له‌ وان ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ ٢ زیندانی كرا، ٣ زیندانیش دوورخرانه‌وه‌

له‌ زیندانی ئاسایشی به‌رزی وان ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ زیندانییه‌ك به‌ ناوی محه‌مه‌د كولتور و فه‌یاز باشاك كرا، ٣ زیندانیش دوورخرانه‌وه‌.

راگه‌یه‌نرا له‌ زیندانی ئاسایشی باڵای وان ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ زیندانیان به‌ ناوی محه‌مه‌د كولتور و فه‌یاز باشاك كراوه‌. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ پاسه‌وانه‌كان هه‌ر دو زیندانییه‌كانیان به‌ سه‌ر زه‌ویدا راكێشاوه‌ و ئه‌و دوو زیندانیانه‌یان خستووه‌ته‌ ژووری تاكه‌كه‌سیه‌وه‌.

راگه‌یه‌نرا، له‌ هه‌مان گرتووخانه‌ زیندانی به‌ ناوی ره‌مه‌زان كایا، عه‌بدولقادر ناز و مه‌تین ئه‌ریشمش دوورخراونه‌ته‌وه‌. نه‌زانراوه‌ كه‌ ئه‌و زیندانیانه‌ ره‌وانه‌ی چ شوێنێك كراون.

هـ . ب