' رێچکەی حەقی قەرار و کەمال پیری گرتەبەر'
لە فەرماندەکانی هەپەگە بێزار سەمسور، یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی هەپەگە بەدرەدین ئامانۆسی بە بیرهێنایەوە و وتی، "هەڤاڵ بەدرەدین رێچکەی حەقی قەرار و کەمال پیری گرتەبەر".
لە فەرماندەکانی هەپەگە بێزار سەمسور، یەک لە فەرماندە پێشەنگەکانی هەپەگە بەدرەدین ئامانۆسی بە بیرهێنایەوە و وتی، "هەڤاڵ بەدرەدین رێچکەی حەقی قەرار و کەمال پیری گرتەبەر".
لە فەرماندەکانی هەپەگە بێزار سەمسور باسی لە یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە شەهد بەدرەدین ئامانۆس کرد، کە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ئامانۆس شەهید ببوو.
بێزار سەمسور باسی لەوەکرد کە ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ لە قەندیل بەدرەدین ئامانۆسی بینیوە و وتی، "هەڤاڵ بەدرەدین بە هەڵوێستی خۆی سەرنجی راکێشاوە. هەڵوێستی ئەو هەڵوێستێکی بە دیسپلین و بڕیاردارانە بوو. هەڤاڵ بەدرەدین خوێندنەوەی زۆر بوو، لێکۆڵینەوەی دەکرد، هەم خۆی و هەمیش هەڤاڵانی خۆی پەروەردە دەکرد. گوێی بۆ مرۆڤەکان رادەگرت، شرۆڤەی دەکرد و بە گوێرەی لایەنی دەرونی کەسی بەرامبەر هەڵسەنگاندنی دەکرد و دەبووە یارمەتیدەر.
هەڤآڵ بەدرەدین لە نەتەوەی یوروک و خەڵکی کارامان بوو. پەکەکەی ناسی و بەشداری لە ریزەکانیدا کرد. لە تێکۆشانی کورد و کوردستاندا جێگەی گرت. هەڤاڵ بەدرەدین رێچکە و رێبازی حەقی قەرار و کەمال پیری گرتەبەر. کاتێک پێمان دەگوت 'هەڤاڵ بەدرەدین ئێمە تۆ وەک حەقی قەرار و کەمال پیر دەبینین، شەرم دایدەگرت'، دەیگوت: 'ئاخۆ شایەنی ئەوان بم یان نا'. بەردەوام خاکەڕا و مرۆڤێکی خاکی بوو. ساڵی ٢٠٠٩ ئێمە چووینە گۆڕەپانی جیا جیا. ساڵی ٢٠١٤ چووینە ئەیالەتی تۆڵهەڵدان، چووینە سەمسور.
ساڵی ٢٠١٨ لە ئامانۆس یەکمان بینیەوە. ١٠ ساڵی بەسەردا تێپەڕبوو. ئەو کاتە هەندێک دڵتەنگ بووین، بە هۆی هەندێک حاڵەتی شەهیدبوونەوە. بەڵام دوای ئەوەی پاش چەند ساڵێک یەکتریمان بینیبووەوە دڵخۆش بووین. هەڤاڵ دڵگەشیش لەگەڵماندا بوو، تا بەیانی قسەمان کرد. جار جار دڵخۆش دەبووین، جار جاریش خەم دایدەگرتین. هەڤاڵ بەدرەدین سێ جار بۆ ئامانۆس ئەرکدارکرابوو. لە ساڵانی ١٩٩٠ تا کارەمان رۆیشتبوو. گەریلایەتی لە هەڤاڵ ساری ئیبراهیمەوە فێرببوو. بەردەوام باسی ئەوی دەکرد. هەموو شتێک لەلای ئەو فێربوو. هەڤاڵ ئیبراهیم بە بەرخودان و تێکۆشانی خۆی تەنگی بە دوژمن هەڵچنیبوو. هەڤاڵ بەدرەدینیش لەلای فەرماندەیەکی بەو جۆرە گەورە بووو. هەموو ئەو هەڤاڵانەی دەچوونە ئامانۆس و دەهاتنەوە باسی هەڤاڵ بەدرەدینیان دەکرد".
