تیمە پرۆفیشناڵەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا: ١٣ داگیرکەر سزادران
لە چالاکیەکانی تیمە پرۆفیشناڵەکانی گەریلادا، گورزی قورس لە سوپای داگیرکەری تورک درا و ١٣ سەربازی تورک سزادران و یەکێکیش برینداربوو.
لە چالاکیەکانی تیمە پرۆفیشناڵەکانی گەریلادا، گورزی قورس لە سوپای داگیرکەری تورک درا و ١٣ سەربازی تورک سزادران و یەکێکیش برینداربوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ـ ھەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ڕێگەی شەڕی تیمە پرۆفیشناڵەکانەوە لە هەموو ناوچەیەک گورزی قورس لە سوپای داگیرکەری تورک دەدەن.
راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە شێوازی شەڕی تیمی لە هەموو بوارێکدا گورزی قورس لە سوپای داگیرکەری تورک دەدەن. لە رێگەی چالاکیەکانیانەوە، سەلمێنراوە کە شێوازی شەڕی تیمی پسپۆڕ لە شارە گەورەکانەوە تا باکووری کوردستان، لە باکوورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە هەموو شوێنێک دەتوانێت تەکنیکی دوژمن لەناوببات و گورزی زۆر کاریگەر لە ناکاو لە دوژمن بدات. هێزەکانمان بە ئەدای بەرزی شەڕ و تاکتیکی داهێنەرانە گورزی بەهێز لە دوژمن دەدەن و درۆکانی شەڕی تایبەتی تورک پووچەڵدەکەنەوە. تیمە پیشەگەرەکانمان بە گیانی فیداکاریی ئاپۆیی خۆیان بەهێز کردووە، جارێکی دیکە سەلماندیان و لەگەڵ دوا چالاکی خۆیان لە بۆتان ئاشکرایان کرد.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ١٣ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش بریندار بوو.
سوپای داگیرکەری تورک ٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی، ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ١٥ جار بە کۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و تانک و چەکی قورس بۆردومانی ناوچەکانی بەرخۆدانی کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی و هێرشەکان ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:
لە کاتۆ خەلیلا ١٠ داگیرکەر سزادران نەک یەک داگیرکەر
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید دڵژین-شەهید شەرڤان ئەرکەندی عەگیدەکانی بۆتاندا؛
لە ١٣ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٩٠:٠٠ لە ناوچەی شاخێی وان، لە ناوچەی کاتۆ خەلیلا، تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار کاتژمێر ١٧:٥٠ بە شێوەیەکی هەماهەنگ بە چەکی تاکەکەسی لە سێ باڵەوە لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک و میدیای شەڕی تایبەتیی جارێکی دیکە زانیاری نادروستیان بۆ هەڵخەڵەتاندنی گەڵ بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لەم چالاکییەدا تەنیا یەک پۆلیس کوژراوە. لەم چالاکییەدا ١٠ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرەکانی هێرش و فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی گۆڕەپانەکەیان کرد، دوژمن بە ٥ هێلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانیان لە گۆڕەپانەکە گواستەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکان زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛
لە ١٦ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٢:٠٠ و ١٥:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان سێ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٣ داگیرکەر سزا دراون.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابور؛
لە ١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر داگیرکەران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی قورس؛
لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا، سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید سەرخوەبوون لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچو، سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید فەلات لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا ٥ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا ناوچەکانی چارچەل و گۆڵکا لە مێتینا و کێڵگەکانی گوندی شێلازێ و هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ ٨ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا ناوچەکانی بەرخۆدانی ساجا و گردی هەکاری و گردی ئامێدی ١٥ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا ناوچەکانی خۆڕاگری چەمچۆ، گردی هەکاری، گردی ئێف ئێم، گردی جودی و گردی ئامێدی دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس تۆپباران کران.
لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا داگیرکەران لە ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و گردی هەکاری دەستیان بە لەشکرکێشی کرد.
لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی کارکەر هەوڵیان دا بە شۆفڵ سەنگەرەکانی شەڕ وێران بکەن."
ف.ق