بۆ یادکردنەوەی زانای کورد ئاپێ موسا (موسا عەنتەر) و ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کە لە کاتی راپەڕاندنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە، هەموو سالێک خەڵاتی راگەیاندن دابەش دەکرێت. بەشداربووانی ٣٠یەمین خەڵاتی ڕۆژنامەوانی موسا عەنتەر و شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد کە شایەنی خەلاتەکە بوون ناسێنران. خەڵاتەکانی ڕۆژنامەگەری کە لە لایەن ڕۆژنامەی یەنی یاشامەوە بەڕێوە دەبرێت، لە بەشەکانی وەک "هەواڵی تورکی"، "هەواڵی کوردی"، " وێنە هەواڵ"، "کاریکاتۆر" و "پەیامنێرانی ژن" بۆیادکردنەوەی لە غوربەتلی ئەرسۆزیش، پێنج بەش خەڵاتیان پێدەبەخشرێت. خەلاتەکان لە ٢٢ی ئەیلول لە ئەستەنبوڵ بەمەراسیمێک دابەش دەکرێن.
گۆکی زیندانیکراو بە شایەنی خەڵاتی هەواڵی تورکی بینرا
دەستەی داوەری بەشی خەڵاتی هەواڵی تورکی کە پێکهاتووە لە فاروق بیلدریچی، عەلی دوران تۆپوز، بانو گوڤەن، جاند یڵدز، نەزاهەت دۆغان و محەمەد عەلی چەلەبی بڕیاریاندا خەڵاتەکەی ئەو بەشە ببەخشرێت بە سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا عەبدولرەحمان گۆک، کە دەستبەسەرە و هۆکاری بەشینی ئەو خەڵاتەش بۆ زنجیرە یاداشتەکانی سەردانەکەیەتی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە گەرمەی بەڕێوەچوونی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە ژێر ناوی "لە رۆژهەڵات و ئێرانم: هیوا بۆ ئێرانێکی نوێ" لە هەشت بەشدا بڵاوکرابووەوە.
خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەری
ڕۆژنامەوان مەتین یۆکسو بە هۆی هەواڵی "دوای شرناخ سێرت: لەسەر داوای جەندرمەکان، لە ماوەی ٦ مانگدا لانیکەم ٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە ڕووبەری دارستانەکان لەناوچوو" بە شایستەی خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەری بینرا.
لە ڕۆژنامەی یەشیل دیلان پاموک بە هەواڵی " لە یاتاگان لەسەر تاوان دەستگیرکران: کۆمپانیاکە بڕیاری دادگا پشتگوێ دەخات" بە شایستەی خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەری بینرا. ئیسماعیل ئاری لە ڕۆژنامەی بیرگون بە هەواڵی "خەڵک ژەهراوی بوون" بە شایستەی خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەری بینرا.
دەستەی داوەری هەواڵی تورکی لەبارەی خەڵاتەکانەوە ئەم هەلسەنگاندنانەی کرد: "هەواڵی کاریگەر و باش هەیە". دەتوانین بڵێین کارەکانی هەموو ڕۆژنامەوانان کە داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە لە ئاستێکی دیاریکراوی ڕۆژنامەگەریدا بوون. بەڵام ناچار بووین لە کۆی ٣٢ هەواڵ دا چەند هەواڵێک هەڵبژێرین، دەتوانین بلێین هەموویان باش بوون.بەڵام ئەو هەواڵانەی کە لە ناوچەکان لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە لە زۆرێک لە بەشەکان دروست کرابوون، پێش هەواڵە باشەکانی تر کەوت. سەرهەڵدانی ئێران کە ژنان و گەنجان هاتنە پێشەوە و گەلی فارس، کورد، بەلوچ و عەرەب بەشدارییان لە سەرهەڵدانەکەدا کرد، لە زۆر وڵاتدا کاریگەری لەسەر گەلەکەیان هەبوو. لەو سەرهەڵدانەی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە زیندان بەهۆی ئەوەی بەشێک لە قژی دیار بووە، هەموو چاوەکان لەسەر ئێران بوو. زنجیرە وتارەکانی عەبدولڕەحمان گۆک خەباتێکی