دوران کاڵکان: ئێمە لە هەستیارترین قۆناغی مێژووی تێکۆشانمانداین

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە و وتی: ئێمە گەل و بزووتنەوە لە هەستیارترین کات و قۆناغی مێژووی تێکۆشانمانداین". کاڵکان بانگی کرد: "لە تەمەنی حەوت بۆ حەفتا ساڵەوە بۆ تێکۆشان ڕاپەڕن".

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە و وتی: ئێمە گەل و بزووتنەوە لە هەستیارترین کات و قۆناغی مێژووی تێکۆشانمانداین". کاڵکان بانگی کرد: "لە تەمەنی حەوت بۆ حەفتا ساڵەوە بۆ تێکۆشان ڕاپەڕن".

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بەشداریی "بەرنامەی تایبەت"ی کەناڵی ئاسمانیی میدیا خەبەر کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵوێستی سی پی تی کرد.

'هیچ زانیارییەک لە ئیمراڵییەوە نییە'

کاڵکان سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاوی لە بەرخۆدانی ئیمرالی و ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، لە قۆناغ و پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و هەستیاردان.

دوران کاڵکان ئاماژەی بە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی یاسای سەدە کرد، ک ڕایانگەیاندبوو، بەپێی زانیارییەکانی بەردەستیان لە سەردانەکەی سی پی تی دا بۆ ئیمرالی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان نەکراوە و لەوبارەیەوە کاڵکان وتی: "لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی یاسایی سەدەدا دۆخەکە زیاتر ئاشکرا بوو. ئەوەش بارودۆخێکی زۆر جددییە، دوای ئەوەی دامەزراوەیەکی وەک سی پی تی ڕایگەیاند: "من چووم و چاوپێکەوتنم ئەنجامدا"، ئەو زانیارییە بڵاوبوویەوە، ئەمەش دۆخ و حاڵەتێکی مەترسیدارە. زانیاری دەربارەی ئەنجامنەدانی چاوپێکەوتن، بە درۆخستنەوەی لێدوانەکەی سی پی تی، کە وتبوی 'ئێمە چاوپێکەوتنمان ئەنجامدا'، ئەوە دۆخێکە، کە دەتوانێت هەموو شتەکان سەروبن بکات. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئەوا ئەوە دۆخێکی مەترسیدارە. ئێمە ناتوانین بیسەلمێنین، کە ڕاستە یان ڕاست نییە. یان ئەوەتا سی پی تی ئەوە ئاشکرا بکات، یان خێرا ڕێگە بە پارێزەران و بنەماڵەکان بدرێت بچنە ئیمرالی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. هەتا ئەم کارە ئەنجام نەدرێت، هیچ ڕوونییەک لە گۆڕێدا نابێت. ئەگەر پرسیار بکرێت، ئێستا دۆخەکە چییە، دۆخەکە ئەوەیە، کە هیچ زانیارییەک نییە, هیچ زانیارییەک لەبارەی ئیمرالییەوە نییە".

دوران کاڵکان ڕاشیگەیاند، هیچ زانیارییەکی ڕوون و کۆنکرێتی لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێکانیانەوە لە ئیمرالی نییە و وتی: "واتە، جگە لەمە (کە هیچ زانیارییەک نییە)، هەموو ئەو شتانەی کە دەوترێن، هەموویان لێکدانەوە و شرۆڤەن. کەواتە دۆخەکە چۆنە؟ واتە دۆخە مەترسیدارەکەش ئەوەیە؟ چۆن دەبێت دامەزراوەیەکی وەک سی پی تی بڵێت، کە ڕۆیشتووە، سەردانی کردووە و چاوپێەوتنی ئەنجامداوە، بەڵام دەوترێت، کە ئەوە وا نییە. سەرنج بدەن، هەموو کەس بەپێی بەرژەوەندیی خۆی شتێک دەڵێت. واتە هەوڵ دەدەن، دۆخی ئیمرالی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاربهێنن. لەمبارەیەوە هیچ ڕاستییەک لە گۆڕێدا نییە. هیچ بارودۆخێکی ڕوون و کۆنکریتی نییە. هیچ کەسێک زانیارییەکی ڕوون و کۆنکریتیی لەوبارەیەوە نییە. لەسەر ئاستی بنەماڵە و پارێزەرانیش بارودۆخێکی نادیار هەیە. ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت سەبارەت بە دۆخی خۆی هیچ بڵێت، بەڵام خەڵکی تر دێن و زۆر قسە دەکەن. ئەوان هەڵسەنگاندن دەکەن، شرۆڤە دەکەن و لێدوان دەدەن و دەیانەوێت بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان بەکاری بهێنن. باشە ئەوە دەبێت؟ رێگا بە چاوپێکەوتن نادرێت، چۆن دەکرێت لە دۆخێکی ئاوا نادیاردا ڕابگیرێت؟

