هێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئێران تا دێت زیاتر دەبێت بۆ سەر باشوری کوردستان لەو چوارچێوەیە حكومەت عێراق و هەرێمی کوردستانیش هێچ دەنگێکی ناڕەزایەتی بەرز ناکەنەوە.
عادل عوسمان چاودیری سیاسی باشوری کوردستان لەسەر ئەو دۆخە گوتی گەلی باشوری کوردستان هێچ کات بەرامبەر داگیرکاری بێدەنگ و بێ هەڵوێست نەبووە، ئەو دەسەڵاتەی هەیەر لەگەڵ ئۆپزسێۆن کە شەریکی یەکن بە شێواز و ڕێبازی جیاواز پێش لە ناڕەزایەتی گەل بگرن.
هێرشەکان بۆ کۆمەڵکوژکردنی گەلی کوردە"
عادل عوسمان سەرنجی ڕاکێشایە سەر هێرشەکانی سەر باشوری کوردستان و بەم شێوازە نرخاندنی کرد: "دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەو هێرشانەی کە دەیکاتە سەر گەلی باشوری کوردستان و گەریلا دەیەوێت ئەو دەستکەوتانەی کە گەلی کورد بە دەستی هێناون لە ناویان بەرێت و بەتەواوەتی باشوری کوردستان داگیربکات، ئەو پارچەیەی کورستان بگەڕێنێتەوە سەر میساقی میلی، بەڵام بەرخودانی گەریلا ئەو پلانەی تێکدا و ڕایوەستاند. بەڵام بەداخەوەی ئەوەی کە ناخۆشە ئەوەیە: حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسیەکان لەسەر یەکێتییەکی نەتەوەیی کار ناکەن. ئەوەش ڕێگا خۆش دەکات بۆ داگیرکاری و دەکەوێتە چوارچێوەی خزمەتی داگیرکەران و ڕەواکردنی هێرشەکانیان. کۆمەڵکوژیکانی دەوڵەتی تورکیا ڕەوا پێشان دەدرێت و لەبەر چاو خەڵک شیرین دەکرێت، هاوکات ئەو کاریگەری لەسەر هەڵویستی کۆمەڵگای نێونەتوەیش دەکات. چونکە ئەگەر لێرە هەڵوێستێکی بەهێز نەبێت لە دژی داگیرکاری ئەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش گرینگی پێنادات.
" ڕێگە نادەن گەل ناڕەزایەتی دەر ببرێت"
ئەو چاودێرە سیاسیە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەم دەسەڵات هەم ئەو هێزە سیاسیانەی بە ناوی ئۆپزسێۆن و سەربەخۆ خۆیان حیساب دەکەن کار بۆ بەرژەوەندی گەل ناکەن و ڕێگری دەکەن. ناوبراو بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا:" حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی باشوری کوردستان هێرشی دەکەنە سەر کۆمەڵگاو. ڕێگا نادەن کە کۆمەڵگا دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکاتەوە. لەو هەرێمانەی کە گەل دەنگی بەرز دەکاتەوە و هێرشیان دەکەن سەر، لێان دەدەن و دەستگیریان دەکەن، بە شێوازێکی سیاسی و سەربازی دژی هەڵوێستی گەل دەوستنەوە، بە گوێرەی ئەوان ئەگەر خۆیان شتێکیان لە دەست نایە بەڵام ئەگەر کۆمەڵگا ئەوە بکات بۆ ئەوان دەبێتە ئاستەنگ و فشاری سیاسی."
