١١ ساڵ و حەوت مانگ سزایان بەسەر لەیلا گۆڤەندا سەپاند

دادگاكانی دەوڵەتی تورك سەبارەت بە هاوسەرۆكی"كەجەدە"، لەیلا گۆڤەن بەبانگەشەی"پرۆپاگەندەی بۆ رێكخستن"كردوە، سزای ١١ ساڵ و حەوت مانگی بەسەر لەیلا گۆڤەندا سەپاند.

دانیشتنی دۆزی"پرۆپانگەندە بۆ رێكخستن" كە لەبەرامبەر بە هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك"كەجەدە"، لەیلا گۆڤەن كرابوویەوە، لەدادگای سزا قورسەكانی نۆهەمین لەئامەد بەرێوە چوو.

گۆڤەن بۆ وەڵامدانەوە و پاراستنی خۆی لەدادگا، بەرێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ"سیگبیس"بەشداری دانیشتنەكەی دادگای كرد. دوابەدوای خۆپاراستنی گۆڤەن، دادگا بەبانگەشەی ئەوەی لەسێ ئاخاوتنی جیاوازدا"پرۆپاگەندەی رێكخستن"ی كردوە، یازدە ساڵ و حەوت مانگ سزای بەسەر لەیلا گۆڤەندا سەپاند.

دادوەر لەدانیشتنی پێشوو كە لە حەوتی ئەیلوولدا لەسەر لەیلا گۆڤەن بەرێوەچووبوو بەگشتی داوای ٤٣ساڵ و ١٥ رۆژ سزای بۆ لەیلا گۆڤەن كردبوو. گۆڤەن لەئێستادا لەزیندانی خارپێت بەندكراوە.

ح. خ