گەنجێتی خۆی لە پێناو وڵاتدا بەخت کرد

گەریلا گارزان ساسۆن شۆڕشگێڕێک بوو کە گەنجێتی خۆی لە پێناو وڵاتدا بەخت کرد.

مرۆڤی وا هەن دەبێت بوترێنەوە و بگێڕدرێنەوە. شۆڕشگێڕی واهەیە کە بە بەرخودان و ژیانی خۆی جێگەیەکی گەورەی لە دڵی هەمووکەسدا کردووەتەوە. نە دڵ، نە مێشک نە پێنوسێکیش دەتوانێت وەک پێویست باسی ئەوانە بکات. یەک لەو گەریلایانە گارزان ساسۆنە.

گارزان ساسۆن ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی سێبانەی ناوچەی ساسۆنی ئێلیح لەدایکبوو. هەم کەسوکارەکەی و هەموو عەشیرەتەکەی واتە تمۆقی لەبەر ئەوەی هۆگر و دڵسۆزی وڵاتەکەیان بوون، ئەویش بووە کەسایەتیەکی وڵاتپارێز. وەک ملیۆنان منداڵی کوردستان، گارزانیش هەر لە منداڵیەوە دڕندایەتی دەوڵەتی تورکی بینی. هەر بۆیە هەستی تۆڵەسەندنەوە لەلای دروست بوو.لە دژی ستەمی دەوڵەتی تورک ویستی کە لە تەمەنی منداڵیشدا بەشداری ریزەکانی گەریلا ببێت. ساڵی ٢٠١٥ کاتێک دەیویست بەشداری ریزەکانی گەریلا بێت، سەربازەکانی داگیرکەر پێیان زانی و ئەویان گرت. ئەو دەستگیرکردنە توڕەیی ئەوی زیاتر کرد. دوای ئەوەی لە سەربازەکان رزگاری بوو جارێکیتر هەوڵیدا بەشدار ببێت، دووەم هەوڵەکەی گەیشتە ئەنجام و خۆی گەیاندە ریزەکانی گەریلا.

ئەو ئیتر لە چیاکانی گارزان گەریلایە. سەرباری ئەویە لە ژیانی گەریلایەتیدا نوێ بوو، بە کەسایتی ساکار و خاکەڕا و جددی وەک گەریلایەک کە ئەزمونی ١٠ ساڵەی هەیە دەجوڵایەوە. لە ناوهاوڕێکانیدا بووە جەنگاوەرێکی خۆشەویست و رێزلێگیراو. بە توڕەیی بێکوتایی بۆ تۆڵەسەندنەوە هەموو کات هەوڵی دەدا رقی خۆی بە دوژمندا بتەقێنێتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی هەم نوێ بوو هەمیش زۆر گەنج بوو، لەلایەن هاوڕێیانیەوە دەپارێزرا. نەدەنێردرایە ئەو گۆڕەپانانەی شەڕی قورسی تێدایە. بەڵام بە کەسایەتی نەسرەوتووی خۆی بەردەوام لە گەڕان بەدوای چالاکیدا بوو. رۆژێک بە بێ ئەوەی کەس ئاگادار بکاتەوە دەستیدایە چەک و بەدوای بنکەیەکدا گەڕا بۆ ئەوەی چالاکی بکات. لەبەر ئەوەی بە باشی گۆڕەپانەکەی نەدەناسی ٢-٣ رۆژ لە گۆڕەپانەکە مایەوە و دواتر گەرایەوە بۆلای هاوڕێیانی. لەبەر ئەوەی نەیتوانیبوو هیج بکات زۆر توڕەبوو. بەڵام بۆ ئەوەی لە هونەری شەڕی گەریلادا قاڵ ببێتەوە، دەستی بە هەوڵی زیاتر کرد. هاوڕێیانی کە بینیان خاوەنی تایبەتمەندی بەهێزی جەنگاوەرییە و بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەریلایەتیدا قوڵتر بێتەوە، ویستیان رەوانەی گۆڕەپانی باشوری بکەن.

لە کۆتایی ٢٠١٥دا پەڕیەوە بۆ باشوری کوردستان. دوای پەروەردەی شەڕڤانی نوێ لە ئەیالەتی زاپ ئەرکدارکرا. لە چیاکانی زاپ بە بەشداربوونی لێبوردووانە و زەحمەتکێشانەی خۆی جێگەی لە دڵی هاوڕێیانیدا کردەوە. لەبەرامبەر ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٦ کە کردیە سەر گۆڕەپانی ئەرتوشی زاپ، ئەویش بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بوو. لە ئۆپراسیۆنی خەرۆگۆلدا بە هەڵوێستی چالاکگێڕانەی خۆی شەڕێکی گەورەی کرد. لەوێ گورزی گەورەی لە سوپای تورکی فاشیست وەشاند.

ساڵی ٢٠١٩ بۆ پەروەردە زاپی جێهێشت. لە ئەکادیمیای گەریلا بەشداری لە پەروەردەی نیشانشکێنیدا کرد. دوای ئەو پەروەردەیە بەمەبەستی ئەوەی بەشداری لە شەڕ لە باکوری کوردستاندا بکات پێشنیازی بەرزکردەوە. پێشنیازەکەی لەبەر ئەوەی کاری دیکە بەڕێوەببات راستەوخۆ قەبوڵ نەکرا. نزیکەی دو ساڵ لە ئەیالەتەکانی گارە و مەتینا مایەوە. گارزان لە زۆر بەرەی شەڕی گەریلادا مایەوە، پاڵپشت بە ئەزمونەکانی بۆ جاری دووەم پێشنیازی کرد بپەڕێتەوە بۆ باکور. بەهۆی هەڵوێستی لە ژیان و شەڕدا لەلایەن پارتییەوە پێسنیازەکەی قەبوڵکرا کە دەتوانێت لە شەڕی باکوری کوردستاندا رۆڵێکی گەورە بگێڕێت.

لە ساڵی ٢٠٢١دا هاتە چیای بۆتان. دوای ئەوەی چەند مانگ لە هەرێمی بەستای بۆتان مایەوە، بۆ ئەرکێکی گرنگ بەرەو هەرێمی هەرەکۆل نێردرا. گارزان زوو بە چیای هەرەکۆل ئاشنا بوو و راستەوخۆ بەشداری لە چالاکیدا کرد. بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی ستەمی چەندین ساڵە لە دوژمن بکاتەوە چووە سەر دوژمن. بە هەڵوێستی بوێرانە و چالاکگێڕانە سەرنجی هاوڕێیانی خۆی راکێشا. بە پراتیکی یەک ساڵی خۆی لە باکور کاریگەری زۆری لەسەر هاوڕێیانی دانا.

گەریلا گارزان کە هەر چرکەیەکی ژیانی خۆی لەپێناو وڵاتدا بەخت کرد، لە ئابی ٢٠٢١ لە هەرێمی هەرەکۆل تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

هـ . ب