هەپەگە: گیانبازانە شەڕیان کرد و بوونە پێشەنگی بەرخودان
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان رێڤان، خویندا، هێرش، رەشید و مەم لە دژی هێرشەکان چەپەڵەکانی دوژمن بە گینبازی شەڕیان کرد و بوونە پێشەنگی بەرخودان".
هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان رێڤان، خویندا، هێرش، رەشید و مەم لە دژی هێرشەکان چەپەڵەکانی دوژمن بە گینبازی شەڕیان کرد و بوونە پێشەنگی بەرخودان".
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە سەر ئەو بابەتە بەم جۆرەیە:
"گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە رۆژی یەکەمی تێکۆشانمانەوە تائێستا داستانی قارەمانانەی گەورەیان تۆمارکردووە و لە مێژووی بەرخودانی گەلەکەماندا لاپەڕەی نوێیان هەڵداوەتەوە. سەرباری هێرشەکانی داگیرکەرانیش شەڕێکی گەورەی ئیرادەیان کرد وگورزی دژواریان لە ئامانجە کۆلۆنیالیستییەکانی دوژمن وەشاند. لە بەرخودانی مێژووییدا کە بە شێوەی تیمی گەڕۆکی گەریلا و شەڕی تونێلەکان بەڕێوە دەبرێت، سوپای تورکی داگیرکەر ژمارەیەکی زۆری کوژراوی هەبووە. لە ئاڤاشینەوە تا هەفتانین هاوڕێیانمان هەر بستێکی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان کردووەتە گۆڕەپانی بەرخودان و لە دژی دوژمن لە ناو شەڕێکی دژواردان. ئەو بەرخودانە بە رەنج و لەخۆبوردویی گەورەوە بەردەوامە. هاوڕێیانمان رێڤان، خویندا، هێرش، رەشید و مەم کە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی چەپەڵی دوژمن بە گیانبازی شەڕیان کرد، وەڵامیاندایەوە و پێشەنگییان بۆ بەرخودان کرد و شەهید بوون".
ئەو هاوڕێیانەمان بە کەسایەتی خۆڕاگر و رێبازی شەڕی گیانبازانە رۆڵێکی زۆر گەورەیان لە بەرخودنای مێژووییمان دا هەبوو و لە پێناو هێنانەدی ئامانجەکانی ئازدی گەلەکەمان بێ دوو دڵی بەرەو شەهیدبوون رێگەیان گرتەبەر. لەسەرەتادا بنەماڵەی هێژای هاورێیانمان رێڤان، خویندا، هێرش، رەشید و مەم هەروەها سەرخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهید بوون:
ناسناو: رێڤان پیرۆ دڵشاد
ناو و پاشناو: گوڵستان نارین
شوێنی لەدایکبوبوون: ئامەد
ناوی دایک-باوک: مەدینە- ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: خویندا دڵبرین
ناو و پاشناو: دیلان محەمەد ئەشرەف
شوێنی لەدایکبوبوون: حەسەکە
ناوی دایک-باوک: جەمیلە – محەمەد ئەشرەف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: هێرش باوەڕ
ناو و پاشناو: فەرهاد ئابی
شوێنی لەدایکبوبوون: شڕنەخ
ناوی دایک-باوک: نیعمەت - فوئاد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئابی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: رەشید کچی
ناو و پاشناو: زنار شاهین
شوێنی لەدایکبوبوون: دێرک
ناوی دایک-باوک: ئەمینە عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئابی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: مەم ئالان
ناو و پاشناو: ئیبراهیم گوندوغدو
شوێنی لەدایکبوبوون: سێرت
ناوی دایک-باوک: هێدیە- عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئابی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب