کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە: باڵیۆزی تورک لە بەغدا دانی بەوەدانا کە ئاکارسەلیان تیرۆر کردوە

کەجەکە رایگەیاند کە باڵیۆزی باڵای تورک لە بەغدا، دانیبەوەداناوە کە ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینی ژنۆلۆژی لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە لە عێراق\باشوری کوردستان تیرۆر کردووە و تیرۆرکردنیش بەردەوام دەبێت.

راگەیەنراوی کۆمیتەی پەیوەندیەککانی کەجەکە بەم شێوەیەیە؛

" باڵیۆزی باڵای تورک لە بەغدا عەلی رەزا گونەی بەر لە چەند رۆژ سەردانی هەولێری کردبوو و لەگەڵ مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبوە. دوای چاوپێکەوتنەکە، رۆژنامەنووسێک لەبارەی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆلینەوەی ژنۆلۆژی لە ٤ی تشرینی یەکەمدا، پرسیاری لە باڵیۆزەکەی تورک کرد.

باڵیۆزی باڵای تورک لە بەغدا عەلی رەزا گونەی لە وڵامی رۆژنامەنووسەکەدا، نکۆڵی لە دەیان بارەگای سەربازی تورک لە عێراق و هەوڵە داگیرکەرەکانیان کرد و وتی، " ئێمە بەپێی یاساکانی عێراق زیاتر گرنگی بە سەروەری خاکی عێراق دەدەین."

باڵیۆزی باڵای تورک باسی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ بارزانیەکان کرد و وتی، " من داواکاری خۆمانم بۆ شەڕی دژی پەکەکە بە لایەنی بەرانبەر راگەیاندن بەم شێوەیە قسەی کرد، " پەکەکە و ناوەندەکانی سەر بە پەکەکە ئامانجی ئێمە ن. بە ناوی ئاستی بەرزی نوێنەرایەتی، دانی بەوەدانا کە تیرۆرەکانی سلێمانی و تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەلیش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوە.

راستیەک دەزانرێت کە دەوڵەتی تورک لە دەوڵەتی تورک لە دەرەوەی سنورەکانی، دەوڵەتی دەوڵەتی بەکاردەهێنێت و بە رێبازی مافیا – چەتەیەتی بێ ئەوەی یاساکان بناسێت، لە کردەوە و فروشتنی پارەی رەش تاوەکو بازرگانی تریاک، لە رفاندنی مرۆڤ تاوەکو ئەنجامدانی تیرۆر خاوەن ناسنامەیەکی قێزەونە.

باڵیۆزەکەی تورک لە بەغدا بەرپرسیاری خۆی لەم راستیەدا کە ئاشکرایە، بە سیفاتی فەرمی خۆی، راگەیاند. دانیبەوەداناکە تیرۆرەکانی عێراق \ باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراون و بێ ئەوەی سڵ بکاتەوە ئاشکرای کرد کە تیرۆرەکان بەردەوام دەبن.

ئەم قسانە کە دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ بارزانیەکان دەربڕی، نیشانەی داننەنانە بە سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا داننەناە بە پەیمانی دەوڵەتی تورک و نەتەوە یەکگرتووەکان، یاسا نێودەوڵەتیکانە.

پێویستە سەرەتا نەتەوە یەکگرتووەکان،حکومەتی بەغدا و هەولێر، پەدەکە، یەنەکە و گۆڕان و پارتە سیاسیەکان لەدژی ئەم هەنگاوەی دەوڵەتی تورک بە پەلە بکەونە خۆیان. پێویستە پەرلەمان، دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رۆشنبیران و گەلی باشوری کوردستان، باڵیۆزی باڵای تورک لە بەغدا عەلی رەزا گونەی وەک 'کەسێک کە نایانەوێت' رابگەیەنن. بێدەنگی دژی ئەمە، بە واتای پشتگیریکردن لە دەوڵەتی تورک دێت کە دەیەوێت باشوری کوردستان بکاتە بێستانی پشتی ماڵی تورکیا و بە تەنها سەیرکردنی دۆخەکە دەبێتە هۆی هاوبەشیکردن لەگەڵ تاوانەکە."

ف.ق