تەرمی گەریلا تۆپراک دوای ٢٨٤ رۆژ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە
تەرمی گەریلای یەژەئاستار سانیە تۆپراک دوای ٢٨٤ رۆژ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
تەرمی گەریلای یەژەئاستار سانیە تۆپراک دوای ٢٨٤ رۆژ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
تەرمی گەریلای یەژەئاستار سانیە تۆپراک کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١دا لە هەرێمی گاباری شڕنەخ لە بۆردوماندا شەهید بوو، لە گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری شڕنەخ لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرابوو.
خانەوادەی تۆپراک لە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢١دا سەردانی نەخۆشخانەی دهێی سێرتی کردبوو و داوای دی ئێم ئێنی کردبوو. دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە کچی ئەو خانەوادەیە، ئەمڕۆ بە تەلەفۆن خانەوادەکەی ئاگادار کرایەوە و دوای ٢٨٤ رۆژ تەرمی تۆپراک رادەستکرایەوە.
تەرمەکە بۆ گوندی پارێسی ناوچەی دهێی سێرت گواسترایەوە و لەوێ بەخاکسپێردرا.
ف.ق