فەرماندە بێزار سەمسور باسی لەوەکرد، کە دوژمن بە خەڵکی دەگوت 'بەدرەدین دەکوژین و ئامانۆس سەروژێر دەکەین' و بەم جۆرە درێژەی پێدا، "دوژمن دەیگوت ئەگەر بەدرەدین نەبێت ئامانۆس لەناودەبەن. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ بەدرەدین بە باشی ئامانۆسی دەناسی. کادری ئامانۆس بوو، هەموو پراکتیکی خۆی لە ئامانۆس تێپەڕاندبوو. دوژمن کاتێک لە ئامێری بێتەلدا گوێی لە دەنگی هەڤاڵ بەدرەدین دەبوو راستەوخۆ دەستی بە ئۆپراسیۆن دەکرد. لەبەر ئەوە لە هەڤاڵ بەدرەدینمان قەدەغەکردبوو کە بە بێتەل قسە بکات. دوژمن زۆر هەڵیدەکوتایە سەر هەڤاڵ بەدرەدین، بەڵام هاورێ بەدرەدین بە رێباز، بەرخودان و تێکۆشانی خۆی بەردەوام شکستی بە دوژمن دەهێنا.
هەڤاڵ بەدرەدینزۆر گرنگی بە بەدەستهێنانی دڵی مرۆڤەکان و قازانجکردنیان دەدا. بۆ نمونە، هەرێمێک هەبوو، هەموو دانیشتوانەکەی هەموویان تورکمان، یوروک بوون بەڵام لەگەڵ ئێمەدا نەبوون. سەرباری ئەوەش هەڤاڵان بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەوێ پەیوەندییان دروست کردبوو. مرۆڤەکانی ئەوێ هەرگیز بڕوایان بە وتەی "تیرۆریست" کە دەوڵەت بەکاریدەهێنا نەکرد. جار جار دەچووین، کاتێک دەیانبینین دەیان گوت ئەوەتا خاڵۆزا و ئامۆزاکانم هاتوون'. گۆڕەپانێک هەبوو هەڤاڵ بەدرەدین زۆر کاریگەری لەسەر مرۆڤەکانی ئەوێ دانابوو. کاتێک دەچووینە ئەوێ، چیان پێبوایە دەیانویست بیدەن بە ئێمە. هەواڵیان لێنەدەداین و گازندەشیان نەدەکرد. رۆژێک هەڤاڵ بەدرەدین لەگەڵ هەڤاڵاندا بەرەو ئەوێ دەچوو، شوانێکیان بینیبوو. دەچێت سڵاوی لێدەکات، سەرەتا شوانەکە ترسابوو، دواتر هەڤاڵ بەدرەدین سەیری دەکات. کەسێکی بەتەمەنە، جلەکانی دڕاون، قژی ئاڵۆزە. دەڵێت خاڵە بۆچی قژت کورت ناکەیتەوە، منداڵت نییە؟' شوانەکەش دەڵێت کە دەرفەتی نییە، بەراستیس بەو جۆرەیە زۆرینەی خەڵکی یوروکی ئەوێ هەژارن. هەڤاڵ بەدرەدین مقەستێک لەو هەڤاڵانە وەردەگرێت کە لەگەڵیدان و دەڵێت'خاڵە وەرە لای ئاوەکە'. شوانە بەتەمەنەکە هەندێک دەترسێت، کە چی لێبکەن. دەڵێت خۆ من هیچم لە ئێوە نەکردووە.
