گەنجانی شەنگال لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی حکومەتی عێراق وەستانەوە
گەنجانی شەنگال بە رێپێوانێک بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەستانەوە و بێدەنگی حکومەتی عێراقیان شەرمەزار کرد.
گەنجانی شەنگال بە رێپێوانێک بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەستانەوە و بێدەنگی حکومەتی عێراقیان شەرمەزار کرد.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر شەنگال کە لەماوەی رابردوودا زیادی کردووە و لە دوایین نمونەدا ١ی تشرینی دووەم قوبەی حەسەن مامام لە ناوەندی شەنگال بۆردومان کرا، بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.
گەنجانی شەنگال دوێنێ ئێوارە رژانە گۆڕەپانەکان و لە گۆڕەپانی حسێن تا گۆڕەپانی شەهید زەردەشت رێپێوانیان کرد.
دواتریش راگەیەندراوی رۆژنامەوانیاندا و لە سەرەتادا داوایان لە حکومەتی نوێی عێراق کرد کە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و رێگری لە هێرشەکان بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەگەر شەنگال بەشێکە لە عێراق، ئەو کاتە شەنگال مافی بەسەر حکومەتی عێراقەوە هەیە و ئەوەش هاتووە: "لە ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ٢ حکومەت پێکهێنراون، بەڵام هیچ یەک لەوانە لەبەرامبەر داگیرکەری تورکدا نەبووەتە خاوەن هەڵوێست. ئێمە هیوادارین و بانگەوازیشمان هەیە کە حکومەتی نوێ وەک ئەوانەی پێشوو نەبێت و لەبەرامبەر پێشێلکردنی سەروەری عێراق هەڵوێستی هەبێت. هەر کەس دەڵێت کە شەنگال بەشێکە لە عێراق، ئەگەر بەم جۆرەیە پێویستە ئەو حکومەتە مافی شەنگال بپارێزێت".
هـ . ب