هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "لەهەموو گۆڕەپانێکدا میراتی تێکۆشانی فەرماندە پێشەنگەکانمان حەقی قەرارو کەمال پیری بەڕێوەبرد و دەیویست بیگەیەنێتە گەلانی تورکیا".

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گۆڕەپانی گۆشین لە خواکورک هاوڕێی  بەنرخمان ئەرداڵ تۆڵهەڵدان شەهید بوو. هاوڕیمان ئەرداڵ بە باوەڕبوون بەو راستییەی کە پارتەکەمان پەکەکە و رێبەر ئاپۆ گەرتنی پێکەوە ژیانی گەلانن، بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و لەپێناو ژیانی سکۆمەندانە و ئازادی گەلانی تورکیا بەردەوام خۆی بە بەرپسیار دانا و بەو تێگەیشتنەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. بەو تایبەتمەندییەیەوە بووە نمونەی جەنگاوەرێک کە لەلایەن هاوڕێیانیەوە بە نمونە دادەنرا. لەهەموو ساتەکانی ژیانی تێکۆشانیدا میراتی تێکۆشانی فەرماندە پێشەنگەکانمان حەقی قەرار و کەمال پیری درێژەپێدا و ویستی بیگەیەنێتە گەلانی تورکیا، هەر بۆیە رەنجێکی گەورەی کێشا. ئێمەش بەڵێن دەدەین کە لە کەسایەتی هاوڕێ ئەرداڵدا تێکۆشانی ئافراندنی وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتیک کە ئامانجی شەهیدبوو، تا کۆتایی درێژە پێبدەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئەرداڵ تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: ئەفشین سانجار ئایبا

شوێنی لەدایکبوون: بالیکەسیر

ناوی دایک-باوک: هولیا- ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئابی ٢٠٢٢/ خواکورک

ئەرداڵ تۆڵهەڵدان

لە شاری باڵیکەسیر لەدایکبوو، کە شارێکی تورکیایە، هەرزوو درکی بە ستەمەکانی سیستمی سەرمایەداری کرد و پەی بەوەبرد کە بە چ شێوەیەک ئەو سیستمە مرۆڤەکان لە گەوهەری خۆیان دادەبڕێنێت. هەربۆیە زوو دەستی بە تێکۆشان لە دژی سیستمی سەرمایەداری کرد و لەپێناو ئافراندنی جیهانێکی ئازاد و یەکساندا خەباتی کرد.

کاتێک لە ساڵی ٢٠١٥دا چووە زانکۆی ئیستەنبوڵ و لە بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکاندا وەرگیرا، لەوێ لە رێگەی خوێندکاران و گەنجانی ئاپۆییەوە پەکەکەی ناسی و ساڵی ٢٠١٦ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

بەپێی نەریتی بەرخودان کە لە پێشەنگانی بزوتنەوەی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕی تورکیا دەنیز گەزمیش، ماهیر چایان، ئیبراهیم کایپاکایاوە سەرچاوەیان دەگرت و گەیشتنە شەهیدانی نەمرمان حەقی قەرار و کەمال پیر و شەهیدانمان هاوڕێ ئەرداڵ کە میراتی تێکۆشانی بەرەو سەرکەوتنەوە بردووە، بووەتە ناوی ژیانی میلیتانی و بەشداربوون. سەرەخۆسی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان ئەرداڵ و سەرجەم گەلانی بندەست دەکەین، کە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەکەن و بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی هاوڕێکەمان بەسەرکەوتن تاجدار بکەین و جیهانێکی ئازاد دابمەزرێنین".

هـ . ب


          [album=18040]