گه‌ریلا گورز له‌سه‌ر گورز له‌ دوژمن ده‌وه‌شێنن: ٤٤ داگیركه‌ر سزادران

ده‌وڵه‌تی تورك به‌ چه‌كی كیمیایی و هه‌موو جۆره‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك هێرش ده‌كات، به‌ڵام دیسان زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێت. له‌ چالاكییه‌كاندا ٤٤ داگیركه‌ر سزادران، گورزی قورس له‌ هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا، سێ كامێرای حه‌راری و ته‌رماڵێك له‌ناوبران.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی چالاكییه‌كانی سڵاوكردن له‌ ساڵیادی ١٨هه‌مینی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"چالاكی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان كه‌ به‌ ئامانجی سڵاوكردن له‌ ١٨ هه‌مین ساڵیادی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران ئه‌نجامدران به‌رده‌وامن. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ده‌ره‌قه‌ت به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان نایات، به‌ سه‌دان جار به‌ كاتیوشا، ٢٨ جار به‌ چه‌كی كیمیایی و ٣٤ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودانی هێزه‌كانمانی بۆردومان كردووه‌.

له‌ ئه‌نجامی چالاكی تیمه‌كانی نیمچه‌ گه‌ڕۆكمان كه‌ به‌ پێرفۆرمانسی باڵای شه‌ڕ و به‌ گیانی فیدایی ئاپۆیی ئه‌نجامدراون، ٤٤ داگیركه‌ر سزادراون، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون، هه‌لیكۆپته‌رێك گورزی قورسی به‌ركه‌وتووه‌، ٣ كامێرای حه‌راری و كامێرایه‌كی ته‌رماڵ له‌ناوبراون.

هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی سەربازانی سوپای تورک کە بەردەوام زیانە گیانییەکانی دەشارێتەوە و دەستیان بە سەر چەکێکی ئێم پی تی -٦٦ دوو مەخزەن، ٣ چەکی سوکی ئێم پی تی ٥٥، زنجیرێکی بی کەی سی و ٤٧٠ گولـلەی، ٢ پاکەتی گولـلەەی دەمانچە، مەخزەنێکی دەمانچە، رۆکێتێکی بی -٧، ٢٠ کیلۆ تەقەمەنی، ١٠ مەتر فتیلە، فۆنیە، ئامرازێکی تەقاندنەوەی مین، ٣ جانتای سەربازی، کامێرایەکی تەرمالك دوربینێکی شەو، ئاماژەدەرێکی لەیزەر، ٤ دوربینی رۆژ، ٤ گولـلەی بۆمبهاوێژ، چەقۆیەکی قەمە، دوو تەلەفونی دەستی (یەکیان هی داگیرکەرێکە بە ناوی ئوگور دۆغرو)ك کامێرایەکی سەر، پسوڵەیەک، پانێلێکی خۆری پۆرتاتیڤ و ژمارەیەکی زۆر خۆراک و دەرمانی و ئامێری تەندروستی. دەوڵەتی تورکی ساختەکار تورکیا و جیهان بە درۆ دەخەڵەتێنێت بۆ ئەوەی کەس هەست بە شکستەکەی نەکات. بەڵام هێزەکانمان بە راشکاوی ئەو درۆیانەیان خستووەتەبەرچاو، چوونە سەر تەرمی داگیرکەران و ناسنامەی ئەفسەر یەکەی پیادەی مەولود چەتین، چاوشی پسپۆر یەنوس ئەیلیک، چاوشی پسپۆر ئەحمەد ئاکپنار و ئوغور دوغرویان سەلماندووە.

لە پێکدادانەکاندا هاوڕێیانمان هێزل، لاشەڕ و سەرەن بە گیانی فیدایی شەڕیان کردووە و شەهیدبوون.

زانیاری چالاکییەکانی هاوڕێیانمان کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی لەسەر هێڵی سەرکەوتن شەڕیان کردووە بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی زاپ

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید ساڤاشدا:

٣٠ی گوڵان هێزەکانمان کەوتنە شوێن داگیرکەران کە دەیانویست بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی هەرێمی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بچن و کاتژمێر ١٢:٥٥ هێزەکانی یەژەئاستارمان بە چالاکی هێرشبەری، بە چەکی سوک و نارنجۆک گورزی قورسیان لەواندا. هێزەکانی یەژائاستارمان ١٠ داگیرکەریان سزادا، چوونە سەر تەرمی ٤ داگیرکەر، دەستیان بەسەر سێ چەکی سوکی ئێم پی تی-٥٥، سێ دووربینی سەربازی، ئاماژەپێکەرێکی لەیزر و تەلەفونێکی دەستی داگیرکەرێک بە ناوی ئوغور دۆغرو.

