هەپەگە: سەربازێکی تورکی داگیرکەر لە زاپ سزادرا

لە هەرێمی زاپ لە چالاکی گەریلاکاندا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەمجۆرەیە:

"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەرێک سزادرا.

سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٥ جاریش بە فڕۆکەیش شەڕ، ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس؛

لە ٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ داگیرکەران کە دەیویست سیستمی کامێرای حەراری لە هەرێمەکە جێگیر بکەن، کرانە ئامانجی تیمە گەڕۆکەکانمان. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە بە چەکی قورس ئەنجامدرا، داگیرگەرێک سزادرا.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛

لە ٥ی کانونی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

لە ٥ی کانونی یەکەمدا کاتژمێر ١٦:٢٠ و ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، لەسەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان ٢ جار بۆمبی قەدەغە بەکارهێنران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٥ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی بهار ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٥ و ٦ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، کوڕەژارۆ، شاخی ئامێدی ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

٥ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا، چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی و شاخی جودی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب