ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " چالاکی هێزەکانمان لە یادی ١٨مین ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیران بەردەوامە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رێگەی سەدان ئۆبۆس، هاوەن، ٤٥ جار بە فڕۆکە و ٣٣ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردووە. لە بەرانبەردا چالاکی هێزەکانمان بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا هەلیکۆپتەرێک خرایە خوارەوە، ٧ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک لەناوبرا.
زانیاری ورد لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابور لە هەرێمی مەتینا؛
١ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٣٠ هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە دەوروبەری گەلی گردی ئازاد چالاکیان کرد و بە بەهێزی لە ئامانجەکانیاندا.
١ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٣٠ هێزەکانمان بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی لەداگیرکەرانیاندا لە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید زەمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هەکاری. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.
٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە کاتێکدا کە هەلیکۆپتەرەکان ویستیان گۆڕەپانی گردی هەکاری بۆردومان بکەن، هێزەکانمان لە دوو لاوە لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا و کاتێک ویستی دوور بکەوێتەوە لە گۆڕەپانی بەرخۆدان کەوتە خوارەوە و تێکشکا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمێ زاپ؛
١ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکەران ویستیان دارەکانی دەوری زنارەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین ببڕنەوە. هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.
١ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٢٠ و ٢٢:١٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی سووک و بە قەناس لە داگیرکەرانیاندا لە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید رێبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر. ٢ داگیرکەر سزادران.
١ی حوزەیران کاتژمێر ١٤:٣٠ و ٢٢:٠٠ داگیرکەران کاتێک ویستیان بە تەقەمەنی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین بتەقێننەوە. هێزەکانمان لە دوو داوە لە داگیرکەرانیاندا. دوای دەستوەردانەکە داگیرکەران کشانەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری مەرەشی شەهید ساڤاش لە هەرێمی زاپ؛
٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:١٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ساڤوشکای هەرێمی بەرخۆدانی گردی جوودی لە دوو لاوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا گروپی یەکەمی چالاکیەکەدا و دووەمی چالاکیەکە لە نزیکەوە بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی لە داگیرکەرانیاندا، ٢ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەر بریندار بوون و سەنگەرێک رووخێنرا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران کشانەوە.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی؛
١ی حوزەیران، گۆڕەپانەکانی ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، شەهید بەرخۆدان، شەهید شاهینی هەرێمی زاپ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی ئاڤاشین ٣٣ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکرا.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی شەڕ؛
١ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، گردی بەهار، کورەژارۆ، شەهید شەمدین، شەهید تۆڵهەڵدان، شەهید شاهین، چەمچح و سیدای هەرێمی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە، بە سەدان جاریش بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە و ٢٥ جاریش بە فڕۆکە بۆردومان و تۆپبارانکران.
١ی حوزەیران دەوروبەری گوندی دەشیشێ، سەرەرۆ، ئێدنێی مەتینا، هەروەها هەرێمەکانی گردی هەکاری، گردی ئۆرتێ، سەرێ مەتینا و شەهید زەمانی بە هەلیکۆپتەر، بە دەیان جار بە ئۆبۆس و ١٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
١ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٠٠ گوندی یەکمالێی هەرێمی گارە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
١١ی حوزەیران گوندی شێخانی کالاتوکای قەندیل ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا."
ف.ق