تیمی خەنجەر، لەپاش ژیتەمەوە جارێكی تر هاتووەتەوە گۆڕەپانەكە
تیمی خەنجەر بەسەرۆكایەتیی چەتەیەكی ئەندام ئاكەپە بە ناوی زۆبەیر بابات لە بەرامبەر كوردەكان دەستی بەكاركردوە و لە هێرشیكردنە سەر هەندێ هەرێمی پاراستنی مێدیا بەشدارە.
تیمی خەنجەر بەسەرۆكایەتیی چەتەیەكی ئەندام ئاكەپە بە ناوی زۆبەیر بابات لە بەرامبەر كوردەكان دەستی بەكاركردوە و لە هێرشیكردنە سەر هەندێ هەرێمی پاراستنی مێدیا بەشدارە.
تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورك لە كێبڕكی لە دژایەتیكردن لەگەڵ كوردان لە تانسۆ چیلەریشی بردووەتەوە. چیلەر لە ساڵەكانی دەیەی ١٩٩٠ بۆ كۆمەڵكۆژكردنی كوردەكان لەلایەن رژێمی فاشیستی تورك و ئەمریكاوە لەباكوری كوردستان ئەركداركرابوو. لەو كاتەدا هەزاران كوردستانی لەژێر ناوی درۆییندا "فاعل مجهول / بکوژ نادیار"، لەلایەن ژیتەمەوە كوژران. ئێستاكەش دوای نزیكەی ٢٥ ساڵ تیمی خەنجەر هاتووەتە گۆڕەپانەكە تا كردەوە چەپەڵەكانی ژیتەم لە چیاكانی كوردستان دووبارە بكاتەوە. ئەم گروپە چەتەیە كە ناوی خەنجەریان لەخۆیان ناوە، راستەوخۆ لەلایەن خولوسی ئاكاری وەزیری شەڕی دەوڵەتی توركی داگیركەرەوە رێنمایی وەردەگرێت و ئەركداركراوە.
محەمەد پاكسوی سەرۆكی چەتەكانی قەلەبانی سەر بەشرنەخە و سەرۆكی تیمی خەنجەرە، كە بەناو محو رپنی یا محو ئاپۆچی هەم دەناسرێت. رۆژی ٣١ ئابی ٢٠١٧ سزا دران و لەناو بران. دوابەدوای سزادانی ئەم سەرچەتانە، تیمی خەنجەر خۆی وونكرد، بەڵام سەرلەنوێ و دوای دەست پێكردنی ئەم هێرشە داگیركاریانەی دەوڵەتی توركی داگیركەر بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا، جارێكی تر قسە لەسەر گەڕانەوەی تیمی خەنجەر بۆ شەڕی كوردكۆژی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە دەكرێت.
زبیر بابات برای حاز بابات سەرچەتەی جاشەكانی ناوچەی سێگركێ-یە، كە وەكو یەكێك لەو كەسانەیە كە وەكو هۆكاری كۆمەڵكۆژكردن و كۆشتنی زۆرێك لە سیاسەتمەدار و رۆشنفكرانی كورد ناوی لێدەبردرێت. سەرۆكی تیمی خەنجەریش لە ئەستۆی ئەوە. زبیر بابات پێشتر سەرۆكی جاشەكانی گوندی سێگركێ بووە. دوای ئەو مەسعود بابات-ی كوڕی سەرچەتەی جاشەكان لە گوندی گرتووەتە ئەستۆ. زبیر بابات بە سەرچەتەیی تیمی خەنجەر دانراوە.
ئەم سەرچەتەیە لەلایەن دەوڵەتی توركەوە پەروەردەی تایبەت كراوە. تیمی خەنجەر هاوشان لەگەڵ ئەرتەشی توركی فاشیست و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەكە) لە هێرش بۆ سەر هەندێک لە هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا بەشداری كردوە. ئەم سەرچەتەیە بەلەبەركردنی جلوبەرگی گەریلا هێرشی كردووەتە سەر خەڵكی گوندەكان و بەرەو تونێلەكانی شەڕ نێردراون.
گروپی چەتەی خەنجەر راستەوخۆ لەلایەن وەزیری شەڕی دەوڵەتی فاشیستی تورك خولوسی ئاكارەوە ئەركدار كراوە و رێنمایی دەدرێتێ. ئەم گروپە لە ٢٢ جاشی كورد پێکهاتوون و لەوانە سەبری بەنەك، حجی بەنەك، ئەحسان كەنعان، كەنعان ئۆغلو، ئەدیب بابات، سلێمان بیلەن و لۆقمان بەنەك جێگە دەگرن.
ژ.ت