'ڕێبەر ئاپۆ تاکە هێزی ئاشتییە'

ئەمە دۆخ و حاڵەتێکی زۆر مەترسیدارە. دەمەوێت لەم بوارەدا جارێکی دیکە ئەم تایبەتمەندییانە دووپات بکەمەوە، یەکەمیان: کێشەی کورد کێشەیەکی جدییە، ئەوانەی دەڵێن: من گرنگی بەو بابەتە دەدەم، دەمەوێت باسی لەسەر بکەم، دەمەوێت ڕای خۆمی لەسەر بڵێم، پاڵپشتی و بەشداریم هەیە، پێش هەموو شتێک دەبێت جدی بن".

دوران کاڵکان وتی: "ئێمە چەندین جار قسەمان کردووە. ئەگەر کێشەی کورد لە ڕێگەی دێموکراسییەوە چارەسەر بکرێت، ئەگەر بە دڵنیاییەوە ئاشتی مسۆگەر بکرێت و ئاشتی لەسەر ئەو بنەمایە ئاشتی کورد و تورک  بەدی بێت، ئەگەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بەرەو ئاشتی بڕوات، ئەوا ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی بەدی دێت، تاکە هێز، کە دەتوانێت ئەوە بکات ڕێبەر ئاپۆیە. ئێمە سەد جار ئەوەمان وتووە، ئێمە جاریکیتریش دووبارە دەیڵێینەوە. با کەس خۆی نەخەڵەتێنێت، با هیچ کەسێک پێچەوانەی ئەوە قسە نەکات".

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، پێدەچێت یارییەک بکرێت و وتی: "لەبری ئەوەی بەجدی ئەم دەرفەتە بۆ چارەسەری بەکاربهێنرێت، بەڵام دیارە یاریەک دەکرێت. بۆ بەرژەوەندییە هەرزانەکان بە ئاشکرا یاری دەکەن. ئەمە مەترسییەکی گەورەیە، لێرەدا نا جدیبوونێکی گەورە هەیە. ئەمە بەرەو ئەنجامێک دەڕوات، کە دەتونێت هەموو کەسێک بسوتێنێت، ببێتە هۆی دروستبوونی قیامەت، بۆیە با هەموو کەسێک ژیرانە هەڵسوکەوت بکات".

'ئیمڕاڵی پەیوەندیی بە هەموانەوە هەیە'