هەڤاڵ بەدرەدین بە پێداگرییەوە دەیباتە لای ئاوەکە و قژ و ریشی بۆ کورتدەکاتەوە، سەریشی دەشوات. لەوکاتەشدا شوانەکە دەترسێت، بەڵام دواتر بیر دەکاتەوە کە ئەو مرۆڤانە جیاوازن. پاشان باوەش بە هەڤاڵ بەدرەدیندا دەکات و دەڵێت، 'تۆ کوڕی منی، چیت پێویست بوو وەرە بۆ لای خۆم'. ئەو بنەماڵەیە تا ئەم دواییانەش هەر بەو جۆرە بوون. شوانە بەتەمەنەکە دواتر ژیانی لەدەستدا، بەڵام کوڕی ئەو، نەوەکانی بەردەوام خۆیان لە ئێمە نزیک دەکردەوە. بە هەڤاڵ بەدرەدینیان دەوت بەدۆ. دەیانوت، 'بەدۆ شتێکی وای بۆ باوکمان کردووە، وەسیەت و راسپاردەی باوکمانە کاتێک گروپ هاتن هەواڵیان لێنادەین، چییان پێویست بێت پێیان دەدەین'. بنەماڵەکە بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ دەکردین. نەک هەر بنەماڵەکە، هەموو خزمانیشیان بە هەمان شێوە بوون. هەندێک بنەماڵە هەبوون بە شێوەی شاراوە پڕۆپاگەندەیان بۆ دەکردین. کاتێک بنەماڵەیەکی نوێ دەهاتن دەیانگوت 'زیان بەو هەڤاڵانە مەگەیەنن، ئەوان زیان بە ئێمە ناگەیەنن، ئێوەش زیانیان پێمەگەیەنن، هەواڵیان لێمەدەن. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورکلەبارەی ئێمەوە دەیگوت 'ئەوانە تیرۆریستن، وڵاتەکەمان دابەش دەکەن، ئێوە تورکن، لە کوێ بینیتانن هەواڵیان لێبدەن'. بەڵام هەڤاڵ بەدرەدین دڵی مرۆڤەکانی ئەوێی بەدەست هێنابوو".
لەپێناو کورد وکوردستاندا گیانی بەخت کرد
بێزار سەمسور رایگەیاند، کە شەهیدبوونی هەڤاڵ بەدرەدین یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە زۆر کاریگەری کردووەتە سەر ئەوان و وتی، "هەڤاڵ بەدرەدین هەڤاڵێکی ئینتەرناسیۆناڵیست بوو. لە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری بزوتنەوەی کردبوو. ماوەیەک لە دەرسیم مایەوە، دواتر لە ئامەدەوە بەرەو گۆڕەپانی سەرۆکایەتی پەڕیبووەوە. لەم دواییانەدا کێشەی تەندروستی هەبوو، بەڵام هەرگیز نەیوت ناتوانم بیکەم. بەردەوام پێی دەوتین، 'خۆتان قایل بکەن و یەکلا ببنەوە، لە هەر شوێنێکیش دوو سێ کەس بمێننەوە دەستبەرداری گۆڕەپانەکەتان مەبن، درێژە بە تێکۆشانەکەتان بدەن'. هەڤاڵ بەدرەدین بووە شەڕڤانێکی بە نرخی کەمال پیر و حەقی قەرار. خاوەنداری لە میراتی بەرخودانی ئەوان کرد. رێچکە و رێبازی هەڤاڵان حەقی قەرار و کەمال پیری گرتەبەر. ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە درێژە بە تێکۆشانی ئەو هەڤاڵانەمان دەدەین کە لەپێناو کورد و کوردستاندا ژیانی خۆیان بەخت کرد".
هـ . ب
*بەدرەدین ئامانۆس (ئیبراهیم شەنگول) ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە کاتێکدا سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکی فەرماندەیی گۆڕەپانەکە بوو لە ئامانۆس لەگەڵ ئایدن ئامانۆس (ئیسماعیل ئەربای) شەهید بوو.