٣٠ گوڵان لە نێوان کاتژمێر ١١:٤٠ و ١٦:٠٠ هێزەکانمان ٩ جار بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی سەر بە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیان دا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٨ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربووە.

لە چالاکییە کاریگەرەکاندا ١٨ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بووە، تەرمی داگیرکەران بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندا مایەوە. سوپای فاشیستی دەوڵەتی تورکی گورزی قورسی بەرکەوت، بە بۆردومانی گۆڕەپانەکە بەشەو توانی تەرمەکانی خۆی بباتەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس

٢٩ی گوڵان کاتژمێر ٠٨:٠٠، هێزەکانمان لەو داگیرکەرانەیان دا کە ویستیان سەنگەرەکانی شەڕی هەرێمی بەرخودانی کارکەر دیرەنیش بۆردومان بکەن. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران تەقەمەنی ٢٠ کیلۆیی کەلەگەڵ خۆیان هێنابوویان جێیانهێشت و هەڵاتن. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئەو تەقەمەنیەدا گرت.

٣٠ گوڵان کاتژمێر ١٤:٣٠، سیستمێکی کامێرای حەراری کە سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین جێگیری کردبوو لە لایەن هێزەکانمانەوە لەناوبرا.

٣٠ گوڵان کاتژمێر لە ٠٨:٣٠-١٨:٠٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان بە تاکتیکی سابوتاژ و نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا کە دەیانویست بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخودانی کارکەر دیرەنیش بچن. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا دوو داگیرکەر سزادران.

٣٠ گوڵان کاتژمێر ٢٣:٠٠ هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەریاندا کە ویستبوو هەرێمی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران بۆردومان بکات. بە دژواری لە هەلیکۆپتەرەکە وەشێنراوە و کاتێکیش ویستوویەتی لە گۆڕەپانەکە بکشێتەوە هێزەکانمان جاڕیکیتر لێیان داوە، تەقینەوەیەکی گەورە روویداوە و گۆڕەپانەکە بە فڕۆکەی جەنگی بە دژواری بۆردومان کراوە.

هەرێمی مەتینا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوردا

٢٧ی گوڵان کاتژمێر ٢٠:٣٠، هێزەکانی داگیرکەر لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید شۆڕش لە هەرێمی بەرخودانی شاخی هەکاری، لە هەردوولاوە بە تاکتیکەکانی لێدان و چوونەناوەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە گولـلەبارانکران. دەستەی چالاکی یەکەم، بە نارنجۆک و چەکی سوک هێرشیان کردەسەر داگیرکەران و ٦ داگیرکەریان سزادا. دەستەی دووەمی چالاکیەکە ٨ داگیرکەریان بە گولـلەبارانکردن لە نزیکەوە سزادا. ئەو داگیرکەرانەی ویستیان دەستوەردان لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا بکەن بە نیشانشکێن لەلایەن هێزەکانمانەوە گولـلەبارانکران و ٤ داگیرکەری دیکەش سزادران.

لەو چالاکیەدا ١٨ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران، هاوڕێیانمان لاشەڕ و هێزل کە بە گیانی جەنگاوەری ئاپۆیی لە دژی داگیرکەران وەستانەوە و بە گیانبازی شەڕیان کرد، شەهیدبوون. لەیەکەم ساتی هێرشی داگیرکارییەوە ئەو هاوڕێیانەمان کە گۆڕەپانی بەرخودانی سەردەمی شاخی هەکارییان پاراتبوو و گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاندبوو، لە سەر هێڵی بەرخودان بە رێپێوان و بەرخودان پێشەنگایەتی بەرخودانی ئێمەیان کرد. زانیاری بەرفراوان لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانمان لاشەڕ و هێزل کە نمونەی بەرچاوی گیانی هێرشبەر و هێڵی جەنگاوەری خۆپاراستنن، دواتر بۆ گەل بڵاودەکرێتەوە.

لە ٢٨ی گوڵان هێزەکانی داگیرکەر کە لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید شۆڕشی هەرێمی بەرخودانی سەردەمی شاخی هەکاری دەڕۆیستن، لەلایەن هێزەکانمانەوە چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا کە هێزەکانمان بە خێرایی هەورەبروسکە ئەنجامیاندا، لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو.

هاوڕێمان سەرەن کە لە کاتی چالاکیدا لە دەستەی هێرشبەردابوو و گورزی یەکەمی لە داگیرکەران وەشاند، لەو پێکدادانەدا شەهیدبوو. شەڕڤانی خۆپاراستنی هێڵی جەنگاوەری یەژەئاستار هەڤاڵ سەرەن لە ئاستی پێشەنگیدا بە بەشداری زۆر چالاکی گورزی قورسی لە داگیرکەراندا. زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان سەرەن کە شەڕڤانی بە بڕیار و هێڵی گیانبازییە، دواتر بۆ رای گشتی گەلەکەمان ئاشکرا دەکرێت.

