یەرەکە ناسنامەی شەهیدێکی خۆی ئاشکراکرد
یەرەکە زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەڕڤانی خۆی سەرحەد رۆژئاوا ئاشکراکرد کە لە هەرێمی ئاسۆس لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک شەهید بووە.
یەرەکە زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەڕڤانی خۆی سەرحەد رۆژئاوا ئاشکراکرد کە لە هەرێمی ئاسۆس لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورک شەهید بووە.
یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە راگەیەندراوێک ناسنامەی گەریلایەکی خۆی بە ناوی سیپان سلێمان حەسەن ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بووە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"ئێمە پێشتر بۆ رای گشتیمان بڵاوکردبووەوە کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی ئاسۆسی سەر بە شارباژێڕ هەڤاڵێکمان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی شەهیدبووە.
ناسنامەی ئەو هاوڕێیەمان بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: سیپان سلێمان حەسەن
ناسناو: سەرحەدرۆژئاوا
شوێن و کاتی بەشداربوون: ٢٠١٩- سلێمانی
کات و شوێنی شەهیدبوون:٢٠٢٢- ئاسۆس
داگیرکەری دەوڵەتی تورکی قڕکەر لەم ساڵانەی دواییدا و لەو کاتانەی شکست دەهێنێت زۆر جار هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان. لە هێرشەکەی ٢٩ی تشرینی یەکەمدا هەڤاڵمان سەرحەد رۆژئاوا کە لە ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیدابوو، بە هێرشێکی ناجوامێرانەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک شەهید بوو.
لەبارەی کەسایەتی شەهید سەرحەد رۆژئاوا:
هاوڕێمان سەرحەد رۆژئاوا لە رۆژئاوای کوردستان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز چاوی بە جیهان هەڵێنا، بە خەونی منداڵێک لە وڵاتێکی ئازاددا گەورە دەبێت، راستی داگیرکەری لە سەر کوردستان هەر لە سەرەتای تەمەنی گەنجییەوە دەناسێت. هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کاتێک دەناسێت لە کەسایەتی ئەودا گەڕان بەرەو چیائازادەکان بەرەوپێش دەچێت. لەناو ریزەکانی گەریلادا بە ورە، گیانبازی و بە بێ وچان بە زەحمەتکێشان و ماندووبوون بەردەوام وایکرد کە لەناو هەڤاڵەکانیدا خۆشەویست بێت. لەسەر هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بەردەوام خۆی لە سەر هێڵی ئایدۆلۆژی و سەربازی پەروەردە دەکرد. لەوەشەوە لە ماوەیەکی کەمدا خۆی گەیاندبووەئاستی جەنگاوەری راستەقینەی رێبەر ئاپۆ.
ئێمە وەک یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدە قارەمانەکەمان و لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین. جارێکیتر ئێمە بەڵێن دەدەین کە لە سەر رێچکەی هەڤاڵمان سەرحەد رۆژئاوا تێکۆشانی خۆمان بۆ وڵاتێک و رێبەرایەتیەکی ئازاد بێ پسانەوە تا کۆتا دڵۆپی خۆمان درێژە پێبدەین".
هـ . ب