کاڵکان ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی ٢٠ مانگە هیچ زانیارییەک لە ئیمرالییەوە بەدەست نەگەیشتووە و وتی: "هیچ شتێک دەربارەی ئەو بابەتە دیار نییە و نازانرێت. هیچ زانیارییەک نییە. ئەو وتانەی بڵاودەکرێنەوە جێگەی باوەڕ نین، ڕاست نییە. ئەمە هەمووی مەزەندەکردن و لێکدانەوە و خەمڵاندنە. تەنیا شتێکی ڕاستەقینە ئەوەیە، کە دۆخەکە نادیارە. هیچ زانیارییەک نییە. یانی دەستی بەسەرداگیراوە، قەدەغەکراوە. لەبەر ئەوە کێشەکانی تەندروستی و ئاسایشی زۆر جدین. هیچ زانیارییەک لەمبارەیەوە نییە. دەکرێت زۆر شت بوترێت، هەموو جۆرە لێکدانەوە و شرۆڤەیەک بکرێت، چونکە ئەوە دۆخێکە، کە بۆ هەموو شتێک کراوەیە. مەترسیەکە لەم ئاستەدایە، بۆیە دەبێت هەموو کەسێک لەمبارەیەوە هەستیار و ئاگادار بێت. هەستیاری و سەرنجپێدان زۆر گرنگە. ئێمە گەل و بزووتنەوە، تەواوی کۆمەڵگای کوردی، مرۆڤایەتیی دیموکراتیک لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دۆخی ئیمراڵی بەرپرسیارین. ئیمڕاڵی پەیوەندیی بە هەموانەوە هەیە".

'مەرجە و پێویستە بەبێ ڕاوەستان چالاکی ئەنجام بدرێت'

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، کە دۆخەکە زۆر جددییە و وتی: "ئێمە گەل و بزووتنەوە لە هەستیارترین و نائاسایی ترین کات و قۆناغی مێژووی تێکۆشانمانداین. بۆیە دەبێت بە خۆ تەیارکردنی هەمەلایەنە لە دژی ئەم دۆخە تێبکۆشین. ئێمە لە تەمەنی حەوت تا حەفتا ساڵانەوە بەڕاستی دەبێت ڕاپەڕین و هەستینە سەر پێ. بۆ خاوەنداریکردن ڕێبەر ئاپۆ و پاراستنیان، بۆ پاراستنی هەبوون و ئازادیی خۆتان، تاوەکو پارێزەران و بنەماڵەکان نەچنە ئیمرالی و لە ڕێبەر ئاپۆ، لە زیندانیانی دیکەی ئیمرالی زانیاری کۆنکرێتی وەرنەگرن، ئەوە مەرجێکە، کە بەبێ ڕاوەستان چالاکی ئەنجام بدرێن. لەم بوارەدا بانگەواز ئەوەیە،  هەندێک لە رێکخراوەکان سەفەربەرییان ڕاگەیاند. کەجەدەکە - ئە (KCDK-E ) و دامەزراوەکانی وەک ئەوان. ئێمە لەگەڵیانین. زۆرێک لە دامەزراوەکان لێدوانی هاوشێوەیان داوە، هەموویان ڕاستن، گرنگن، مانادارن، بەڵام نابێت تەنها بە لێدوانەوە سنووردار بێت. نابێت نزیکایەتی و هەڵسوکەوتی لاواز بەرامبەر بە قۆناغەکە هەبێت. دوای بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانە، ناڕەزایەتی و  کاردانەوەیەکی لەو شێوەیە پیشاندرا. دەبێت ئەم ناڕەزایەتییە زیاتر و گەورەتر بکەین، بە هەر چوار لای کوردستان و جیهاندا بڵاوی بکەینەوە. پێویستە هەر کوردێک لە تەمەنی حەوت تا حەفتا ساڵانەوە، ژنان، گەنجان، منداڵان و بەتەمەنەکان خۆی بە بەرپرسیار بزانن. نابێت چاوەڕێی هیچ شتێک بکەن، نابێت چاوەڕێی بانگکردن بکەن، ڕێکخستن نییە، خۆیان بە بەرپرسیار بزانن، خۆیان و دەوروبەری خۆیان ڕێکبخەن، بۆ خۆیان بەشدار ببن و تێکۆشان زیاتر و گەورەتر بکەن. هەر هیچ نەبێت بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ، بۆ تەندروستی و سەلامەتیی رێبەر ئاپۆ و بۆ وەرگرتنی زانیاری کۆنکرێتی، پێویستە بە بێ ڕاوەستان لە تێکۆشانمان بەردەوام بین. هەتا سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی تێکنەشکێنرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت، بێگومان دەبێت ئێمە بە شێوازی جیاواز و جۆراوجۆر درێژە بە تێکۆشانەکەمان بدەین".

ژ.ت