ڕۆژنامەوانیی پڕاوپڕ بوو بۆ تێگەیشتن لە سەرهەڵدانەکانی ئێران،هەرچەند رۆیشتن بۆ ئێران لەو کاتەدا ئازایەتیەکی گەورەبوو، بۆ تێگەیشتن لەو شتەی کە روودەدات ماوەیەکی درێژ و لەژێر مەترسیەکی جدیدا لەگەل زۆرر کەسدا کارێکی تەواو کامڵی ئەنجامدا، عەبدولڕەحمان گۆک لە ژێر مەترسیەکی جددی دا ئەم کارەی ئەنجام دا، ڕۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان گۆک تا ئێستاش لە زینداندایە. گەورەترین هۆکاری دەستگیرکردنی کارە ڕۆژنامەوانییەکەیەتی. ئەوان هەوڵ دەدەن کەمال کورکووتیش سزا بدەن لەسەر وێنەگرتنی ئەو کاتەی کە کەسێک لەلایەن پۆلیسەوە دەکۆژرێت. سەردانەکەی بۆ ئێران بۆ بینینی سەرهەڵدانەکانی ژینا ئەمینی نیشانیدا کە خاوەنی جۆش و خرۆشێکی پیشەیی گرنگە. ئەو کارە ڕۆژنامەوانییەی کە بە قسەکردن لەگەڵ کەسوکاری بەشێک لە گەنجە گیانبەختکردووەکان ئەنجامیداوە، لەسەر گۆرانکاریەکی زۆر دڵسۆزانە و چیرۆکێکی سەرکەوتوو وچاودێریەکی بەرفراوان ئەو بەرهەمەی بەدەست هێناوە. لیژنەی داوەری بە کۆی دەنگ زنجیرە راپۆرتەکانی عەبدولڕەحمان گۆکیان بە شایستەی ئەو خەڵاتە زانی.
خەلاتی رۆژنامەوانی ژنانی غۆربەتلی ئەرسۆزیش درا بە نازیلا معروفیان
دەستەی داوەری ڕۆژنامەگەری ژنان بۆ یادکردنەوەی غوربەتلی ئەرسۆز کە لە جەرەن سۆزەری، بیرجان دەگیرمەنجی، ئارژین دیلەک ئۆنجەل و سەفیە ئالاگاش پێکهاتبوون، خەڵاتی یەکەمیان بەخشییە ژنە ڕۆژنامەنووس نازیلا مەعروفیان کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ئێران، لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا چاوپێکەوتنێکی سازکردبوو. مەعروفیان یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسانە بوو کە درۆی ڕێژیمی ئێرانی ئاشکرا کرد کە وتبوویان ژینا ئەمینی بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست داوە و ڕاستییەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
خەڵاتی هەواڵی کوردی
دەستەی داوەری هەواڵی کوردی کە پێکهاتبوو لە سونا تونچ، خەدیجە کامەر، ڕیزۆیە، ڕەمەزان ئۆلچەن و لەیلا ئەیاز، هەواڵی فەرید دەمیرەل لە ژێر ناونیشانی "فەرماندەی ڕێکخراوی ئەحرار شەرقیە دەرچووی زانکۆی ئارتوکۆلۆیە" بە شایستەی خەڵات بینرا.
خەڵاتی وێنە
لیژنەی داوەری وێنە کە پێکهاتبوو لە ڕەمەزان ئۆزتورک، ئۆزجان یامان، موراد بایکارا، بێریتان جانئۆزەر، چەتین ئاڵتون، بە هۆی وێنەکەی بە ناوی "دەستی دەوڵەت" خەڵاتی یەکەمیان بەخشی بە ئاردیل باتماز. دەستەی داوەری وێنە بڕیاریاندا خەڵاتی تایبەتی دەستەی دادوەری ببەخشن بە سەدات سونا و ئەفەکان ئاکیوز.
خەڵاتی کاریکاتۆر
لیژنەی داوەری کاریکاتۆر کە پێکهاتبوون لە موراد ئیپەک، موسا کەکلیک، ئەشکین ئایرانچیۆئۆغڵو، خەڵاتی یەکەمی کاریکاتۆری بە شایستەی کاریکاتۆریست ئەرهان یاشار بابالیک بینرا. هەروەها دەستەی داوەری کاریکاتۆری بڕیاریدا خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەری ببەخشێت بە موعەمەر کۆتباش.
خەڵاتی شانازی و شکۆمەندی بۆ مەبیا-دەر
کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بۆ ئەو خێزانانەی کە کەسوکاریان لە لانکەی شارستانیەتدا بێسەروشوێنبوون ( مەبیا-دێر)، بەهۆی ئەو چالاکیانەی کە سەبارەت بەو کەسانەی لەلایەن دەوڵەتەوە کوژراون، ئەنجامیان دەدات، بە شایستەی خەڵاتی رێزلێنان داندرا.
هـ . ب