هاوسەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات دەستگیرکرا

دیجلە مفتۆئۆغلۆ هاوسەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات و ئیدیتۆری ئاژانسی میزۆپۆتامیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکرا.

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی مفتۆئۆغلۆ لە ئامەد

لە ماڵی مفتۆئۆغلۆ کە خۆی لەوێ نەبوو، دەست بە پشکنینکرا و دواتر داوای لێکرا کە بچێتە بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ ئەوەی وتەی لێوەربگیرێت.

مفتۆئۆغلۆ چووە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامەد و لەوێ دەستگیرکرا. لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی هیچ زانیاریەک نییە.

ف.ق