تەرمی دەیان سەربازی تورک بۆ نەخۆشخانەی چەلێ گواسترانەوە
راگەیەندرا کە تەرمی دەیان سەربازی تورک کە لە هەرێمەکانی ژیر کۆنتڕۆڵی گەریلادا کوژراون، بۆ نەخۆشخانەی چەلێی دەوڵەت گواستراونەتەوە.
راگەیەندرا کە تەرمی دەیان سەربازی تورک کە لە هەرێمەکانی ژیر کۆنتڕۆڵی گەریلادا کوژراون، بۆ نەخۆشخانەی چەلێی دەوڵەت گواستراونەتەوە.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، لانیکەم تەرمی ٢١ سەربازی تورک کە لە هێرشی داگیرکەریدا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کوژراون، بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ گواستراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، ئەو سەربازانە پێشتر لە نەخۆشخانەی گەڕۆکی هەرێمی سەرێ سێڤێ و بلێجانی سەر سنور چارەسەریان وەردەگرت، بەڵام بەهۆی سەختی برینیانەوە مردوون.
دەوڵەتی تورک لە ١٧ی نیسانەوە کە دەستی بە هێرشی داگیرکەری فراوان کرد، کوژراوەکانی دەشارێتەوە. راگەیەندرا کە سوپای توورک کە چەکی کیمیایی بەکاردەهینێت، لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا بێچارە ماوە و گورزی گەورەی بەردەکەوێت.
بەپێی ئامارێکی هەپەگە، لە ١٤ی نیسانەوە تاوەکو ١٤ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢٣٤٦ سەربازی داگیرکەری تورک کوژراون و لە هەمانکاتدا ١١ هەلیکۆپتەر و ٢ تانکیش تێکشکێنراون.
ف.ق