یەرەکە: لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا زیانمان پێنەگەیشتووە

یەرەکە لەبارەی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی پێنجوێن ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا زیانمان پێنەگەیشتووە.

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، لەبارەی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە زیانی مادی بەر خەڵکی مەدەنی ناوچەکە کەوتووە.

یەرەکە لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەی خستەڕوو، " وەک دەزانرێت، دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک، لە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، کاتژمێر ٧:٤٥دا، بە فڕۆکەی بێڕۆکەوان، لە بەرانبەر گوندی رەنگینی دەوروبەری پێنجوێن هێرشی ئەنجامدا. لە هێرشەکەدا زیانی مادی بەر خەڵکی مەدەنی ناوچەکە کەوتووە و زیان بە هێزەکانمان نەگەیشتووە."

ف.ق