بولبول: ئەو شێوازەی سی پی تی بۆخۆی ئەشکەنجەیە
کەمال بولبول پەرلەمانتاری ئەنتالیای هەدەپە وتی، سی پی تی و دامەزراوەکانی دیکە پشتگیری لە ئەشکەنجەی ئیمرالی دەکەن.
کەمال بولبول پەرلەمانتاری ئەنتالیای هەدەپە وتی، سی پی تی و دامەزراوەکانی دیکە پشتگیری لە ئەشکەنجەی ئیمرالی دەکەن.
کەمال بولبول پەرلەمانتاری ئەنتالیای هەدەپە سیاسەتی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نرخاند و ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ، سی پی تی، یەکێتیی ئەوروپا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە کردارە نایاساییەکانیان لەگەگڵ دەوڵەتی تورک لە دژی مافی مرۆڤ و ئازادین، لە دژی گەلی کورد و لە بەرامبەر کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی تاوان دەکەن.
کەمال بولبول ڕایگەیاند، سیستمی ئیمرالی تەنها زیندان نییە و ڕاشیگەیاند: "سیستمی ئیمراڵی سیستمێکە، کە عەقڵیەت و مێشکی نکۆڵیکردن لە دژی داواکارییەکانی گەلی کورد و ڕێبەرەکەی نیشان دەدات. هەروەک چاکسازیی رۆژهەڵات (شەرق ئیسڵاحات)، شەڕی تایبەت، کودەتای قەیومەکان، ئەشکەنجە، ١٢ی ئەیلول و بکوژ نادیار پلانی بۆ دانا، سیستەمی ئیمرالیش بە هەمان شیوە پلانی بۆ دانراوە. وەک چۆن لە کودەتاکاندا گلادیۆ هەیە، لە گۆشەگیریی ئیمرالیش دا گلادیۆ هەیە. لە مادرید لە لوتکەى ناتۆدا تورکیا چیی بە سوید دا، سوید چیی بە تورکیا دا؟ کاری نایاسایی ئەنجامدەدرێن. دەوڵەت بەپێی یاسا، بەڵکو بەپێی پێداویستییە سەرمایەدارییەکانی خۆی سیاسەت دەکات".
ئەوەی تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا ئەنجامی دەدەن، ناتۆش ئەنجامی دەدات
بولبول باسی ئەوەیکرد، لە هەموو جیهاندا کێشەی پاراستنی کلتوری هەیە و وتی: "لە هەموو جیهاندا کێشەی ناسنامە هەیە، ئەم کێشەیە کێشەی هەبوونی مرۆڤ و مرۆڤایەتییە، کێشەیەکی ئیتنیکی و جوگرافی و سیاسییە. لەم بوارەدا کێشەی هەبوونی گەلی کورد لە تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق هەیە. وەک ئەوەی ئەمە بەس نەبێت، ئێستاش ناتۆ هەمان هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانەى بەرامبەر لە گەلی کورد هەیە".
بولبول ڕاشیگەیاند، ئەو سیستەمە، کە بەسەر ئۆجالاندا سەپێنراوە لە گۆشەگیری زیاترە و و وتی: "سیستمێکە، کە بەسەر هەموو گەلاندا سەپێنراوە".
'سی پی تی هیچ ڕێزێکی بۆ خۆیشی نییە'
بولبول ڕایگەیاند، سی پی تی دامەزراوەیەکە، کە رێز لە خۆی ناگرێت و وتی: "چۆن دەتوانێت بڵێت، 'ڕێگەیان پێنادەن، بۆیە ناتوانم راپۆرتەکە بڵاوبکەمەوە'. تۆ هەستیت نوێنەرایەتیی مافەکانی مرۆڤ بکەیت، بەڵام ناتوانیت راپۆرتێک بڵاو بکاتەوە. بەوە کۆتایی بە زوڵم لە ئیمرالی دەهێنرێت. بەڕێز ئۆجالان لە تورکیا، لەناو دەوڵەتدا، لەناو گەل دا خاوەنی پێناسەیەکە. کاتێک دەوتریت بەڕێز ئۆجالان، مرۆڤ گەلی کورد و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی بیر دەکەوێتەوە. ئەم سیستەمە نایاساییە، زۆردارانە و چەوسێنەرانەیە. هەر لەسەرەتاوە لە دژی مافی مرۆڤ و ئازادییە. ئەوە بارودۆخێک نییە، کە لە چوارچێوەی زیندانیکراو و سزادراودا ڕوونبکرێتەوە. لە دژی بەڕێز ئۆجالان، لە دژی گەلی کورد و لایەنگرانی دیموکراسی تاوان ئەنجام دەدرێت. ئاکەپە، وەزیری داد، داواکاری گشتی، سی پی تی، ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕوون و بە ئاشکرا ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن".
'دەبێت ئیدی عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
بولبول لە کۆتایی وتەکانیدا ئەوەشی وت: "تۆ مرۆڤێک لە دوورگەیەک دادەنێیت و ناهێڵیت بنەماڵەکەی خۆی ببینێت. هیچ یاسایەک ئەوەی تیا نییە. ئەمە ستەمە. پێویستە ئێستا باس لە ئازادیی بەڕێز ئۆجالان بکرێت. لەبارەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەوە ئێمە بە کۆمیتەى پێشگرتن لە ئەشکەنجە دەڵێین، کە ناوی زۆر گەورەیە. ئەشکەنجە تەنها کارەبالێدان و لێدان نییە، گۆشەگیری ئەشکەنجەیە. دەڵێن: 'ئێمە لێکۆڵینەوەی دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئەشکەنجە هەیە، یان نا'. باشە ئێوە لێکۆڵینەوە لە چی دەکەن؟! دەیان ئەشکەنجە هەیە، وەک رێگا نەدان بە دەربڕین و ئاشکراکردنی ڕای سیاسی خۆیان. بە بڕای من، ئەوە ڕاست نییە، کە بابەتەکە تەنیا لە ئاستی سی پی تی دا باسی لێبکرێت. ئەم سیستەمە هەڵەیە و تاوانە. ئەگەر سی پی تی وەک کۆمیتەى رێگریکردن لە ئەشکەنجە ئەم ئەشکەنجەیە نەبینێت، ئەمەش بۆ خۆی ئەشکەنجەیە".
ژ.ت