە
ڤیدیۆی دوو گەریلای بەرکەوتەوی چەکی لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلی ئاڤاشین گەیشتە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF). لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئەوە دیارە، کە چەکی کیمیایی جەستەی هەردوو گەریلاکەی ڕەقکردووە و بووەتە هۆی ئەوەی لە هۆش خۆیان بچن.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە بە بەردەوامی چەکی کیمیایی لە دژی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلا بەکاردەهێنێت. بەپێی نوێترین ئامار، کە لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا لەلایەن هەپەگەوە بڵاوکرایەوە، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا بەلایەنیکەمەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٢ هەزار ٤٧٦ جار بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.
سوپای تورک بەرامبەر بە تیمە پسپۆڕ و شارەزاکانی گەریلا و تاکتیکی شەڕی سەنگەر – تونێل شکستی هێناوە و لەبەر ئەوەش پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو. ئەم تاوانە جەنگییانە زۆرجار بە ڤیدیۆ و وێنە و شایەتحاڵەکانەوە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) تۆمار کراون و بڵاوکراونەتەوە.
نوێ دەکرێتەوە