گه‌نجانی باشور له‌ دژی خیانه‌ت و داگیركاری له‌ كۆیه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ رێپێوان كرد

ده‌ستپێشخه‌ری گه‌نجانی باشوری كوردستان به‌ دروشمی 'له‌ دژی خیانه‌ت و داگیركاری وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی' له‌ كۆیه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ رێپێوان كرد.

به‌پێشه‌نگایه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری گه‌نجانی باشوری كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج له‌ پاركی خوشكه‌ فریشته‌ی شاری كۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌.

گه‌نجانی وڵاتپارێز له‌ زۆر ناوچه‌ی باشوری كوردستانه‌وه‌ به‌ پاس روویان كرده‌ شوێنی چالاكیه‌كه‌.

له‌ چالاكیه‌كه‌دا پۆسته‌ری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، وێنه‌كانی شه‌هیدان و هه‌روه‌ها وێنه‌ی وڵاتپارێزی كورد محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی كه‌ ١٧ی گوڵان شه‌هیدكرابوو، به‌رزكرانه‌وه‌.

گه‌نجان به‌ر له‌ رێپێوانه‌كه‌یان دروشمه‌كانی 'بژی به‌رخودانی گه‌ریلا'، 'كات كاتی ئازادییه‌'، 'به‌سه‌ خیانه‌تی په‌ده‌كه‌' و 'وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی'یان وته‌وه‌.

گه‌نجان به‌ پلاكاردی 'نابۆ خیانه‌تی په‌ده‌كه‌' كه‌ وێنه‌ی شه‌هیدانی خه‌لیفانی له‌سه‌ره‌ و 'له‌ دژی خیانه‌ت و داگیركاری وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی' ده‌ستیان به‌ رێپێوانه‌كه‌ كرد.

گه‌نجان ده‌یانه‌وێت به‌ رێپێوان خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ به‌هدینان.

هـ . ب