تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، لە بارەگای سەرەکی خۆی لە شاری سلێمانی، پێشوازیان لە پارت و لایەنە سیاسیەکان و چالاکوانان کرد کە بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندی تەڤگەرەکەیانەوە سەردانیان کردن.
سەردانەکان کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی دەستی پێکرد. سەرەتا کەنەکە، نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە سلێمانی، حزبی شیوعی، نوینەرایەتی پەیەدە لە باشور، تەڤچاند باشور، زۆر کەسایەتی و روشنبیر سەردانی تەڤگەری ئازادیان کرد و پیرۆزباییان لەو پارتە کرد.
لە پەیامەکاندا هیوای ئازادی و بەهێزکردنی تێکۆشانی دژی داگیرکەر و یەکێتی نێوان هێزە کوردستانیەکانکرا.
ف.ق