هەپەگە: بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی
هەپەگە ئەو گەریلایانە کە لە ٢٠٢٠ لە وان شەهید ببوون بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند "ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان بە ژیان و هەڵوێستی خۆیان لە تێکۆشاندا بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی".
هەپەگە ئەو گەریلایانە کە لە ٢٠٢٠ لە وان شەهید ببوون بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند "ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان بە ژیان و هەڵوێستی خۆیان لە تێکۆشاندا بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی شەهید بوون ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
"لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە گۆڕەپانی وان کە دوژمن هێرشی کرد ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی وان باهارین کەنداڵ و هاوڕێیانی شیار ساسۆن، فایەق، شیار کۆبانێ و سیدار شەهید بوون. ئەو هاوڕێ قارەمانانە کە بۆ چەندین ساڵ لە باکوری کوردستان بەهای زۆریان بە تێکۆشانی ئازادیمان زیاد کرد، بە ژیان و هەڵوێستی خۆیان لە تێکۆشاندا بوونە جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیی. بۆ ئەوەی خواست و ئیرادەی تێکۆشانی گەلەکەمان بەرەو سەرکەوتن ببەن، بۆ ئەو ئازادیەی شایەنی گەلەکەمان بەدەستبێنن و بۆئەوەی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن، بێ وچان تێکۆشان. لەسەر ئەو بنەمایە هەم لە رێکخستنی گەلەکەمان و هەمیش لە پێشخستنی شەڕی شۆڕشگێڕیدا زەحمەتی زۆریان کێشا، بەشدارییان لە چەندین چالاکیدا کرد، کە گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند.
لەسەرەتادا بنەماڵەی هاوڕێیانمان کە پێداگرییان لە هەڵوێستی گیانبازانەی ئاپۆییدا کرد، سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وکردستان دەکەین و ئێمە تێکۆشانی ئازادی ئەوان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین.
ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: باهارین کەنداڵ
ناو و پاشناو: دەلال عەلی
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک- باوک: حەنیفە- عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
ناسناو: شیار ساسۆن
ناو و پاشناو: حەمید تریاکی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک- باوک: ساریا- حسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
ناسناو: فایەق عەفرین
ناو و پاشناو: شەرڤان مامۆ
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک- باوک: ئەڵماس- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
ناسناو: سیدار جانفەدا
ناو و پاشناو: رەشید ئۆروک
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: سۆنی- نیزام
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
ناسناو: شیار کۆبانێ
ناو و پاشناو: ئەسغەر قۆردۆیمیلان
شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ
ناوی دایک- باوک: توران- عیرفان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
باهارین کەنداڵ
هاوڕێمان باهارین لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە گوندی قەرۆمۆخی کۆبانێ لەدایکبوو. ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.
شیار ساسۆن
هاوڕێمان شیار ساسۆن لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی کۆچەر لە ناوچەی ساسۆنی هەرێمی خەرزانی ئێلیح لەدایکبوو. ساڵی ٢٠١٠ هاتە ناو ریزەکانی گەریلاوە.
فایەق عەفرین
هاوڕێ فایەق لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی عەفریندا لەدایکبوو، کە سەرباری هەموو هێرشەکان خاوەندارییان لە کولتوری کورد و بزوتنەوەی ئازادی کوردستان کرد. هاوڕێمان ساڵی ٢٠١٢ رووی کردە چیاکانی کوردستان.
سیدار جانفەدا
هاوڕێمان سیدار بە رەچەڵەک لە وان و لە بنەماڵەیەکی ئەرمەنیدا لەدایکبووە، لەبەر ئەوەی بنەماڵە و کەسوکارەکەی وڵاتپارێزبوون هەر لە تەمەنی منداڵییەوە تێکۆشانی ئازادی ناسی و ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی وانەوە هاتە ناو ریزەکانی گەریلا.
شیار کۆبانێ
هاوڕێمان شیار کۆبانێ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی شاری ماکوی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوو، ساڵی ٢٠١٦ هاتە ناو ریزەکانی گەریلاوە.
هـ . ب