٣٠ گوڵان کاتژمێر ١٣:٤٠ گروپێک هێزی داگیرکەر لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شاخی شەهید زەمانی لە هەرێمی بەرخودانی سەردەمی شاخی هەکاری بە چەکی سوک گولـلەباران کران و ٣ داگیرکەر سزادران.

٣٠ گوڵان کاتژمێر ٠٨:٤٠ یەک سیستمی کامێرای حەراری و کامێرایەکی تەرماڵی سوپای تورکی داگیرکەر لە دۆڵی شاخی ئازاد جێگیرکرابوو لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرا.

لە راگەیەنراوی ٣٠ گوڵاندا، ئێمە زانیاری ئەوەمان هاوبەشی پێکردبوو کە ٢٩ی گوڵان لە کاتژمێر ١٧:٣٠دا داگیرکەران کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید زەمانی لە هەرێمی بەرخودانی شاخی هەکاری پێشڕەوی بکەن، لە لایەن هێزەکانمانەوە بە شێوەیەکی کاریگەر لێیاندرا، ١١ داگیرکەر سزادراون. لەو چالاکییەدا دوو داگیرکەریش برینداربوون.

هێزەکانمان لە چالاکییەکەدا چوونە سەر تەرمی ٩ داگیرکەر: راگەیەنراکە چاوشی پسپۆر یونس ئەیلک، چاوشی پسپۆڕ عەلی تاشکین (یەکەی کۆماندۆی سێرت)، چاوشی پسپۆر مەولود چەتین و چاوشی پسپۆڕ ئەحمەد ئاکپنار سزادران. لەسەر ئەو داگیرکەرانە ١ چەکی ئێم پی تی-٦٦ و ٢ مەخزەن، ١ زنجیری چەکی بی کەی سی و ٤٧٠ فیشەک، ٢ پاکەتی گولـلەی دەمانچە، ١ مەخزەنی دەمانچە، رۆکێتێکی بی-٧، ١٠ مەتر فتیلە، ١ ئامێری تەقینەوە، سێ جانتای سەربازی، ١ کامێرای تەرماڵ، ١ دوربینی شەو، ١ دوربینی رۆژ، ٤ گولـلەی بۆمبهاوێژ، ١ قەمە، ١ تەلەفونی دەستی، ١ کامێرای سەر، ١ پسوڵە و ١ پانێلی خۆری پۆرتاتیڤ لەسەر ئەو داگیرکەرانە هەڵگیرانەوە. هەروەها هەژمارێکی زۆر کەرەستەی ژیان و تەندروستیش دەستیان بەسەردا گیرا.

هەریمی خواکورک

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

رۆژی ٢٨ی گوڵان کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە شاخی شەهید ئاخین، داگیرکەران بە چەکی قورس لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج و بە دیاریکراوی لەو سەنگەرە بە ئامنگیراوانە درا. ٢٩ی گوڵان کاتژمێر ١٧:٠٠ یەک سیستمی کامێرای حەراری سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری شاخی شەهید ئاخین لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرا.

هێرشەکان بەردەوامن

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی:

لە ٣٠ گوڵاندا گۆڕەپانەکانی شاخی شەههید بەرخودان، شەهید هاورێ، کارکەر، شاخی جەهەننەمو هەرێمی زاپ و گۆڕەپانی وەرخەلێی ئاڤاسین ٢٨ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە کاتیوشا، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی جەنگی:

لە ٣٠ی گوڵاندا شاخی جودی، شەهید شاهین، کونیشکا، کوڕەژارۆ، شاخی ئۆرتێ، شاخی جەهەننەم و شەهید هارونی هەرێمی زاپ بە سەدان جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و کاتیوشا لە قەرەقۆڵەکانی سەر سنوورەوە بۆردومان کران و ٢٥ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٣٠ گوڵاندا دەوروبەری گوندەکانی سەرارو، دێشیش، ئەدنێی هەرێمی مەتینا و شاخی هەکاری لەلایەن قەرەقۆڵەکانی سەر سنوورەوە بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و کاتیوشا بۆردومان کران. ٣١ی گوڵان لە کاتژمێر ٠٩:٥٠ دەوروبەری گەندی بەشیلی ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

لە ٣٠ی گوڵاندا هەرێمی بەرخودانی وەرخەلێیی هەریمی ئاڤاشین بە کاتیوشا لە قەرەقۆڵەکانی سەر سنوورەوە و شەش جاریش بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".

هـ . ب