هەمیشە خەڵکی باشور دڵی لەگەڵ شۆرش و سەرهەڵدان لێدەدات"
هەندێک ڕەخنە لە باشوری کوردستان دەکات دەڵێن باشوری کوردستان بێدەنگە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان لە دوورەوە لە بابەتەکە دەڕەوانن ئەوەی ڕاستیە هەمیشە گەلی باشوری کوردستان دڵی لەگەل شۆرش و سەرهەڵدان لێدەدات، لەگەلێک قۆناغی سەخت و زەحمەتیش گەلی باشوری کوردستان هەڵوێستی خۆی پێشانداوە. لە ئیستادا کۆمەڵگا لە بواری ئابوری و ژیان کرراوەتە ڕەوشیکی خراپ بۆیە ئیستا گەل پێشی خۆی نابینێت بە پێوستیەکانی ڕۆژانەوە سەرقاڵە، بە شێواز و رێبازی جیاواز هێزی تاریک پەرست هێرشی گەل دەکەن، هاوکات هەندێک بە ناو لاینی سیاسی هاوکاری داگیرکاری دووژمن دەکەن و لە بواری شەڕی دەروونی ناکۆکی دەکەنە سەری گەل، ئەوەش دەبێتە ئاستەنگی لە بواری یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد. وێرای هەموو ئەوشتانەش لە هەر هەرێمێک و ناوچەیکی کوردستان هەر بابەتێک ڕوویدابێت گەلی باشوری کوردستان بە رووح گیان لەگەڵیان بووە."
" دەبێت بزانین لە کام لا تێکۆشان جێگا دەگرین"
عادل عوسمان لە درێژی قسەکانی وتی دەبێت گەلی کورد و پارتە سیاسیەکان بزانن لە کام بەری تێکۆشان جێگای خۆیان دەگرن. وتیشی:" دەبێت ئەوەش بزانن ئەو تێکۆشانەی ئەوان دەیکەن بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردە یان بەرژەوەندی کەسانی تر، یان دەکەوێتە ژێر خزمەتی داگیرکەرەیەوە، پەێوەستە بەخزمەتی گەلی کورد یان داگیرکاری."
"دەبێت کۆمەڵگای باشوری کوردستان وشیاربێت لەوانەی کە ماوەی ٣٠ ساڵە ساختەکاری دەکەن"
گەلی وشیار بۆتەوە، گەێشتۆتە ئەو ئاستەی کە تێکۆشان بگەینێتە سەرکەوتن. دەبێت گەلی باشوری کوردستان لەوە ئاگادار بێت کە ماوەی ٣٠ ساڵە ساختەکاریان لەگەڵ دەکرێت و ٣٠ ساڵە گەل چەواشە دەکریت، دەبێت لەوانە ئاگاداربن کە ماوەی ٣٠ بۆ دۆز و ئازادی گەلی کورد کار ناکەن و موچەی خەڵک دەبڕن کۆمەڵگا دەر بەدەر و هەژار دەکەن. کۆمەڵگا ئاراستەی داگیرکاری و کۆچبەری دەکەن، هەموو ئەوشتانە بۆ ئەوە دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ داگیرکەران تەمەنی خۆیان درێژ بکەنەوە، لەبەرامبەردا دەبێت وشیاری سیاسی خۆی پێشبخات و یەکێتی نەتەوەی بنیات بنێت لە دژی بۆ ئازادی و مافەکانی خۆی.
" دەیانەوێت بە هێرش گەلی کورد تەنگاو بکەن و بێانکەنە دووژمنی یەک"
لە کۆتای قسەکانیدا عادل عوسمان سەرنجی خستە سەر هێرش بۆردوومانەکانی تورکیا و گوتی بەرخودانی شەڕڤانان و گەریلا دەوڵەتی تورکیای تەنگاو کردوە و ناتوانن لەبەرامبەر گەریلا شەڕ بکەن و تێکچوونە بۆیە ئیستا هێرش دەکەنە سەر گەلی سڤیل دەیانەوێت بەم شێوازە گەلی کورد تەنگاو بکەن و گەل و گەریلا لە یەکتر جێا بکەنەوە بیانکەنە دووژمنی یەک، چۆن لە کاتی کۆمەڵکوژی پەرخەلی گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕژانە سەر شاقامەکان بە هامان شێوە دەبێت ئیستا گەل هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر داگیرکاری و هێرشەکان و بێدەنگ نەبێت بەرامبەر هێرشەکان و ئەو هێرشانە شەرمەزار بکەن."
ژ.ت