پەدەکە ڕێگەی نەدا شاندی کامپی مەخمور سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی دەستی داعش بکات

پەدەکە ڕێگەی نەدا شاندێکی کامپی پەنابەرانی مەخمور سەردانی ئەو بنەماڵەیە بکەن کە سێ کوڕیان بە دەستی چەتەکانی داعش شەهیدبوون.

شاندێکی دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) ویستیان سەردانی ئەو خێزانەی  گوندی خدرجیجە بکەن کە سێ کوڕیان بە دەستی چەتەکانی داعش شەهید بوون، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕێگریان لێکرا.

هێزەکەی پەدەکە ڕێگری لە کەسوکاری ئەو شەهیدانەش کرد بێنە بازگەکە بۆ ئەوەی چاویان بە شاندی کامپەکە بکەوێت.

مەلا عەلی سپێرت لەسەر ناوی شاندەکە قسەی کرد و گوتی: "ئێمە بە ناوی گەلی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی نەمر، منداڵانی مام حاجی ئیسماعل و ئەو پێشمەرگانە دەکەین کە شەهیدبوون، ئێمە جیاوازی لە نێوان گەریلا و پێشمەرگەدا ناکەین و وەڵاتپارێزانی گەلی ئێمە هەموویان یەکن و هەموو شەهیدان بۆ ئێمە وەک یەکن.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە دەمانویست لە نزیکەوە سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو شەهیدانە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە بازگەی حکومەتی هەریم نەیهێشت بەشداری پرسەکە ببین و بەشداری لە خەمی شەهیدەکاندا بکەین."

ف.ق