تولای حاتەم ئۆغۆللاری: دەبێت تێگەیشتنی بەڕێوەبردنی شارەوانی تێکەڵ بە ژیانی ڕۆژانە بکەین

سەردانی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بەردەوامە. لە سەردانەکان تیشکخرایە سەر کارەکان بەپێی تێگەیشتنی بەڕێوەبردنی شارەوانی.

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەردانی هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری بۆ شارەوانییەکان بەردەوامە. باقرخان لە سێرت و تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە مێردین سەردانی شارەوانییەکانیان کرد.

باقرخان لە شارەوانی سێرت گوتی: "ئەگەر پێکەوە خەبات بکەین و یەکێتیمان بەهێز بکەین کەس ناتوانێت دەست بەسەر ئیرادەمان بگرێت. پێکەوە تورکیا دەکەینەوە وڵاتێکی دیموکراتیک تر. ئێمە تێگەیشتنی دەستبەسەراگرتن لێرە دەنێرینەوە".

هەروەها باقرخان لە شارەوانی میسرج تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەلی جولەمێرگ و گوتی: "لەوپەڕی ڕاستەوە تا ئەوسەری چەپ گوتیان نا بۆ قەیوم".

تولای حاتەم ئۆغۆللاری سەردانی مێردینی کرد و شارەوانییەکانی بەسەر کردەوە، لە سەردانەکەدا گوتی: "بینیمان سیاسەتی قەیوم چۆن شکستی هێنا. ئەرکی ئێمە ئەوەیە سیاسەتی قەیوم پووچەڵ بکەینەوە و هەموو جۆرە تێکۆشانێک پیادە بکەین".

حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند پێویستە خەبات لەسەر بناغەی خزمەتی گەل بێت، گوتی: "پێویستە تێگەیشتنی بەڕێوەبردنی شارەوانی بەبێ دواخستن بخرێتە نێو ژیانەوە. بەم واتایە لە هەموو جێگەیەک کۆبوونەوەی گەل ئەنجام بدرێت و بەبێ هیچ جیاکارییەک هەمووان بەشدار بکرێن لە کۆبوونەوەکاندا".

سەردانی هاوسەرۆکان بۆ شارەوانییەکان بەردەوامە.